ئایا مار بە مۆسیقا سەما دەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-03:46:00 - کۆدی بابەت: 2871
ئایا مار بە مۆسیقا سەما دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا مار بە مۆسیقا سەما دەکات؟

زۆر کەس هندییەکانی بینیوە لە بەردەم مارێکدا دەوەستن و مۆسیقا دەژەنن. کاتێک هندییەکان لە ئامێرەکەی دەژەنێت. ماری کۆبرا سەری بەرز دەکاتەوە و لەگەڵ ئاوازەکەدا سەری دەجوڵێتەوە.
حیکایەتی زۆر هەیە لەسەر مار کە حەزیان لە مۆسیقایە. هەندێک لەو کەسانەی مۆسیقا بۆ مار لێدەدەن دەڵێن: دەتوانن بە مۆسیقا مار لە کون بێننە دەرەوە، ئایا بە ڕآستی مار بە مۆسیقا سەما دەکات؟
مار وەکو مرۆڤ و مەمکدارەکانی تر نییە، سیستەمی بیستنی هەبێت. بەڵام ئێسکێکی لاکێشەیی تایبەت لە لەشیدا هەیە یارمەتی دەدات بۆ دۆزینەوەی لەرینەوەکانی زەوی. بەڵام ناتوانێت لەرینەوەکانی کەش(جۆ) بدۆزێتەوە. هەر بەهۆی ئەو ئێسکەوەیە مار دەتوانێت، گۆیەک بە لایدا خل ببێتەوە بیدۆزێتەوە.
چەندین تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر ئەو لەرینەوانەی کە مار دەتوانێت لەسەر زەوی و کەشدا بیدۆزێتەوە. ئەو تاقیکردنەوانەش دەریان خستووە کە کۆبرا سەری بۆ ئەو لەرینەوانە بەرز دەکاتەوە کە لەسەر زەوی دروست دەبن، بەڵام بۆ لەرینەوەکانی کەش ناجوڵێتەوە.
ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر پێنج جۆر مار کرا. جگە لە جۆری کۆبرا، ئەنجامەکانی هەموو یەک بوون، جگە لە ماری کۆبرا نەبێت کە دەنگی تەپڵەکانی وەردەگرت. بە لەرینەوەکانی سەر زەوی ئەو سندوقانەی کە مارەکانی تێدابوو.
بە کورتی دەتوانین بڵێین: مار زۆر هەستیارە بۆ ئەو دەنگانەی کە لەرینەوە لەسەر زەوی دروست دەکەن. لەبەر ئەو هۆیەیە ژەنیاران بۆ ماری کۆبرا ئامێرەکانیان بە ڕووی زەویدا دەژەنن، تا لەرینەوەکانی بگاتە مارەکان. هەروەها بە ئامێرەکانیان دەدەن لە مارەکان بۆ ئەوەی بیان وروژێنن و بە ئاڕاستەی ئامێرەکاندا سەمایان پێ بکەن.


سەرچاوەکان



843 بینین