ناوهڕۆك
شیری منداڵ چۆن بدرێ؟
١- منداڵەکەت بەجۆرێک بخە باوەشت کە هەموو جەستەی بکەوێتە باوەشتەوە و با ڕووخساری ڕووی لەتۆوە بێت و ئەگەریش ڕووی وەرگەڕاند بە دەستت وردە وردە بیگەڕێنەوە بۆلای خۆت و گۆی مەمکت بدە لە لێوی سەرەوەی منداڵەکە تا بتوانێت جوان بیگرێت و بیخوات.
٢- چوار پەنجەت بخەرە ژێر سنگی و با پەنجە گەورەت لەسەرەوە بێت بەڵام دووریخەرەوە لە لووتی منداڵەکە تا بتوانێت جوان هەناسە بدات.
٣- جلەکانی منداڵەکەت هەڵبکە و بهێڵە با پێستی سکی بدات لە پێستی تۆ ئەمە منداڵەکەت ئارام دەکاتەوە.
٤- یەکسەر دوای منداڵبوون شیر بدە بە منداڵەکەت، کاتژمێرێکی دەوێت تا بەهۆش بێیتەوە و کەسانی دەوروبەرت بناسیتەوە دوای منداڵبوون یەکەم شت داوای منداڵەکەت بکە تا شیری پێ بدەیت ئەگەر یەک دڵۆپیش بێت بۆ ئەو زۆر زۆرە و لەمە بێ بەشی مەکە.
٥- لە دوو هەفتەی سەرەتادا هەموو سەری کاتژمێرێک شیر بدە بە منداڵەکەت، ئەم کارە وادەکات کە بڕی شیرەکەت زیاد بکات و دوای دوو هەفتە بەتەواوی بتوانیت شیری پێ بدەیت، کاتێک کە منداڵەکەت سەیری ئەملاولا دەکات و دەمی دەکاتەوە ئەوە واتە برسییە، گریان کۆتا نیشانەی برسێتی منداڵە، بەڵام ئاگاداربە ئەگەر منداڵەکەت شەو هەڵنەستا بۆ شیر خواردن خۆت هەر چوار کاتژمێرێک جارێ شیری پێ بدە.
٦- بە هیچ شێوەیەک تەنها گۆی مەمکت مەخه ناوی دەمی منداڵەکە چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بریندار بێت و ئازاری پێ بگات بەڵکوو ڕەنگە قاوەییەکەی دەوری گۆی مەمکیشت بخە دەمیەوە لەگەڵیدا.
٧- کاتێک دەست دەکەیت بە شیردان جوان کات بگرنەوە، ١٠ خولەکی سەرەتا تەنها ئاو و شەکر دەگات بە منداڵەکە، دوای ١٠ خولەکەکە ماددەی سوودبەخش و پڕۆتین، هەر بۆیە ئەگەر منداڵەکەت لە یەک مەمکتەوە کەمتر لە ١٠ خولەک شیری خواردەوە، خێرا دیسانەوە هەمان مەمکت بخە دەمیەوە تا پڕۆسەی شیرپێدانەکە کامڵ و تەواو بێت، و ئەگەر زیاتر بوو لە ١٠ خولەک دەتوانیت مەمکەکەی ترتی پێ بدەیت.
٨- دوای تەواوبوونی شیرپێدان خێرا جلەکانی ژێرت مەکەرەوە بەرت بهێڵە تا مەمکت وشک ببێتەوە، تا دووربێت لە میکرۆب.
٩- ئەگەر مەمکت بریندار بووە زەیتی زەیتوون بەکاربهێنە، و بەو زەیتە چەوری بکە و هەروەها دڵۆپێک لە شیری خۆشت بدە لە شوێنی برینەکەو و بهێڵە با وشک ببێتەوە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە برینەکە زوو چاک بێتەوە.
١٠- ئەگەر مەمکت شیری زۆری تێدایە و ڕەق بووە، ئەوا دایبدۆشە و دەتوانیت شیرەکە بکەیتە سەلاجەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڵام ئاگاداربە کاتی بەکارهێنانی بەهیچ شێوەیەک ئەو شتەی کە شیرەکەی تێدایە بەخێرای مەیشڵەقێنن بەڵکوو ئارام ئارام تێکی بدە و دواتر بیخەرە ناو قاپێک ئاوی گەرمەوە تا پلەی گەرمیەکەی گونجاو ببێت و بۆ ئەوەی کە شیر بدەیت بە منداڵەکەت شوشە بەکارمەهێنە بەڵکوو کەوچک یان پەرداخ و پەرداخەکە سەرەو خوار مەکەرەوە بەڵکوو زۆر بە هێواشی بیبە لای دەمی منداڵەکەوە تا خۆی بیخواتەوە چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دواتر بە قورسی مەمکی خۆت بگرێتەوە.
١١- بۆ زیادبوونی شیرەکەت ڕازیانە بکوڵێنە و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەکاری بهێنە لە ڕۆژی سێ جاردا، و ئاوی گێزەر و شیریش سوودبەخشن.
چۆن بزانین منداڵەكەمان شیر دەخواتەوە؟
بۆ ئەوەی کە بزانیت منداڵەکەت باش شیر دەخواتەوە سەرنجی ئەم نیشانانە بدەن:
١- پڕبوونی سەر ڕوومەتەکانی
٢- لێدانی ژێر گوێ
٣- ٥ جار میزکردن لە ڕۆژێکدا
٤- زیادبوونی کێش
ئەگەر دەنگی مڵچە مڵچ لە دەمی منداڵەکەوە هات واتە جوان مەمکی نەگرتووە و شیری نەخواردووەتەوە بەڵام دوای دوو هەفتە دەنگی قۆڕە قۆڕی شیرەکە دەبیستیت کە دەیخواتەوە.
١٢- سیر، پیاز، نەعنا، کەلەرم، بیبەر، ساردی، خواردنی ئەمانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکەت مەمکت نەگرێت و شیر نەخوات چونکە بۆنی جەستەت دەگۆڕێت.
١٣- لەکاتی شیرداندا بە هیچ شێوەیەک با جلەکانی ژێرەوەت تەسک نەبیت.
١٤- ئەگەر مەمکت زۆر قورسبووە و پڕ بووە دەتوانیت لەژێر ئاوی گەرمدا مەساجی پێ بکەیت و دواتر شیر بدەیت بە منداڵەکەت، جۆری مەساجەکەش ئەوەیە کە چوار پەنجەت لەژێر مەمکتدا بێت و بە پەنجە گەورەی دەستت لەسەرەوە بۆ خوارەوە مەساجی پێ بکەیت.
١٥- ئەگەر گۆی مەمکت بەردەوام بەرەو ناوەوە دەچێت ئەوا پۆشەرێکی پلاستیکی هەیە لە دەرمانخانەکاندا هەیە بەکاری بهێنە کە ناوەڕاستەکەی کونێکی تێدایە و گۆی مەمکت دەچێتە ناو ئەو کونەوە و ڕۆژانە پێنج جار دەتوانیت ئەمە بەکار بهێنیت و ئەم پۆشەرە لەناو جلەکانی ژێرەوەتدا دابنێیت.