ئەو گیانلەبەرەی هەرگیز ئاو ناخوات

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-09-22:01:00 - کۆدی بابەت: 3080
ئەو گیانلەبەرەی هەرگیز ئاو ناخوات

ناوه‌ڕۆك

ئەو گیانلەبەرەی هەرگیز ئاو ناخوات

هەرچی ڕووەک و گیانلەبەر هەیە لەسەر ڕووی زەویدا، بۆ ئەوەی بژیێت پێویستی بە ئاو هەیە، بەڵام ئەوەی کە زۆر نامۆیە گیانلەبەرێک هەیە لە هەموو تەمەنیدا ئاو ناخوات.
ئەو گیانلەبەرەش جۆرێک لە ڕسق کە لە بیابانەکانی باکوری ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دەژی. لە هەموو ژیانیدا یەک جاریش ئاو ناخوات. ئەم گیانلەبەرە ناوی (ڕسقی کەنغەر)ـە، بۆیە ئەم ناوەشیان لێ ناوە لەبەر ئەوەی هەردوو قاچ و کلکی لە قاچی کەنغەری ئوستراڵی دەچێت و وەکو ئەویش قومچە دەنێت.

ئایا ڕسقی کەنغەر چۆن دەتوانێت بە بێ ئاو بژییەت؟

پێکهاتەی لاشەی ڕووەک و گیانلەبەرانی بیابان وایە، زۆر کەم پێویستیان بە ئاو هەبێت. لەوانەش رقی کەنغەرە.
ئەو کەمە ئاوەی ئەم گیانلەبەرە پێویستی پێیەتی لە ڕیشکی ڕووەکە بیابانییەکاندا دەستی دەکەوێت. ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنێتەوە.
بەم جۆرەش ڕووەکە بیابانیەکان پێداویستی ڕسقی کەنغەرە لە ئاو و خۆراک پێکەوە دابین دەکەن. بە بەراورد لەگەڵ لاشەیدا قاچی رسقی کەنغەر زۆر درێژە. کاتێک بە جەنگ دێت وا دەزانیت بە تێڵا شەڕ دەکەن. ئەم ڕسقانە لە نزیک دارستانەکاندا دەژین. لە ناو ئەو کونانەدا کە لە ژێر زەوی بۆ خۆیان هەڵی دەکەنن.


سەرچاوەکان



719 بینین