واتای کەر لە خەودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-18-10:45:00 - کۆدی بابەت: 4109
واتای کەر لە خەودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای کەر لە خەودا کردووە.  

كە‌ر لە‌ خە‌ودا

لێكدانە‌وە‌ی سواربونی جۆرە‌كانی كە‌ر بە‌م شێوە‌یە‌ی لای خوارە‌یە‌وە‌یە‌:

  1. كە‌ری ڕە‌ش پلە‌و پایە‌.
  2. كە‌ری سە‌وز و پرساوپاكی.
  3. كە‌ری سپی پلە‌و پایە‌ی دنیایی.
  4. كە‌ری ئاوس ئومێدە‌واری و زیادبونی كامە‌رانی.

ئە‌گە‌ر ببینێ گۆشتی كە‌ر بخوات لە‌ ڕێگای بازرگانییە‌وە‌ سە‌روە‌ت و سامان بە‌دە‌ست دێنێ، ئە‌گە‌ر ببینێ خۆی كە‌رە‌كە‌ بكوژێت و گۆشتە‌كە‌ی بخوات لە‌سە‌روت و سامانی خۆی خە‌رج دە‌كات وە‌ ئە‌گە‌ر لە‌كاتی سواربووندا كە‌رە‌كە‌ی بمرێت خۆی بە‌ زوویی دە‌مرێت، ئە‌گە‌ر ببینێ كە‌رە‌كە‌ی مردبێ ماڵ و داراییە‌كە‌ی لە‌دە‌ست دە‌دات، ئە‌گە‌ر ببینێ لە‌كە‌رە‌كە‌ی بكە‌وێتە ‌خوارە‌وە‌ هە‌ژار و بێ پارە‌ دە‌بێت، ئە‌گە‌ر ببینێ لە‌كە‌رێك كە‌ هی خۆی نە‌بێ دابە‌زێ و دوبارە‌ سوار ببێتە‌وە‌ شتێك داوا دە‌كات كە‌ بە‌ خێرایی دە‌ستی دە‌كە‌وێت، ئە‌گە‌ر ببینێ كە‌رە‌كە‌ی خۆی لە‌گە‌ڵ كە‌رێكی تردا گۆڕییە‌وە‌ شیرازە‌ی كاروباری تێك دە‌چێت و دە‌گۆڕێت.

 


سەرچاوەکان



10977 بینین