بە چ هۆکارێک لە ئاوی زێرابەکان ڕزگارمان دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-11:09:00 - کۆدی بابەت: 2888
بە چ هۆکارێک لە ئاوی زێرابەکان ڕزگارمان دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

بە چ هۆکارێک لە ئاوی زێرابەکان ڕزگارمان دەبێت؟

(زێراب) تێکەڵەیەکی ئاویە لە هەرچی پاشەڕۆکان لە ماڵاندا، لەوانە پاشەڕۆی خودی مرۆڤ و ئاوی پیسی سابوناوی، پاشماوەی خواردنەکان و پیسیەکانی تر کە لە زێرابەکاندا کۆ دەبنەوە زیاتر لە ٩٠٪ ی ئاوی زێرابەکان بۆ پاکردنەوەی پاشماوەکان بەکار دەهێنرێت. ماڵی وا هەیە ڕۆژانە سەدان لیتر ئاو بە زێرابەکەیاندا دەڕوات.

ئایا دەزانن چۆن لەو زێرابانە ڕزگارمان دەبێت؟

دوو ڕێگە هەیە بۆ ڕزگاربوون لە ئاوی زێرابەکان.
١_ بکرێتە چاڵێکەوە و خۆڵەکە هەڵی مژێت.
٢_ یان ڕەوانەی ناو دەریا و زەریاکان بکرێت.

شارە گەورەکان ڕۆژانە ملیۆنەها گاڵۆن ئاوی زێرابیان دەبێت و ئەو زەویەش نییە بۆ مژینی ئەو هەموو ئاوە، بۆیە شارەکان ناچارن زێرابەکانیان ڕەوانەی دەریا و زەریاکان بکەن، بۆ بەدبەختیش ئەوە پیسبوونێکی زۆر مەترسیداری لێ دەکەوێتەوە. دەتوانین لە شوێنی ئەوە ئاوی زێرابی ماڵان بەهۆی بۆریەوە ڕەوانەی کارگە تایبەتیەکان بکەین بۆ پاککردنەوەی جارێکی تر. ئەویش بە لابردنی پیسیە وشکەکان تیایدا، بەڵام ئاوە پیسەکەش دەنێردرێتە ناو تەنکی بەرز، پاشەڕۆ وشکەکانیش لە بنی تەنکیەکەدا کۆ دەکرێتەوە و دەسوتێنرێت، ئینجا ئاوەکە کە دەنێردرێت بۆ دەریا و زەریاکان. زۆربەی کارگە نوێکانی چارەسەر کردنی ئاوی زێرابەکان کەرەستەی پاککردنەوەی نوێیان لەسەرە بۆ چارەسەر کردنی سەرەتایی وەکو ڕزگاربوون لە میکرۆبە زیان بەخشەکان و پاشەڕۆ پیسەکان. ئاوی زێرابەکە لەگەڵ ئەو بەکتریایانەدا تێکەڵ دەکرێت کە دەتوانێت پاشەڕۆکان شیتەڵ بکات بۆ بەرهەمە زیان بەخشەکان. ئەم کردارەش زۆرێک لە میکرۆبەکان دەکوژێت ئینجا ئاوی زێرابەکە لەگەڵ ڕیژەیەکی زۆر لە کلۆر تێکەڵ دەکرێت بۆ کوشتنی هەموو میکرۆبەکان و زیندەوەرە زۆر بچوکەکانی تر. زۆر لە کارگەکان بۆ پاککردنەوەی ئاوی زێرابەکان قۆناغی سێیەمیشیان داناوە ئەویش پاککردنەوەی ئاوی زێرابەکەیە لە مەوادە کیمیاییەکان کە وای لێ دەکات نەخورێتەوە. دوای ئەوەی بەو سێ قۆناغەدا تێدەپەڕێت دەتوانرێت ئاوی زێرابەکان وەک ئاوێکی پاک بخورێتەوە.


سەرچاوەکان



661 بینین