بۆچی ئاو و ڕۆن تێکەڵ نابن؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-13-20:25:00 - کۆدی بابەت: 3197
بۆچی ئاو و ڕۆن تێکەڵ نابن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ئاو و ڕۆن تێکەڵ نابن؟

لە ناو شلەمەنییەکاندا، ئاو زۆرترین بەکارهێنانی هەیە، مەوادەکانی وەکو خوێ و شەکر زۆر بە خێرایی لە ئاودا دەتوێنەوە، بەڵام ڕۆن و چەوری و زۆر لە مەوادە ئەندامییەکان لە ئاودا ناتوێنەوە.

ئایا دەزانن لەبەر چی؟

بەپێی یاسا زانستییەکان هەموو شتێک هاوشێوەی خۆی دەتوێنێتەوە، بە واتا ئەو مەوادانەی کە هەمان شێوە گەردیلەیان هەیە، تێکەڵە دروست دەکەن.
هەر ماددەیەک بۆ ئەوەی ماددەیەکی تر بتوێنێتەوە، دەبێت توانای هەبێت ئەلکترۆستاتیەکە، لەگەڵ گەردیلەکانی ئاوەکەدا کۆبکاتەوە.
گەردیلەکانی ئاو جەمسەرین، بە واتا لەیکی گەردیلەی ئاو بارگەی موجەبی هەڵگرتووە و لایەکەی تریش بارگەی سالب، کاتێک گەردیلەکانی مەددەیەکی وەکو خوێ (کلۆریدی سۆدیۆم) دەکرێتە ناو ئاوەوە، تایبەتییەکی ئایۆنی یان جەمسەری هەیە و تیایدا دەتوێتەوە، چونکە گەردیلەکانی ئاوە جەمسەرییەکە دەچێت بۆ لای سۆدیۆمەکە کە بە کارەبا بارگە کراوە، لەگەڵ ئایۆنی کلۆریدەکەدا شێوە هێشوویەک بە دەوریدا دروست دەکەن.
کە ڕاکێشانی سۆدیۆم و کلۆرەکە بۆ لای یەکتری کەم دەبێتەوە. لە یەک جیا دەبنەوە و بە شێوەی تێکەڵەیەک لە ئاوەکەدا دابەش دەبن.
گەردیلەکانی ڕۆن بۆیە لە ناو ئاودا ناتوێنەوە چونکە پەیوەندی گەردیلەکانی ڕۆن جیاوازە لە پەیوەندی گەردیلەکانی ئاو، چونکە گەردیلەکانی ئاو گەورەتر و زۆرترن لە گەردیلەکانی ڕۆن، لەبەر ئەوەی هێزی ڕاکێشان لە نێوان ئاو و ڕۆندا زۆر کەمە، بۆیە ڕۆن لەسەر ئاو دەوەستێت، بەوەش گەردیلەکانی ڕۆن و چەوری لە ئاودا ناتوێنەوە.


سەرچاوەکان



1473 بینین