کام شار دەکەوێتە دوو کیشوەرەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-13:31:00 - کۆدی بابەت: 2837
کام شار دەکەوێتە دوو کیشوەرەوە؟

ناوه‌ڕۆك

کام شارە دەکەوێتە دوو کیشوەرەوە؟

ئەستەمبوڵ گەورەترین شار و بەندەری دەریایی تورکیا و یەکێکە لە شارە هەرە دێرینەکانی جیهانیش. بەشێکی ئەستەمبوڵ لە ئەوروپا و بەشەکەی تریشی لە ئاسیادایە. بەشە زۆرەکەی لە دیوی ئەوروپادایە لە تەنگەری پۆسفۆر، ئەوەی کە ئەوروپا و ئاسیا لە یەک جودا دەکاتەوە.
بەم جۆرە ئەستەمبوڵ تەنیا شارێکە کە دەروازەی لەسەر دەریای ڕەشە. بەشی سەرەکی لەسەر سێگۆشەکەیە لە باکووری شار، کە لێوارەکانی (شاخی زێڕین) ی بەناوبانگ دەشوات. ئەستەمبوڵیش وەکو ڕۆما لەسەر حەوت تەپۆڵکە دروست کراوە.
مێژووی ئەستەمبوڵ پڕیەتی لە شۆڕش و نائارامیی گەورە. لە کۆندا پێیان وتووە (بیزنگیە). لە ساڵی ٣٣٠ زاینی دا ئیمپراتۆری ڕۆمانی قوستەنتین کردییە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی بیزنگیە و ناوەکەی گۆڕی بۆ قوستەنتینیە. لەو ڕۆژەوە تا فەتح کردنی لە لایەن موسڵمانەکانەوە لە ساڵی ١٤٥٣ ئەم شآرە چەقی شارستانی و کولتوری ڕۆمانی بوو. بەو جۆرە ئەستەمبوڵ ئەڵقەی بەیەک گەیشتن بوو لە نێوان شارستانیەتی کۆن و نوێدا.
بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە زۆر موعەرەز بووە بۆ بومەلەرزە. سەرەڕای ئەو هەموو بوومەلەرزە زۆرە، کە بە درێژایی چەندین سەدە لێیداوە هێشتا زۆربەی شارەکە وەکو خۆی ماوەتەوە.
لە بینا هەرە بەناوبانگەکانی ئەم شارە مزگەوتی (ئایا صۆفیا)ـیە کە ئیمپراتۆر جۆستیانی یەکەم لە نێوان ساڵانی ٥٢٧ و ٥٦٥ دا لەسەر شوێنی کەنیسەیەکی کۆن کە پێی دەوترا کەنیسەی قوستەنتین دروستی کرد. دوای فەتح کردنی ئەستەمبوڵ لەلایەن (محمد الفاتح)ـەوە ئەم کەنیسەیە بە شێوەیەکی ئاشتیانە کرایە مزگەوت و لە ساڵی ١٩٣٥ ڕژێمی تورکیای عەلمانی کردییە مۆزەخانە، خۆشبەختانە لەم دواییەدا کرایەوە بە مزگەوت و دووبارە نوێژی تێدا کرایەوە دوای نزیکەی ٩٠ ساڵ لە بوونی بە مۆزەخانە.


سەرچاوەکان



986 بینین