ئاسن بۆچی ژەنگ دەگرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-05:07:00 - کۆدی بابەت: 2776
ئاسن بۆچی ژەنگ دەگرێت؟

ناوه‌ڕۆك

 ئاسن بۆچی ژەنگ دەگرێت؟

ئەگەر پارچە ئاسنێک لە شوێنێکی شێداردا دابنرێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، چینێک ژەنگی لەسەر دروست دەبێت.

ژەنگ چییە؟ بۆچی لەسەر ئاسن دروست دەبێت؟

ژەنگ ئۆکسیدی سوورە لە ئەنجامی تێکەڵ بوونی ئۆکسجین لەگەڵ ئاودا لەسەر ئاسن دروست دەبێت. واتە کاتێک شێ لە هەوادا بێت، چونگە ئەگەر ئاو نەبێت ئۆکسجینەکە ناتوێتەوە و ژەنگ دروست نابێت.
کاتێک دڵۆپە بارانێک دەکەوێتە سەر ئاسنێکی ساف، تا ماوەیەک بە پاکی دەمێنێتەوە، بەڵام ئاسن و ئۆکسجینەکە یەک دەگرن و ئۆکسیدی سوور یان ژەنگ لە شوێنی خاڵەکەدا دروست دەکەن. شوێنی دڵۆپەکەش سوور دەبێتەوە و ژەنگەکە لە ئاوەکەدا دەمێنێتەوە، کاتێک دڵۆپەکە دەبێتە هەڵم، تەنها ژەنگەکە دەمێنێتەوە و توێژاڵێکی سوور لە هەمان شوێنی دڵۆپەکەدا لەسەر ئاسنەکە دروست دەبێت.
کاتێک ژەنگەکە دروست دەبێت، تەنانەت لە هەوای وشکیشدا بڵاو دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو خاڵە ژەنگاوییە یارمەتی هەرچی شێیە دەدات بۆ چڕبوونەوە، بۆیە هەرچی شێ هەیە بۆ خۆی ڕادەکێشێت. لەبەر ئەوەیە ڕێگەگرتن لە ژەنگ ئاسانترە لە بڵاوبوونەوەی کاتێک دروست دەبێت.

زۆرجار وا پێویست دەکات مەوادا ئاسنی و پۆڵاییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵبگیرێت، چی بکرێت تا ئەو مەوادانە ژەنگ لێیان نەدات؟

دەبێت ئەو مەوادانە بە ڕووپۆشێکی تایبەتی یان بە فیلمێکی پلاستیکی دابپۆشرێن. 

بەڵام چی بکرێت کاتێک کەشتییە جەنگییەکان بەکار ناهێنرێن، ژەنگ لێیان نادات؟

بۆ ئەنجام دانی ئەم کاتە هەندێک ئامێری لابردنی شێ بەکار دەهێنرێت کە هەڵدەستن بە دەرهێنانی هەوای شێداری ناو پێکهاتەی کەشتییەکە و دانانی هەوای وشک لە شوێنیدا، لەو دۆخەدا ژەنگەکە ناتوانێت خۆی دروست بکات.


سەرچاوەکان



1703 بینین