چۆنیەتی نەهێشتنی بۆنی دەم لەمانگی ڕەمەزاندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-03-29-14:29:00 - کۆدی بابەت: 3885
چۆنیەتی نەهێشتنی بۆنی دەم لەمانگی ڕەمەزاندا

ناوه‌ڕۆك

بۆنی دەم

بۆنی دەم لەمانگی ڕەمەزاندا یەكێكە لەو هۆكارانەی كە دەبێتە هۆی شەرمكردنی زۆربەی بەڕۆژووبوان لە ڕۆژدا، كە چەندین هۆكار هەیە بۆ دروستبوونی بۆنی دەم، وەك:

  • وشكبوونەوەی دەم
  • خواردنە ئەو خواردنانەی كە بۆنان هەیە لە پارشێودا وەك پیاز
  • گوێنەدان بە پاككردنەوەی ددانەكانت لە دوای پارشێوكردن
  • هەندێكجار بەبۆنەی نەخۆشییەوە دەممان بۆن دەكات

لێرەدا باسی چەند چارەسەرێك دەكەین بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم لەمانگی ڕەمەزاندا.

نەهێشتنی بۆنی دەم لەمانگی ڕەمەزاندا

چەندین هۆكار و چارەسەر هەیە بۆ بۆنی دەم لەمانگی ڕەمەزاندا، لێرەدا باسیان لێوەدەكەین:

• چارەسەركردنی بۆنی دەم بەبۆنەی وشكبوونیەوە

o خواردنەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە شلەمەنییەكان لە كاتی بەربانگەوە تا پارشێو

o گەر لە دەرەوە كار دەكەیت، ئەوا دووربكەوە لە بەركەوتنی خۆر بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ، هەوڵبدە لەو شوێنانەدا بمێنیتەوە كە سێبەرن

o لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر خۆت هیلاك مەكە، هەورەها وەرزشكردنەكانت هەڵبگرە بۆ كاتی دوای بەربانگكردنەوە


• چارەسەركردنی بۆنی دەم بەبۆنەی گرنگینەدان بە ددانەكانت

o دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان لەدوای بەربانگكردنەوە و پارشێوكردندا، یان كەمكردنەوەی هەتا دەتوانیت

o پاككردنەوەی ددانەكانت بەشێوەیەكی بەردەوام، بەتایبەتی دوای پارشێوكردن

o شۆردنی ددانەكانت بە ئاو پێش خەوتن و دوای هەستان لەخەو

o دووركەوتنەوە لەو خواردنانەی كە بۆنی دەم دروست دەكەن، وەك: پیاز و سیر

• چارەسەركردنی بۆنی دەم بەبۆنەی نەخۆشییەوە

ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە زیاتر دووچاری بۆنی دەم دەبنەوە لەمانی ڕەمەزاندا بەبۆنەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خانە كێتۆنییەكانەوە (Ketone bodies)، بۆ چارەسەركردنی پێویستە كەسەكە سەردانی پزیشك بكات

چەند ئامۆژگارییەك بۆ بۆنخۆشبوونی دەم لەمانگی ڕەمەزاندا

  • ڕێكخستنی خشتەی سەردانكردنی پزیشكی ددات، بۆ ئەوەی دڵنیابیت كە ددانەكانت كێشەی نییە
  • پاككردنەوەی ددانەكانت پاش هەموو ژەمێك و پێش خەوتن
  • ئاگاداربوونی ئەو خواردنانەی كە لە بەربانگ و پارشێودا دەیخۆیت
  • لەگەڵ ددان شۆردندا پاكژكەرەوەی دەم بەكاربهێنە بۆ لەناوبردنی هەر بەكتریایەك كە لەناو دەمتدا بوونی هەیە
  • دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، چونكە بە گەورەترین هۆكاری بۆنكردنی دەم دادەنرێت


سەرچاوەکان



1173 بینین