بۆچی جوتیاران پەینی کیمیایی بەکاردەهێنن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-17:55:00 - کۆدی بابەت: 3263
بۆچی جوتیاران پەینی کیمیایی بەکاردەهێنن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی جوتیاران پەینی کیمیایی بەکاردەهێنن؟

هەموو جووتیاران بۆ دەستخستنی بەرهەمی باشتر پەیین بەکاردەهێنن، بەڵام هەموویان بەروبوومیان وەکو یەک بەرهەم نادات، ئایا بۆچی؟

زۆر لێکۆڵینەوە دەری خستووە کە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین گرنگترین توخمن بۆ ڕوانی ڕووەکەکان بەشێوەیەکی ڕاست و دروست، ڕووەکەکان کاربۆن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین لەڕێگەی ڕەگەوە لە ئاوەوە وەردەگرن، سەرەڕای ئەم توخمانە یان توخمی تر پێویستە بۆ شین بوونی ڕووەکەکان بەشێوەیەکی درووست کە بریتییە لە: نایترۆجین- پۆتاسیۆم - فۆسفۆر-کالیسیۆم- مەگنیسیۆم- گۆگرد-ئاسن-مەنگەنیز-بۆرۆن-زینک-مس.

دەبێت زەوی خوێی تەواوی ئەم توخمانە لە خۆیدا ڕێک بخات، ئەگەر ئەم توخمانە لە زەویدا نەبوو، ئەوا بەشێوەی پەیینی دەستکرد بۆی زیاد دەکرێت، پەیین ئەو خوێیەیە کە توخمە بنەڕتییەکان بۆ ئەو ڕووەکانە دابین دەکات کە پێویستیان پێیەتی.

جۆرەكانی پەیین

  • پەیین دوو جۆرە سروشتی 
  • دەستکرد(پیشەسازی)

پەیینە ئەندامیەکان(سروشتیەکان) لە پەیینی سروشتی یان رووەکی یان ئاژەڵی یان پاشماوەی زێرابەکان دروست دەبێت کە نایترۆجین و هەندێک توخمی تری خۆراکی بە ڕێژەیەکی یەکسان دەستەبەر دەکات.

بەزۆری پەیینی ئاژەڵ لەگەڵ کادا تێکەڵ دەکرێت تا دەگەنێن و دەبێتە پەیینێکی تەواو، پەیینی سەوزیش بەو ڕووەکانە دەوترێت لەگەڵ جووت کردندا جارێکی تر دەکەونەوە ناو زەویەکە بۆ پاراستنی توخمە خۆراکیەکان، بەڵام کوتی ئاژەڵی ئەو مەیدانەن وەکو ئێسک و خوێنی وشک کە هەندێجار وەکو کوتی ئەندامی بەکاردەهێنرێت.

پەیینە ئاوێتەکان یان دەستکردەکان لە کانزاگەلێک پێکدێت کە ڕێژەیەکی دیاریکراو لە توخمە خۆراکیە ناسراوەکانیان تێدایە، کە بریتیە لە فۆسفۆڕ و نایترۆجین و پۆتاسیۆمو یۆریا و کبریتاتی ئەمۆنیۆمیش مەوادی پەینی شیمیایین.

کاتێک پەین لەناو خۆڵدا دەتوێتەوە توخمە خۆراکیەکان دەدات بە ڕووەک، زانایانی کشتوکاڵ یەکەم جار شیکاری لەسەر جۆری خۆڵەکە دەکەن، ئەمجا بڕیار دەدەن چ جۆرە پەیینێکی بۆ بەکاربهێنن.

شۆڕشی کشتوکاڵی بەرهەمی ئەو لێکۆڵینەوانەیە.


سەرچاوەکان



1951 بینین