پێکهاتنی قەوزەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-02:15:00 - کۆدی بابەت: 3232
پێکهاتنی قەوزەکان

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتنی قەوزەکان

لەشی قەوزە بە ثالۆس Thallus ناودەبرێت. قەوزەکان بەپێی بنچینەی پێکهاتنی لەشیان دەکرێتە چوار جۆرەوە کە ئەمانەن:

قەوزە تاک خانەکان Unicellular algae

کە لە تاکە خانەیەک پێکهاتووە. زۆرینەی ئەم قەوزانە لە ئاودا دەژین. و بلانکتۆنە ڕووەکیەکان Phytoplankton پێکدەهێنن، کە ڕۆشنەپێکهاتن دەکەن و سەرچاوەی سەرەکی ماددە خۆراکییەکانی زیندەوەرە ئاوییەکان و ئۆکسجینی هەوا پێکدەهێنن، کلامیدۆمۆناسە Chlamydomonos کە نموونەی قەوزەی تاک خانەییە.

قەوزە مۆڵگەییەکان Colonial algae

وەک ڤۆڵڤۆکس Volvox لە کۆمەڵەی خانەیەک پێکدێت بە شیوەیەکی هاوڕێکی کاردەکەن.

قەوزە شریتییەکان Filamentous algae 

وەک سپایرۆجیرە Spirogyra لەشیان لە ڕیزە خانەکان پێکهاتووە.

قەوزە فرەخانەکان Multicellular

کە بە زۆری لەشێکی ئاڵۆز و گەورەیان هەیە، وەک قەوزەی ئۆلڤا Ulva، دیارە و لە شێوەیدا لە گەڵای ڕووەک دەچێت.


سەرچاوەکان



1750 بینین