خێرایی گیاندارە ئاوییەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-10-22:17:00 - کۆدی بابەت: 3095
خێرایی گیاندارە ئاوییەکان

ناوه‌ڕۆك

خێرایی گیاندارە ئاوییەکان

لە دەریا و زەریاکاندا هەزاران جۆر گیاندار هەن، لە نێوانیاندا جۆرەها ماسی و کیسەڵ و تیمساح و نەهەنگ و مارماسی و هتد کە لە ژماردن نایەن.

ئایا دەزانیت کام گیانلەبەرە خێراترە؟

شێرماسی Sword fish جۆرە ماسییەکی دەریاییە و شەویلگەی سەرەوەی وەک شێر درێژ بۆتەوە، خێراترین گیاندارە لە ناو گیاندارە ئاوییەکاندا. کە دەگاتە ٩٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. دوای ئەوە ماسی سلیفیس دێت کە خێراییەکەی دەگاتە ٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. بەڵام ماسی تەنی Tinny خێراییەکەی ٧٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێكدا. دۆلفینیش ٦٥ کیلۆمەترە.
هەروەها جۆرەها گیانداری تری ئاویمان هەیە کە خێراییەکەیان بەم جۆرەیە.
ماسی تەربۆن و قرش ٤٥ کیلۆمەترە. ماسی سالمۆنی خاڵخاڵین ٣٥ کیلۆمەتر، سالمۆنی سادە ٢٥ کیلۆمەتر، نەهەنگ ١٥ کیلۆمەتر، مارماسی ١٥ کیلۆمەتر. هەندێکی تر لە گیاندارە ئاوییەکان کەمتر لە ١٥ کیلۆمەتر دەبڕن لە کاتژمێرێکدا کە گرنگترینیان ڕۆبیان یان (کوللەی دەریا)ـیە. شبوت (ماسییەکی سەربچووکی ناوقەد پانە) هەزار پێ و هیتریش.
خێرایی ئەم ئاژەڵانە بە لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە سەلمێنراوە. ئەو خێراییانەش ئەوپەڕیەتی کە دەتوانن بیبڕن.


سەرچاوەکان



1130 بینین