ناوهڕۆك
مەملەکەتی سیحر
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: مەملەکەتی سیحر
لە سەرانسەری خەیاڵما، گەر بگەڕێی بۆ بستێ سێبەر و هەتاو
بۆ قولانجێ شپرزەیی
بۆ جێ پێیەک لە مێرگی خەم
بۆ تۆزقاڵێ لە ئارام و
بۆ زەڕڕەیەک لە پێکەنین
تۆی تیا نەبی؟!
بەدیی ناکەیت
ئیتر من چۆن
مەملەکەتی سیحری تۆ نیم! .
سەرچاوەکان
547 بینین