ڕووەکە حەزازییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-01:59:00 - کۆدی بابەت: 3227
ڕووەکە حەزازییەکان

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکە حەزازییەکان

حەزازییەکان Bryophyta ڕووەکی نالولەیین، زۆر بچووکن، درێژییان دەگاتە 1-2 cm. زۆربەی حەزازییەکان لە وشکانیدا دەژین، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی توخمانە زۆر بن، چونکە توخمی خانەکانی نێرینە لە ئاودا مەلە دەکەن بۆ گەیشتن بە هێلکە. حەزازییەکان سی بەشن، لەوانە بەشی حەزاز (گڵەوەز ئاسا).

بەشی حەزاز (گڵەوەز ئاسا)

لەشی ڕووەکی گڵەوەز ئاسا هەروەک، پێک دێت لە دوو بەش، بەشی گەمیتی شێوەگەڵایی و بەشی سپۆری لە نیمچە قەد دەچێت. بەشی گەمیتی لە خاکدا چەسپاوە بەهۆی پێکهاتووی ڕەگی کە بێ بەشە لە شانەی لوولەیی. هەرچەند ئاو و خۆراکە ماددە نائەندامییەکان دەمژن وەک ڕەگ کار دەکەن. بەشی سپۆری چەسپاوە بە بەشی گەمێتییەوەیە و پشتی پێدەبەستێت.

حەزازییەکان بە پێشەنگی جۆرە بەراییەکان دادەنرێن، کە لە ناوچە ڕووتاوەکاندا دەژین. ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە دەوروبەری ژینگەییدا، چونکە بەشداری دەکەن لە دروست بوونی چینێک لە خاکی پڕ بە ماددە ئەندامییەکان و ماددە نائەندامییەکان، کە ڕووەکەکانی دیکە دەتوانن تێیدا گەشە بکەن. حەزازییەکان رێگرن لە خاک ڕاماڵین چونکە ڕووی خانەکە دادەپۆشن و ئاو دەمژن. 

لە نموونەی حەزازیش سفاگنەم Sphagnumـە یان خەڵووزی هەزازی خەڵوز Peatmass توخمێکی حەزازییەکانە کە پاش وشک کردنەوەی وەکو سوتەمەنی بەکاردێت. هەروەها ترشێک بەرهەم دێنێت شیبوونەوەی هێواش دەکاتەوە. سفاکنەم بەوە جیادەکرێتەوە کە توانای مژینی ئاو و پاراستنی هەیە. هەر بۆیەش دەکرێتە ناو گڵی باخچەکان و خانووی پلاستیکییەوە، هەروەها بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی ئەو سەلک و گوڵانەی کە هەناردە دەکرێن.


سەرچاوەکان



1919 بینین