قەوزە چیلکەییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-13:42:00 - کۆدی بابەت: 3242
قەوزە چیلکەییەکان

ناوه‌ڕۆك

قەوزە چیلکەییەکان

لقی قەوزە چیلکەییەکان Bacillariophyta جۆرەها لە زیندەوەران دەگرێتەوە بە دایاتۆمەکان Diatoms ناودەبرێت. دایاتۆمەکان لە ئاوی شیرین و ئۆقیانوسەکاندا ژمارەیان زۆرە. دیواری خانەکەیان کە بە سەدەف ناودەبرێت لە دوو پارچەی شێوە قوتو و سەرقاپەکەی پێک دێت. سەدەف دوانۆکسیدی سیلیکای تێدایە.
دایاتۆمەکان زۆربەی پلانکتۆنە ڕووەکییەکان پێکدێنن، کە سەرچاوەی خۆراکن بۆ زیندەوەرە خۆنەژێنەکان، وە ئۆکسجینی زۆر دەردەپەڕێنن. و لە کاتی مردنیاندا سەدەفەکانیان دەنیشێت و لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت و چینێک لە ماددە پێکدێنێت کە بە خاکی دایاتۆمی Diatomaceous earth ناودەبرێت. ئەمە پێکهێنەری سەرەکی زۆر لە بەرهەمە بازرگانییەکانە، وەکو ماددەی پاککەرەوە، لابردنی بۆیەکان، و پەینی کیمیایی و ماددە نەگەیەنەرەکان، و هەندێ جۆری دەرمانی ددان شتن.


سەرچاوەکان



975 بینین