بۆچی لقی دار زەیتوون هێمای ئاشتییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-01:37:00 - کۆدی بابەت: 2755
بۆچی لقی دار زەیتوون هێمای ئاشتییە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی لقی دار زەیتوون هێمای ئاشتییە؟

داری زەیتون دارێکی مامناوەندی و هەمیشە سەوزە، بەرگەی بێ ئاوی دەگرێت و درێژیەکەی لە نێوان سێ بۆ دوانزە مەتردایە، بەرەکەشی بە لای هەموو خەڵکی جیهانەوە خواردنێکی باشە، بەری زەیتون دەکرێتە ڕۆن و لە زۆر پیشەسازیەکاندا بەکار دێت کە گرنگترینیان پیشەسازی  سابونە.
مێژووی زەیتون مێژوویەکی دێرینە و شارستانییەتە کۆنەکان، لە دەریای ناوەڕاستدا چاندویانە و پاشان بە دونیادا بڵاو بووەتەوە.
لە سەردەمی دۆزینەوە جوگرافیەکاندا، گەیشتۆتە هەردوو ئەمریکا و بە تایبەت ویلایەتی کالیفۆرنیا و باشووری ئەفریقیا و ئوسترالیا.
لەبەر قازانجە زۆرەکانی خەڵکی کۆن زەیتونیان بە پیرۆز زانیوە و کردوویانەتە هێمای ئاشتی تا پێش سەرەتای سەردەمی مەسیحییەت.
دەڵێن یەکەمین ڕووەک کە نووح پێغەمبەر ''علیە السلام'' بینیویەتی لقی دار زەیتون بووە، بە نووکی ئەو کۆترە سپیەوە کە لە کەشتییەکەیەوە باڵی دایەوە، دوای بەمەش زانی کە لافاوەکە نیشتۆتەوە و زەوی خەریکە وشک دەبێتەوە، بەوەش ترس و دڵەڕاوکێ لە ناویاندا ڕەویەوە و ترسی خنکانیان نەما، ئیتر دڵنیا بوون کە دەتوانن بە ئاسایی و ئاشتی بژین، بۆیە لەو ڕۆژەوە بە دواوە خەڵکی لقی زەیتونیان کردە هێمای دۆستایەتی و خۆشەویستی و کۆتری سپیش بوو بە هێمای ئاشتی.


سەرچاوەکان



868 بینین