کەڕووە ئاوییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-03:32:00 - کۆدی بابەت: 3236
کەڕووە ئاوییەکان

ناوه‌ڕۆك

کەڕووە ئاوییەکان

کەڕووی ئاوی Water mold لە دەزوولەی خانەیی لقدار پێکدێت. زۆربەیان لە ئاودا دەژین بە تایبەتی ئاوە شیرینەکان، بەڵام هەندێکیان لە خاکدا دەژین، وە هەندێکی دیکەیان بە مشەخۆری لەسەر پێست و ڕیشووەکەوانەکانی ماسی دەژین.
کەڕووە ئاوییەکان توخمانە و ناتوخمانە زۆر دەبن، لە ناتوخمە زۆربووندا، زۆربوونە سپۆڕی قامچیداری بزێو بەرهەمدێنێت. کاتێک ئەم سپۆرانە چەکەرە دەکەن، دەبنە خانەی شێوە دەزولەیی کەڵەکە بوو وەک مافورێکی ڕاخراو.
لە توخمە زۆربووندا خانەکانی کەڕووە ئاوییەکان پێکهاتووی دیکە دروست دەکەن کە هێلکۆکەی تێدایە تێدایە و پێکهاتوو دروست دەکەن کە گەمیتی نێرەی تێدایە وە بۆری پێتێن لە نێوان هەردوو پێکهاتووەکەدا گەشە دەکات و لە ڕێگەیەوە نێرە گەمیتیەکان هێلکۆکەکان دەپیتێنن و هێلکۆکەی پیتراو پێک دینن. ئەمەش گەشە دەکات بۆ بارستە دەزوولەیەکی نوێ کە توورەکەی سپۆری ناتوخمی و (ئەندامی نێرە ئەنسریدیا و مێیە ئەندام ئەرکیگۆنیا) پێکدەهێنن.

لقی کەڕووە هێلکەییەکان

لقی کەڕووە هێلکەییەکان Omycota ژمارەیەک لەو زیندەوەرانە کە دەبنە هۆی نەخۆشی ڕووەکەکان، دەگرێتەوە. بۆ نموونە کەڕووی ئاوی فایتۆفتۆرا ئینفستان Phytophthora infestans ئەو دەردەیە کە لە کۆندا تووشی پەتاتە دەبوو، وە لێپرسراوی برسێتی پەیوەند بە پەتاتەوە بوو. وە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا توشی ئێرلەندە بوو بە تایبەتی لە نێوان ساڵەکانی 1845 بۆ 1849ز. دەرد Blight نەخۆشییەکە لە ڕووەکدا بەوە جیا دەکرێتەوە بە خێرا شیکردنەوەی گەڵاکان هەروەها لەقە دوگوڵەکاندا و نەمانی ڕەنگەکانیان جیادەکرێنەوە. نموونەیەکی دیکەی کەڕووە هێلکەییەکان کە دەبنە هۆی نەخۆشی ڕووەک، پلازمۆیاراڤیتیکۆلا Plasmopara viticola کە تووشی ڕووەکی ترێ دەبێت بە تایبەتی گەڵاکان و بەرەکان، وە لەوانەیە سەوزە و بەرەکانی دیکەش تووشبکات.


سەرچاوەکان



863 بینین