خێزان لە میزۆپۆتامیا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-13:00:00 - کۆدی بابەت: 3961
خێزان لە میزۆپۆتامیا

ناوه‌ڕۆك

خێزان لە میزۆپۆتامیا

خێزان لەسەر بنەمای داب و نەریت و یاساکانی باوی ئەو سەردەمە دادەمەزرا. هەنگاوی یەکەم بە هەڵبژاردنی هاوسەر لە لایەن کوڕەوە دەستی پێدەکرد، کە برادەرەکانی بۆ ئەم مەبەستە دەکردە ناوەند یان لە ڕێگەی باوک و دایکەوە. پاشتر داوا دەکرا، پاش ڕەزامەندی کەسوکاری کچ، دیاری پێشکەش بە بووک دەکرا، ئاهەنگیان دەگێڕا، وەکو ڕشتنی گوڵاو و ڕۆنی زەیت بەسەر بوکدا، جار وابوو بەهۆی ناکۆکی نێوان کەسوکاری بووک و زاوا، مارەییەکە هەڵدەوەشایەوە، ژنهێنان لە تەمەنێکی منداڵیدا دەستی پێدەکرد. پاش کۆتایی پێهێنانی داواکاری، ئاهەنگەکانی مارەبڕین دەستی پێدەکرد، و ژن هێنانەکە مۆرکی یاسایی دەگرتەخۆ.
پیاو بە گەورەی خێزان دادەنرا و پێویست بوو لەسەری خێزانەکەی بژیێنی و خاوەنی دەسەڵاتی یەکەمی هەبوو لە ناو خێزاندا، فرەژنی باو بوو، واتا پیاو زیاتر لە ژنێکی دەهێنا، لە یاسای حاموڕابی هاتووە، پیاو تەنها لە حاڵەتی نەزۆکی ژنەکەی یان نەخۆشییەکی بەردەوام بۆی هەبوو ژنی دووەم بهێنێت. ژن بۆی هەبوو داوای جیابوونەوە (تەڵاق) لە مێردەکەی بکات ئەگەر پیاوەکە کارێکی ناوبانگ خراپی ئەنجام بدایە بۆ ناوزڕاندنی خۆی یا ژنەکەی.


سەرچاوەکان



1277 بینین