مرۆڤ کەی قوڵایی دەریاکانی دۆزییەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-13:51:00 - کۆدی بابەت: 2712
مرۆڤ کەی قوڵایی دەریاکانی دۆزییەوە؟

ناوه‌ڕۆك

مرۆڤ کەی قوڵایی دەریاکانی دۆزییەوە؟

دەشێت یەکەم جار مرۆڤ بە مەبەستی پەیداکردنی خۆراک چووبێتە دەریاوە، خەڵکی پێش سەدان هەزار ساڵە زانیویانە چۆن ماسی، لە ئاودا ڕاو بکەن. ماسی گرانی سەرەتایی ئەوانەی کە لێوارەکانی دەریاکانی ئەفریقیادا ژیاون، دەچوونی ئاوی دەریاکانەوە بۆ ئەوەی ماسییەکان بە دەست بگرن.
ئەو چوونە ناو ئاوەش ڕێنومای مرۆڤ کرد بۆ فێر بوونی مەلەوانی، ئەمجا مەلەوانەکان فێر بوون چۆن پینگ بخۆنەوە، لە سەرەتادا چوونە بن ئاو لە لێواری دەریاکاندا بووە، پاشان وردە وردە فێر بوون بچن و قوڵایی دەریاکان بدۆزنەوە.
لە چوونە ژێر ئاودا مەلەوانەکان جۆرەها شتی بە سوود و گرنگیان دۆزیەوە و لەگەڵ خۆیاندا هێنایانەوە بۆ وشکانی، لەوانە گوێ ماسی وەکو خۆراک و مەرجان و سەدەفی ڕەنگاوڕەنگ، کە جۆرەها ملوانکەیان بۆ خۆ ڕازاندنەوە و فرۆشتن لێ دروست کرد.
ئێمە دەزانین هیندییەکانی دانیشتووی ئەمریکا، پێشی چوار هەزار ساڵە چوونەتە بنی ئاوەکانی بەرامبەر لێوارەکانی پیرۆ بۆ دەست خستنی جۆرێک لە گوێچکە ماسی، کە نایابترین خۆراک بووە لایان، لە هەمان کاتیشدا پێشی هەزاران ساڵە، لە بەشەکەی تری جیهانەوە، دانیشتوانی کەنداوی فارس بۆ دەرهێنانی گوێچکە ماسی چوونەتە قوڵایی کەنداوەوە، بەڵام نەک بۆ مەبەستی خواردنی بەڵکو بۆ گەڕان بە دوای ئەو مرواریانەی لە ناو گوێچکە ماسییەکاندا دروست بوون.
تا بیکەن بە خشڵ و بۆ خۆ ڕازاندەوە و فرۆشن سوودی لێ وەربگرن، بە پیاوانی یۆنانی و تورکی دەڵێن ''باپیرانی ژێر ئاو گەڕی هاوچەرخ'' چون یەکەمجار ئەوان بوون بە دوای ئەسفەندا گەڕان لە دەریای ئیجەدا، پێشی دوو هەزار ساڵ، ئەوەی کە فێری بوون تا ئەمڕۆش بۆ ئێمە بەسوودە.
ئەوەشیان دۆزیەوە کە دەتوانن، لەگەڵ خۆیاندا هەوا ببەن بۆ بنی دەریاکان، تا بتوانن ماوەیەکی زۆرتر لە ژێر ئاودا بمێننەوە، ئەو تورەکەیەش کە هەواکەیان تێ دەکرد و لەگەڵ خۆیاندا دەیانبردە بنی دەریاکانەوە، پێیان دەوت ''میزەڵانی ئاوی''، کە لە پێستی ئاژەڵ یان بەراز دروست دەکرا و بە ڕۆن چەور دەکرا بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت. تەنیا یەک کونیشی تێدا بوو کە ژێر ئاو گەڕەکە لە کاتی پێویست دا سوودی لێ وەردەگرت.


سەرچاوەکان



551 بینین