سۆبێر

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-13-20:48:00 - کۆدی بابەت: 3201
سۆبێر

ناوه‌ڕۆك

سۆبێر

هەموو زیندەوەرانی بیابان ناچار دەبن لەگەڵ کێشەی کەم ئاویدا خۆیان بگونجێنن ئەگەر ئەم کێشەیەیان بۆ چارەسەر نەکرا بێگومان دەمرن و لە ژیاندا نامێنن، ڕووەکی سوبێر بە بێ ئاو ناژێت، بەڵام دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ بە بێ ئاو خۆی ڕابگرێت. ئەو ڕووەکانەی لە دۆخێکی ئاساییدا دەڕوێن ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەدەست دەدەن، چونکە گەڵاکانی ئاو لە ئاوگ (ئاو شلەیەیە کە بە ڕەگی ڕووەکەکاندا دەڕووات و خۆراک و ئاو لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت و ئەمجا ئەو ئاوە لە هەوادا بڵاو دەبێتەوە).
ڕووەکی سۆبێری بێ گەڵا لەگەڵ ئەم کێشەیەدا دەژیت. قەدەکەی بە جۆرێکە کە ڕووبەری کەمە و هیچ شتێک لێی نایەتە درەوە، چونکە قەدەکەی زۆر ئەستوورە و دەتوانێت ئاو لە ناویدا پەسیسە بکات. قەدەکەشی بە توێکڵێکی ئەستور داپۆشراوە کە زیاتر پارێزگاری لە مانەوەی ئاوەکە دەکات.
هەروەها دڕکەکانی سەر قەدی سۆبێر وادەکات هیچ گیانلەبەرێک نەتوانێت دەمی بۆ بهێنێت و لە ئاوەکەی کەم کاتەوە. بەم جۆرە ڕووەکی سوبێری گەورە دەتوانێت دوو ساڵ یان زیاتریش بە بێ ئاو بژیت. سوبێر ڕووەکێکە گوڵ دەگرێت و بەرەکەی دەبێتە تۆو و گوڵی زۆربەی ڕووەکەکانی سوبێر جوانن بە ڕەنگەکانی سوور و زەرد و ئەرخەوانی.
زیاتر لە هەزار جۆر سوبێر هەیە کە لە ئەمریکای ناوەند و باشور و مەکسیک و بەشی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەژین. ئەم ڕووەکانە جیاوازیان زۆرە، جۆرێکیان هەیە کە پێی دەوترێت (بەڕەی دەمبوسەکان، کە زۆر بەرز نابێت و جۆرێکی تری زەبەلاحیشیان هەیە لە نێوان ١ بۆ ٢ مەتر بەرز دەبێت).
ئەو شلەمەنی و ئاوەی لە ڕووەکی سوبێردا هەیە لە دروست کردنی دەرمان و مەشروباتدا سوودی لێ وەردەگیرێت. هەروها دەتوانرێت شیرینی و ترشی زۆر خۆش لە قەد و تۆوی ئەم ڕووەکە دڕکاویە دروست بکرێت.


سەرچاوەکان



1137 بینین