شیعری کەی لە کن ئەحمەق دەبێ - مەحوی

له‌لایه‌ن: - کەماڵ ڕەحمانی - به‌روار: 2021-03-30-15:02:00 - کۆدی بابەت: 3946
شیعری کەی لە کن ئەحمەق دەبێ - مەحوی
هۆنراوە

بەخششی دنیا مەخۆ، یەعنی بە نانێکی جۆ خۆ مەکەرە بەر منەت پیرەژنی نانەوا

کەی لە کن ئەحمەق دەبێ

شاعیر/مەحوی

کەی لە کن ئەحمەق دەبێ حاجەتی دانا ڕەوا!
قەت دەکرێ چەرمەکەر یا بە عەبا یا کەوا!

بەخششی دنیا مەخۆ، یەعنی بە نانێکی جۆ
خۆ مەکەرە بەر منەت پیرەژنی نانەوا

ئێستە کە دەستت دەگا پێ بسووە بۆ نەجات
حەیفە لە دنیا بڕۆی کامی دڵت ناڕەوا

گریە: دەجۆشێ لەوێ، ئاهە دەبێ نەسرەوێ
نەمدی وەک ئیقلیمی عیشق جێگە بە ئاب و هەوا 

دینتم ئیمانە خۆ، کوفرە نەگەینم بە تۆ
قوڕ بە سەرم، دینە، چوو؛ کافرییە، بوو ئەوا

ئاگری داغی دڵم پەنبەیە، ساغت دەوێ
نیمە وەکوو چاوی یار تاقەتی نازی دەوا

کێیە دەڵێ بێ نەوا کەس نیە مەحوی نەبێ،
بێت و لە هەر بن مووێ دا ببیێ سەد نەوا


سەرچاوەکان



490 بینین