لە کەیەوە مرۆڤ قژی دەستکرد (باڕۆکە)ی بەکار هێناوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-22:17:00 - کۆدی بابەت: 2912
لە کەیەوە مرۆڤ قژی دەستکرد (باڕۆکە)ی بەکار هێناوە؟

ناوه‌ڕۆك

لە کەیەوە مرۆڤ قژی دەستکرد (باڕۆکە)ی بەکار هێناوە؟

ئایا دەزانن کە ئەو مۆمیایانەی میسڕ کە پێش چوار هەزار ساڵ دروست کراون کاتێک دۆزرانەوە قژی دەست کردیان پیوە بوو؟ بەمەدا بۆمان دەردەکەوێت کە قژی دەستکرد لە نێو میسڕیە کۆنەکاندا بەکار هێنراوە. لە یۆنانی کۆنیشدا ژنان و پیاوانیش قژی دەست کردیان بەکارهێناوە. ئێستا بڕوا وایە کە قژی دەست کرد لە وڵاتی فارسەوە پەیدا بووە و پاشان بە هەموو ئاسیای بچوکدا بڵاوبۆتەوە. لە یۆنانی کۆندا قژی دەست کرد لە شانۆدا بەکار هێنراوە. لە ڕۆمای کۆنیشدا لە ڕۆژە یەکەمەکانی ئیمپڕاتۆردا بەکارهێنراوە ژنانی ڕۆما ئەوانەیان بە مۆدێل ڕێیان دەکرد حەزیان دەکرد قژی دەستکرد بەکار بهێنن بەتایبەت ئەو قژە ئاڵتوونیانەی لە ئەڵمانیاوە دەیان هێنا. ژنان بە گوێرەی ڕەنگی جل و بەرگەکەیان قژیشیان بەکار دەهێنا. دەڵێن ژنی (مارکۆس ئەورلیۆس) چەند سەد جۆری قژی دەست کردی هەبووە. لە سەدەی شانزەهەمدا بە سادەیی قژی سروشتی بەکاردەهێنرا. بەڵام دوای سەد ساڵ قژی دەستکرد بوو بە بەشێکی گرنگ لە جل و بەرگ، مۆدێلی جل و بەرگیش لە فەڕەنساوە دەستی پێ کرد. لە ساڵی ١٦٢٤ دا لویسی ١٣هەم کە سەری ڕووت بوو قژی دەست کردی بەکار دەهێنا و خەڵکیش لاساییان دەکردەوە. لە فەڕەنساوە مۆدێل بە هەموو ئەوروپادا بڵاو بووەوە. لە بەڕیتانیا شارلزی دووەم (باڕۆکەی) بەکارهێنا کە قژێکی کورتە، دوای ئەویش بەکارهێنانی بلاو بووەوە. لە سەردەمی ساژن ئاندا بەکارهێنانی قژی دەست کردی درێژ بڵاو بووەوە، بە شان و مل و سنگیدا دەیپۆشی دوای ئەوە بەکارهێنانی قژی دەستکرد  هەریەکە و تایبەت بە پیشەیەک بڵاو بووەوە. سەردەمێک هات تەنها پیشەوەران قژی دەستکردیان بەکار دەهێنا، بەڵام دوای ئەوە پزیشکان و سەربازان و پیاوانی ئاینی  وردە وردە وازیان لەم خوە هێنا ئەمڕۆ لە بەڕیتانیادا بەکارهێنانی قژی دەستکرد بەشێکە لە جل و بەرگی ڕەسمی کە تەنها سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی لە پەرلەمان و نوسەرانی پەرلەمان و قازیەکان و داواکارە گشتیەکان و سەرۆکی قازیەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی لۆردات بەکاری دەهێنێت.


سەرچاوەکان



892 بینین