ئێران

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-06-00:29:00 - کۆدی بابەت: 4186
ئێران

ناوه‌ڕۆك

وڵاتی ئێران

وڵاتی ئێران ناوی فەرمی (جمهوری ئیسلامی ئێران) میراتگری سەرزەمینی کۆنی پارسایە، لە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوەیە، ڕووبەڕی ئەم وڵاتە زیاتر لە (١٢٤٨١٩٥) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و سێ ئەوەندەی ڕووبەڕی وڵاتی فەڕەنسایە، لە باکوورەوە لەگەڵ (ئەرمەنستان، ئازەربایجان، تورکمانستان، دەریای خەزەر)ـدا دراوسێیە، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ (ئەفغانستان، پاکستان)ـدا دراوسێیە دراوسێکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوا (عێراق، تورکیا)ـیان، و سنووری لە باشوورەوە لەگەڵ (دەریای عومان، خەلیجی فارس)ـە.

پایتەختی ئێران تارانە، لە ناوجەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێران تاكە وڵاتە كە بەو ئەندازەی ڕووبەر و دانیشتوانەوە بە سەرچاوەی هایدرۆكاربۆن دەوڵەمەندە و لەكۆنەوە وڵاتێكی سەربەخۆ بووە.

زانیاری گشتی

ڕووبەر: (١٢٤٨١٩٥) کیلۆمەتر چوارگۆشە

ژمارەی دانیشتووان: 83 ملیۆن کەس

پایتەخت: تاران

زمانی فەرمی: فارسی

پارە: ڕیاڵی ئێرانی (بەڵام خەڵكەكەی هەر بە تمەن مامەڵە دەكەن و ناوی دێنن)

جەژنی نیودەوڵەتی: ٢٢ـی بەهمەن (ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەساڵی ١٩٧٩)

دینی سەرەکی:

موسوڵمان %99

شیعە سوننە
%89ی دانیشتوانی موسوڵمان %10ی دانیشتوانی موسوڵمان

دینەکانی تر:

  • کاسۆلیک
  • زەردەشتی
  • جولەکە

دانیشتووانی ئێران

ئێران زۆرینەی دانیشتوانەكەی گەنجن، لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان بەلایەنی کەمەوە ( لەسەدا چل و چواری دانیشتوانەکەی تەمەنیان لەژێر پانزە ساڵەوەیە)، بە هۆکاری بەربەستی سروشتی دابەشبوونی دانیشتوانەکەی نایەکسانانە دابەش بوون، زۆرینەی خەڵکی لەناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵاتدا نیشتەجێن، ڕێژەی مامناوەندی بریتییە لە (٤٠) کەس بۆ یەک کیلۆمەتری چوارگۆشە.

خەڵكە فارسی زمانەكەی نزیكەی (٪٦٠)ـی دانیشتوان پێک دەهێنن، و میلـلەتانی تری ئێران جگە لە فارسی زمانەکان وەک: کوردی (٪٧)، بەلوچی (٪٢)، لوڕی (٪٢)، بەختیاریش هەیە، هەروەها ئاوانەی بە زمانی تورکی دەدوێن (٪٢٤)ـن لە بەشی باکووری خۆرئاوا و خۆرئاوادا نیشتەجێن، تورکمانەکان (٪٢)ـیان لە باکوری ڕۆژهەڵات و خێڵی (قەشقای)ـین کە لە باشوور دادەنیشن، هەروەها هاوڵاتیانی عەرەبیش بە ڕێژەی (٪٢) لە باشووری ڕۆژئاوادا نیشتەجێن.

هاوڵاتیانێکی زۆری ئێرانیش لە وڵاتەکانی وەک: (کەنەدا، ئەمەریکا، تورکیا) دەژین.

ئاو و هەوای ئێران

ئاو و هەوای ناوەڕاستی ئێران وشکە، لە هاویندا گەرم و لە زستاندا ساردە، و ڕێژەی شێی کەمە هۆکارەکەشی ئەوەیە کە (بەرزی کێوەکان لەبەرامبەر ئاستی با و کاریگەری دەریادا دیوارێک دروست دەکەن)، ئاڵوگۆڕی هەوا زۆرە، هەروەها کەنارەکانی دەریای خەزەر خاوەنی کەشووهەوایەکی شێدار و مامناوەندە، بەڵام لە باشوور واتە لە خەلیجی فارس و دەریای عەماندا ئاو هەوا ئاسۆییە.

