تەم چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-14:47:00 - کۆدی بابەت: 2718
تەم چییە؟

ناوه‌ڕۆك

تەم چییە؟

تەم هەورێکە بەسەر زەوییەوە، هیچ جیاوازییەکی بنەڕەتی نییە لە نێوان تەم و هەورێک لە ئاسماندا.
کاتێک هەور لەسەر ڕووی زەوی یان دەریا نزیک دەبێتەوە پێی دەوترێت ''تەم''، ڕوونترینی تەمەکان ئەوانەن کە لە شەو یان بەرەبەیاندا دەیانبینین، لەسەر زەوی یان گۆماوەکان، لە ئەنجامی تەوژمی سارد کە دەدات لە ڕووبەرێکی گەرم لەسەر زەوی یان ئاو.
زۆرترین تەم لە وەرزی پایزدا ڕوودەدات، لەبەر ئەوە هەوا لە ڕۆژدا زۆر بە خێرایی سارد دەبێتەوە لەسەر وشکانی و ئاودا، لە دوای دەرکەوتنی تاریکی شەو چینێکی ناسک لە تەم نزیک لە نزیک وشکانی و ناوچە نزمەکاندا دروست دەکات، کاتێک بە شەو زەوی سارد تر دەبێت، هەوا خاوەکە زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا ئەو هەوا ساردە لەگەڵ هەوای شێدار و هەوای گەرمی سەرەوەی خۆیدا لە یەک دەدەن، تەم دروست دەبێت.
وەکو ڕێسایەکی گشتی تەمی سەر شارەکان لە تەمی دەشتەکان ئەستوور ترن، هۆیەکەشی ئەوەیە شارەکان پڕ تەپ و تۆز و دور ژەنگن و لەگەڵ گەردیلەی ناسکی و ناو ئاودا تێکەڵ دەبن و ئەو چینە ئەستوورە دروست دەکەن. لە بەرامبەر لێوارەکانی ''نیوفاونلاند'' کە بەتەماوی ترین ناوچەی جیهان دەژمێردرێت، تەمەکەی لە ئەنجامی ئەوەوەیە، هەوای گەرم و شێدار بەسەر ئاوە ساردەکەیدا دەچێت لە ناوچەی جەمسەری باکوورەوە هەڵدەقوڵێت، ساردی ئاوەکەی دەبێتە هۆی چڕکردنەوەی شێی هەواکە و گۆڕینی بۆ دڵۆپەی بچووک بچووک، ئەو دڵۆپانە هێندە گەورە نین کە ببنە باران، بەڵکو لە هەوادا وەکو تەمێک دەمێننەوە.
هۆی چییە تەم لە هەور چڕترە؟
لەبەر ئەوەیە دڵۆپە لە تەمدا بچووکترە، لەبەر ئەوەی ئەو ژمارە زۆرە لە دڵۆپە تیشکی زۆر وەردەگرن، وەکو دڵۆپە گەورەکان، بۆیە تەم چڕتر دێتە بەرچاو.


سەرچاوەکان



1397 بینین