باشترین کاتەکانی وەرزشکردن لە مانگی ڕەمەزان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-23:13:00 - کۆدی بابەت: 3871
باشترین کاتەکانی وەرزشکردن لە مانگی ڕەمەزان

ناوه‌ڕۆك

باشترین كاتەكانی وەرزشكردن

موسوڵمانان لە مانگی ڕەمەزاندا لە كاتی خۆرهەڵهاتنەوە تا كاتی خۆرئاوابوون نابێت هیچ خواردن و خواردنەوەیەك بخۆن، بەڵام چەند هەلێك هەیە لەبەردەم ئەو كەسانەی كە وەرزش دەكەن بۆ بەردەوامبوون لە وەرزشكردنی ڕۆژانەیان، بەپێی توێژینەوەیەك لە سەنتەری نێودەوڵەتی پزیشكی و زانستە وەرزشییەكان لە تونس ئەنجامدرا دەركەوت كە:

  • وەرزشكاران دەتوانن لە بەیانیانی مانگی ڕەمەزاندا وەرزش بكەن
  • توێژەران دەڵێن باشترین كات بۆ ئەنجامدانی وەرزشی زۆر و قورس، دوای بەربانگكردنەوە و نان خواردنی ئێوارەیە
  • مانگی ڕەمەزان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی وزەی وەرزشكاران بەتایبەتی گەر هەوڵبدەن دوای نیوەڕۆ وەرزش بكەن

جۆرەكانی وەرزشكردن

لە كۆتاییدا توێژینەوەكە بۆ چەند خاڵێكی تر دابەشكرا كە بریتیبوو لە وەرزش كردن بە شێوەیەكی تەندروست لە كاتە جیاجیاكانی ڕەمەزاندا، كە بەم چەند ناونیشانانە بڵاوكرایەوە:

وەرزشكردن پێش بەربانگكردنەوە

ئایا دەتوانم پێش بەربانگكردنەوە وەرزش بكەم؟ لەڕێگەی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە باسی چۆنییەتی وەرزشكردن دەكەین پێش بەربانگكردنەوە:

  • وەرزشكردن پێش بەربانگ كردن سوودی بۆ جەستەت هەیە، هەروەها وزە و توانا دەبەخشێت بە جەستەت بۆ خێرا چاكبوونەوە
  • دەبێت ئەوەت لەبەرچاوبێت كە تۆ وەرزش دەكەیت بەبێ ئەوەی هیچ نانێكت خواردبێت، بۆیە دەبێت ئاگاداری خۆتبیت و وریابیت
  • دەتوانین پێش بەربانگكردنەوە ڕاهێنانە هەواییەكان بكەیت
  • دەتوانیت پێش بەربانگكردنەوە وەرزش بكرێت بەڵام دەبێت ئاگاداربین زیادەڕۆیی تێدانەكرێت

وەرزشكردن دوای بەربانگكردنەوە

  • وەرزشكردن دوای 2 بۆ 3 كاتژمێر لە بەربانگكردنەوە بە بژاردەیەكی باش دادەنرێت بۆ جەستە
  • لەدوای بەربانگكردنەوە دەتوانیت وەرزشە توند و قورسەكان بكەیت
  • دەبێت لەگەڵ وەرزشكردندا لەبیرتنەچێت بڕی پێویست بخەویت
  • وەرزشكردن لە دوای بەربانگكردنەوە بە باشترین بژاردەكان دادەنرێت لەمانگی ڕەمەزاندا

وەرزشكردن دوای پارشێوكردن

وەرزشكردن لەدوای پارشێوكردن سوودی زۆری هەیە چونكە لەو كاتەدا جەستەت چالاكترە، لەم خاڵانەدا باسە وەرزشكردن لە ڕەمەزاندا دەكەین:

  • لەم كاتەدا جەستەت وزەی زۆری پێیە بەبۆنەی ئەو خواردنانەی كە خواردووتە
  • لەم كاتانەدا پێشنیار دەكرێت كە وەرزشە هەواییەكان بكرێت، چونكە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەڕۆژووبوونە

چەند ئامۆژگارییەك بۆ وەرزشكردن لەمانگی ڕەمەزان

ئایا وەرزشكردن لەمانگی ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی جەستە؟

چەند ئامۆژگارییەك هەن كە دەبێت لەبەرچاوی بگرین كاتێك دەمانەوێت لە مانگی ڕەمەزاندا وەرزشبكەین كە بریتییە لە:

  • دەبێت نانی پارشێو لە نزیكترین كاتی خۆرهەڵهاندا بخورێت، چونكە گەر لەدوای پارشێو وەرزش بكەیت ئەوا پێویستت بە كاربۆهیدرات و شەكرەكان دەبێت
  • خواردنی ئەو پڕۆتینانە كە درەنگ هەزمدەبن، كە ترشە ئەمینییەكان دابیندەكەن بۆ جەستەت و بەدرێژایی ڕۆژ وزەت پێدەبەخشن
  • گەر بتەوێت لەمانگی ڕەمەزاندا وەرزشبكەیت، ئەوا دەبێت لە ئێواراندا ئەو خواردنانە بخۆیت كە كاربۆهیدراتیان تێدایە
  • پێویستە لەكاتی بەربانگكردنەوەدا ڕێژەی پێویست لە ئاو بخۆیتەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ئاوەی لەدەستتداوە لەڕێگەی ئارەقكردنەوە
  • دەبێت لەكاتی بڕۆژووبووندا بەشێوەیەكی كەم و لەسەرخۆ وەرزشبكەین، گەر نا ئەوا جەستەت زۆر هیلاك دەبێت و پێوستت بە پشوودانی زیاتر دەبێت


سەرچاوەکان



1169 بینین