مار چۆن بەبێ قاچ دەڕوات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-05:13:00 - کۆدی بابەت: 2778
مار چۆن بەبێ قاچ دەڕوات؟

ناوه‌ڕۆك

مار چۆن بە بێ قاچ دەڕوات؟

ڕەنگە لەسەر زەویدا گیاندارێکی تر نەبێت هێندەی مار مرۆڤی سەرسام کردبێت! لە ڕاستیدا زیاتر لە دوو هەزار جۆری مار هەیە لە هەموو جیهاندا. جگە لە هەردوو ناوچە جەمسەرییەکە نەبێت. مار لەسەر زەوی، لە ناو ئاو، لە سەر داراندا دەژیت. کاتێک مارێک دەبینین ڕێدەکات چاومان بە یەک ماسولکە و ئێسقان ناکەوێت کە بجووڵێتەوە، هەرچەندە مار پێی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەسەر دار و بەرددا دەڕوا و هەروەها دەشچێتە کونەوە؟
لەسەر سکی مار پولەکەی پان هەیە. کە بۆ پێشەوە دەجوڵێنەوە بە جۆرێک کە وا دەکەن کە هەریەکەیان ئەوەی تەنیشتی پاڵ بنێت بۆ دواوە. بە پێچەوانی ئاڕآستەی مارەکەوە. بەم جۆرە مار بۆ پێشەوە دەجوڵێتەوە.
ئەوەی کە جێی سەرسوڕمانە لە ڕۆیشتنی ماردا. چۆن ئەو پولەکانەی دروست کرد تا بجوڵێتەوە. لە ماردا ژمارەیەک پەراسوو هەیە. بۆ نموونە: لە ماری ژەهراوی ئەفریقیدا ١٤٥ جوت پەراسوو هەیە! هەر پەراسوویەکیش پەیوەندی بە بەشێک لە بڕبڕەی پشتی مارەکەوە هەیە. هەر بڕبڕەیەکیش پەیوەندی بەوەی تەنیشتییەوە هەیە، ئەمەش وا کردووە بڕبڕەی پشتی زۆر نەرم بێت. هەردوولای هەر جوتێک لە پەراسو پەیوەندیان بە پولەکەکانی سەر سکییەوە هەیە بەهۆی ماسولکەیە، بە جۆرێک مارەکە دەتوانێت، هەر پوولەکەیەک بە جودا لەسەر سکی خۆی بجوڵێنێتەوە! لەبەر ئەوە قاچەکانی مار پەراسووکانیەتی و پێشی پوولەکەکانیەتی.
کاتێک مار بیەوێت خۆی خێراتر بکاتەوە، لاشەی وەکو پیتی S ی ئینگلیزی لێدەکات. ئەو چەوتانەوەش پرتاف دانە دژی هەرچییە بێتە پێشی و بەمجۆرەش مار زۆر بە خێرایی بەرەو پێشەوە دەچێت.


سەرچاوەکان



776 بینین