مێرووە تەمەن درێژەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-11-14:24:00 - کۆدی بابەت: 3097
مێرووە تەمەن درێژەکان

ناوه‌ڕۆك

مێرووە تەمەن درێژەکان

ئەگەر زۆربەی مێرووەکان لەگەڵ  زیندەوەرانی تردا بەراورد بکرێت زۆر تەمەن ناکەن. ئایا دەزانن ئەو مێرووانە کامانەن کە زۆر تەمەن دەکەن؟
(بەرزچیر) جیڕە جیڕە نزیکەی ١٧ ساڵ دەژییەت مێروویەکی زۆر سەیرە. مێینەکان هێلکەکانیان لەسەر لقی دارەکان دادەنێن و کاتێک جیڕ جیڕە لە هێلکەدەردەچێت دەکەوێتە سەر زەوی و  پەنهان دەبێت دەچێتە ڕەگی دار و ڕوەکەکانەوە و نزیکەی ١٧ ساڵ بەو شێوەیەی دەمێنیتەوە و ئاوگی ڕیشەی دارەکە دەخوات. پاش ئەو ماوە زۆرەی لە خۆ ماتدان لەژێر زەوی دا غەریزەیەکی نادیار دەیهێننێت بۆ بەر ڕوناکی و بەلقی دارەکاندا هەڵدەزنێت و پێستەکەی فڕێ دەدات. تاجیڕ جیڕە کە بەتەواوی دەربکەوێت و ژیانێکی گرجوگۆڵ لەژیر تیشکی خۆردا دەست پێ دەکات کەنزیکەی تەنها پێنج هەفتە دەژیەو پاشان دەمرێت، بەم جۆرە ١٧ ساڵ لە نەشونومادا بەسەردەبات تا پێنج هەفتە لە ژیاندابێت ! نێرەکانیان تەنگێکی تیژ دەردەکەن کەدەشێت بۆ بنگکردنی مێیەکان بێت. بەپێی قسەی زانایان ئەو ئەندامانەی دەنگ لە جیڕ جیڕە دەردەکەن  ئاڵۆزترین ئەندامن لە سروشت دا، زیاتر لە ٨٠٠ جۆر جیڕ جیڕە هەیە لە دونیادا کە ١٠٠ جۆری لە ئەمریکای باکوردایە.  بەڵام ئەو جیڕ جیڕەکەی ١٧ ساڵ دەژیەت  تەنها لە ئەمریکادا هەیە، ئەگینا جۆرەکانی تر تەنها دەساڵ دەژین. هەروەها گازۆڵک (قالۆنچە) ئەو گیاندارانەیە  کەزۆر تەمەن دەکات و تەمەنی هەندێکیان دەگاتە نزیکەی ٣٠ ساڵ . مێروولەی سپیس نزیکەی ١٥ ساڵ تەمەن دەکات.


سەرچاوەکان



533 بینین