لە تاران لە هاویندا پلەکانی گەرما ٣٠ پلە و هەندێک کاتیش تا ٤٠ دەڕوات و ئەگەری گەرمتربوونیش هەیە، لە مانگی ١٢ ناوەڕاستی پلەی گەرمی ٢ پلە، لە نێوان10 بۆ 10- پلەی سیلیزیدایە، بەڵام ئەمەش جێگیر نییە و گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

ڕێژەی بارانی ساڵانە ۲۳۰ میلی مەترە و ڕێژەی شێی لە هاویندا (٪٣٠) و لە بەهاردا (٪٤٨)ـە. 

شارە گرنگەکانی ئێران

١- تاران:

پایتەختی ئێرانە و نزیکەی ١٢ ملیۆن هاوڵاتی تێدایە، دامەزراندنی ئەم شارە لە سەدەی نۆیەمی زاینیدا بووە و زیادبوونی دانیشتوانەکەی لە سەدەی ١٩ دا دەستی پێ کرد، لەساڵی ١٨٩٠ دا شێوەی شارە مۆدێرنەکانی وەرگرت و تا سەدەی بیستەم لەڕووی پیشەسازیشەوە بەرەو پێش چوو، ئەمڕۆ تاران بە سەنتەرێکی سیاسی و بەڕێوەبەرایەتی دادەنرێت، بازاڕی گەورە و پیشەسازی وەک (زانستی کانزایی، کانزای جگە لە ئاسن، دروستکردنی ئامێری پێداویستی ئۆتۆمبێل، ڕستن و چنین و چیمەنتۆ، پاڵاوتگەی نەوت)ـی تێدایە.

٢- مەشهەد:

کۆی دانیشتووانی ئەم شارە ۲.۱ ملیۆن کەسە، چەقی پارێزگای خوراسان و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێراندایە، سەنتەرێکە بۆ بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، ئەم شارە سەنتەری دانەوێڵە و هەروەها پیشەیە وەک: (کیمیایی و خۆراکی، ڕستن و چنین و فەرش) مەشهەد گرنگترین شاری مەزهەبییە بۆ شیعەکان و ساڵانە پێشوازی دەکات لە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس.

٣- ئەسفەهان: 

ئەسفەهان ژمارەی دانیشتووانی ۱.۹ ملیۆن کەسە، ئەم شارە کە سەنتەری پارێزگای ئەسفەهانیشە کەوتۆتە بەشی باکووری ڕووباڕی (زایندە رود)، ئەسفەهان پایتەختی سەفەویەکان بووە لە سەدەی ۱٦ بۆ ۱۷ی زایینیدا، بەناوبانگە بە دەوڵەمەندی شارستانیەت و باخ و بازاڕەکانی، هەر ئەم تایبەتمەندیانەیە وایكردووە ناوی بنرێت (نیوەی دونیا)، ئەم شارە لەسەر ڕێگای شەقامی (ئەبریشەم) هاوتایە و تا ئێستاش جێگایی بازرگانی خۆی پاراستووە، ئەمڕۆ ئەسفەهان سەنتەرێکی پیشەسازییە بەتایبەت پیشەسازی ڕستن و چنین، جگە لەوەش پاڵاوتگە و دروستکردنی پێداویستی ئۆتۆمبێل و ئەمانەش بەشێکن لە پیشەسازی شارەكە، کشتوکاڵی ئەم شارە لە بواری چاندنی (پەموو، دانەوێڵە، خربزە، ترێ، توتن)ـدایە.

٤- تەبرێز:

ژمارەی هاوڵاتیانی ئەم شارە ١.٥ ملیۆن کەسە کەوتۆتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای ئێران، تەبرێز سەنتەرێکی پیشەسازی گرنگ لە بواری دروستکردنی پێداویستی ئۆتۆمبێل و پاڵاوتگەیە، لە پاشماوە مێژوویەکانی مزگەوتی (کبود)ـە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پانزەی زاینی.

٥- شیراز:

کۆی دانیشتوانی شیراز ١.٧ ملیۆن کەسە، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێرانەوەیە و لەناوجەرگەی ناوچەی پیشەسازییە بە (ترێ، پێکهاتەکان، پەموو برنج)ـوە ئەم شارە سەنتەرێکی گرنگە بۆ پیشەسازی دەستی و بازرگانی بەتابەت (فەرش و کانزا)، لەم ڕۆژەدا شیراز لە ڕوانگەی گەشتیاریشەوە گرنگیەکی زۆری هەیە، شیراز بە مەڵبەندێكی ئەدەبیش دادەنرێت بەهۆی بوونی زۆرێك لە شاعیرە زۆر دیارەكانی مێژووی جیهانی وەك سەعدی و حافظ كە تا ئێستاش گۆڕ و مەزاریان لەوێیە و ساڵانە سەردانیكەرێكی زۆریان هەیە.


سەرچاوەکان

240 بینین