سەرچاوەی وشەی بەخشیش لە چییەوە هاتووە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-14:40:00 - کۆدی بابەت: 3025
سەرچاوەی وشەی بەخشیش لە چییەوە هاتووە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرچاوەی وشەی TIP واتە بەخشیش لە چییەوە هاتووە؟

داب و نەریتی بەخشیش وەرگرتن لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ سەرتاشەکاندا دەستی پێکرد. ئەو سەرتاشانەی کەڵەشاخیان بۆ نەخۆشەکان دەگرت و ئەوانیش لەبری ئەوەدا پارەیان دەدایە سەرتاشەکان.
بەم جۆرە ئەم نەریتە لە سەرانسەری بەریتانیادا بڵاوبووەوە و هەر زۆر خێرا سندوقی بچۆکە لە خانەکاندا ''ئوتێلی کۆن'' دانرا، میوانانی خانەکانیش لە بەرامبەر خزمەت گوزارییەکاندا پارەیان دەخستە نێو ئەو سندوقانەوە.
بۆ ئەوەی خەڵکی زۆرترین پارە بخەنە سندوقەکانەوە، لەسەر سندوقەکان بە زمانی ئینگلیزی ئەم دەستەواژەیەیان نوسیبوو.
TO INSURE PROMPTNESS واتە ''بۆ زامنی خزمەتگوزاری خێرا''. وشەی TIPـیش لە سێ پیتی یەەکمی ئەو دەستەواژە ئینگلیزییەوە وەرگیراوە.


سەرچاوەکان



705 بینین