قوڕی سوری چینی چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-22:17:00 - کۆدی بابەت: 2995
قوڕی سوری چینی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

قوڕی سوری چینی چییە؟

قوڕی سوری چینی، جۆرێکە لە قوڕی سپی لوس، بۆ یەکەمجار چینییەکان لە دروست کردنی قاپ و قاچاخی گڵیندا بەکاریان هێناوە و لە گردی ''کاولینگ'' دەستیان کەوتووە. بۆیە پێیشی دەوترێت ''کاولنی''.
ئەم قوڕە بە ڕێژەی ٤٦٪ لە دووەم ئۆکسیدی سلیکۆن و ٤٪ ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم و ١٤٪ ئاو پێک دێت. قوڕی چینی تایبەتمەندییەکی تایبەتی خۆی هەیە، ئەوەیە کە دەخرێتە ژێر پلەیەکی گەرمای زۆر بەرزەوە، ڕەنگەکەی سپی دادەگەڕێت و لوس دەبێت. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە کاولین، لە پیشەسازی قاپ و قاچاخ و فنجان و قۆری و کتری و هی تریشدا بەکار دەهێنرێت. قوڕی سوری چینی بە ڕێژەیەکی زۆر لە هیندستان و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەمریکای باشوریشدا دەست دەکەوێت.
کاولین نەک تەنها لە پیشەسازی قاپ و قاچاخدا، بەڵکو لە پیشەسازی کاغەز و کەتیرە و ڕەنگ و مەوادە جوانکارەکان و پیشەسازی دەرمانیشدا بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ لوس کردن و پڕکردنەوەی بۆشایی کاغەز و بەهێزکردنی کەتیرە و پیشەسازی ئەو فڕنانەی کە پلەی گەرمیان زۆر بەرزە. کەواتە قوڕی سوری چینی زۆر بەسودە بۆ مرۆڤ.
هاڕآوەی کوارتز و سلیکاتی ئەلەمنیۆم لەگەڵ قوڕی چینیدا تێکەڵ دەکرێت و پاشان هەویرەکە لە ئاو دەنرێت و قاپ و قاچاخی گڵینە لەم هەویرە دروست دەکرێت پێش ئەوەی لە پلەی گەرمای ١٣٠٠ پلەی سەدیدا وشک بکرێتەوە. 
دوای دەرکردن و ساردکردنەوەی ئەو دروستکراوانە لە فڕن بە شوشە ڕوپۆش دەکرێن و بە وێنەی جوان دەڕازێنرێنەوە و دەنێردرێتە بازاڕ بۆ فرۆشتن.


سەرچاوەکان



847 بینین