بۆچی لاشەی مردوان سەرئاو دەکەون؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-11-21:49:00 - کۆدی بابەت: 3108
بۆچی لاشەی مردوان سەرئاو دەکەون؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی لاشەی مردوان سەرئاو دەکەون؟

ئەگەر کەسێک لە ئاوێکدا مەلە بکات و مەلەوانی نەزانێت ئەگەری خنکانی هەیە. بەڵام بە پێچەوانەی گیاندارانەوە، لاشەی مردوو دەکەوێتە سەر ئاو.
ئایا دەزانی هۆی چییە؟
بەپێی یاسای ئەرخەمیدس کاتێک تەنێک بە شێوەیەکی بەشی یان گشی دەچێتە ناو ئاوێکەوە، ئەوەندەی ئەو تەنە کە چووەتە ناو ئاوەکەوە ئاو دەڕژێت. تەنەکەش دەکەوێتە سەر ئاو کاتێک کێشی کەمتر بێت لە کێشی ئەو ئاوەی یەکسانە بە قەبارەی. بەڵام ئەگەر کێشەکە هەمان کێشی ئەو تەنانەی کە دەکەونە سەر ئاو کە کێشیان لە کێشی ئاوەکە کەمترە یان هێندەی قەبارەکەیەتی.
بۆ نموونە: 
دار و تەپەدۆر دەکەونە سەر ئاو چونکە چڕیان لە چڕی ئاو کەمترە، بەڵام ئەو تەنانەی کە چڕیان لە چڕی ئاو زیاترە، دەچنە ژێری ئاوەوە.
چڕی لەشی مرۆڤ لە چڕی ئاو کەمترە. لەبەر ئەوەی کاتێک کەسێک دەکەوێتە ئاوێکەوە بۆ چەند چرکەیەک دەکەوێتە سەر ئاوەکە. بەڵام کاتێک ئاو چووە ناو لاشەیەوە، چڕییەکەی لە چڕی ئاوەکە زیاتر دەبێت و دەچێت بە قوتا. کاتێک لاشەی دەئاوسێت. بەهۆی ئەو ئاوەی چووەتە سکییەوە، قەبارەی لەشی گەورە دەبێت و چڕی کەمتر دەبێتەوە. 
بە واتا کێشی ئەو ئاوەی کە لآشە چووە جێگەکەی، لە کێشی لاشە زۆرتر دەبێت، لە ئەنجامی ئەوەدا، لاشە دەست بە کەوتنە سەر ئاو دەکات.
ئەم بیردۆزەیە هەمان شت جگە لە مرۆڤ جێبەجێ دەبێتە سەر تەنەکانی تریشدا.


سەرچاوەکان



1083 بینین