واتای وشتر لە خەودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-04-15:00:00 - کۆدی بابەت: 5142
واتای وشتر لە خەودا
لێکدانەوەی خەونەکان

كه‌سێك ببینێ سواری حوشترێكی نه‌ناسراو بووبێت و به‌توندی بڕوات ئه‌وا سه‌فه‌ر ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ببینێ به‌سه‌ر  حوشتره‌وه‌ كێبڕكێی كرد غه‌مگین و په‌ژاره‌ ده‌بێت

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای وشتر لە خەودا کردووە .

وشتر له ‌خه‌وندا

ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببینێ سواری حوشترێكی نه‌ناسراو بووبێت و به‌توندی بڕوات ئه‌وا سه‌فه‌ر ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ببینێ به‌سه‌ر  حوشتره‌وه‌ كێبڕكێی كرد غه‌مگین و په‌ژاره‌ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ به‌سه‌ر حوشتره‌وه‌یه‌ و ڕێگای وون كرد و ڕێگاكه‌ش نه‌زانێ ئه‌وا به‌ ماته‌می ده‌مێنێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری كاری خۆی پێ ناكرێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ حوشترێكی مێیه‌ی په‌یدا كرد ژن ده‌هێنێ وه‌ ئه‌گه‌ر حوشتر له‌گه‌ڵ بێچووه‌كه‌ی دابوو ئه‌وا ژنێك ده‌هێنێ كه‌ منداڵی هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ حوشتر ڕووی تێ نه‌كات و گوێڕایه‌ڵی نه‌كات ئه‌وا توشی په‌ژاره‌ ده‌بێت .


سەرچاوەکان



11855 بینین