واتای سه‌وزایی له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-15-17:31:00 - کۆدی بابەت: 3310
واتای سه‌وزایی له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای سه‌وزایی لە خەودا کردووە .  

سه‌وزایی له‌ خه‌وندا

سه‌وزایی له‌ خه‌ودا به‌ڵگه‌ی دینه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببینێ زه‌وییه‌كی هه‌بێت و سه‌وزه‌ی زۆری لێ ڕوابێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ صالح و داوێن پاكه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ سه‌وزه‌ی نه‌ناسراو له‌زه‌وییه‌كه‌یدا ڕوابێت وه‌ ئه‌و به‌سه‌ر سامییه‌وه‌ سه‌یریان بكات و بزانێت زه‌وی ئاوه‌كه‌ خۆی خاوه‌نییه‌تی ، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ڵگه‌ی دین و دنیایه‌ ، ئه‌گه‌ر بیینێ دره‌خت گه‌لی ناسراو وه‌كو سێو له‌و بابه‌تانه‌ له‌ زه‌وییه‌كه‌دا هه‌بێت ، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ بژێوی زیاد ده‌كات وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌وزه‌ی تاڵ و نه‌ناسراوی بینی ئه‌وا لێكدانه‌وه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر سه‌وزه‌ی ناسراوی بینی و لێی خوارد ئه‌وا سه‌روه‌ت و بژێوی زۆر به‌ده‌ست دێنێ .


سەرچاوەکان



39326 بینین