دوورگەکانی هاوای

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-22-01:50:00 - کۆدی بابەت: 5476
دوورگەکانی هاوای

ناوه‌ڕۆك

چەمکی دوورگە

دەکرێت دوورگە بەوە پێناسە بکەین کە ڕووبەرێکی وشکانییە کە چواردەورەکەی بە ئاو دەورە دراوە، هەروەها دەبێت ڕووبەری دوورگەکە کەمتر بێت لە حەوت کیشوەرە ناسراوەکە، کۆمەڵە دورگەیەکی لە یەک نزیک بە ئەرخەبیل ناودەبرێت، دورگەکان لە ڕووی جۆر و ڕووبەر و هۆکاری دروستبوونیانەوە جیاوازیان هەیە، بۆ نموونە دورگە کیشوەرییەکان هەن، هەروەها دورگە زەریاییەکان، هەروەها جۆرێکی تایبەتیش لە دورگە هەن کە بە دورگە گڕکانییەکان ناودەبرێت، دورگەکانی هاوای نموونەیەکە لەسەر دورگە گڕکانییەکان.

دوورگەکانی هاوای

دوورگەکانی هاوای لە گرنگترین دوورگەکانی جیهانن، دەکەوێتە بەشی باکووری زەریای هێمن، نزیکەی 3900 کیلۆمەتر لە شاری سانفڕانسیسکۆ دوورە، کۆمەڵێک لە دیارترین دورگەکانی جیهان لە هاوای دروستبوون، کە ژمارەیان 8 دوورگە دەبێت، هۆکاری دروستبوونیشیان تەقینەوە گڕکانییەکانە، لە هاوایدا یەکێک لە چالاکترین گڕکانەکانی جیهان هەیە، سەرەتای دووبارە چالاکبوونەوەی بورکانەکانی هاوای لە ساڵی 1969ـدا بوو، کاتێک ئەو گڕکانەی دوورگەکانی دروستکردبوو دووبارە دەستی بە هەڵچوون کرد و زیاد لە 242 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی لە گڕکان فڕێدایە قووڵایی زەریای هێمن، فراوانیی بڵاوبوونەوەی ئەم گڕکانانە نزیکەی 50 کیلۆمەتری گرتەوە، تەقینەوەی گڕکانەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو بۆ ماوەی 867 رۆژ.
دورگەکانی هاوای 8 دورگەی سەرەکی لەخۆدەگرێت لە ڕووی ڕووبەر و چالاکییەوە، بەڵام دوورگەکانی دیکە کە

نزیکەی 124 دورگە دەبن بچووکترن و چالاکی و دانیشتوانیشیان کەمترە، لە دورگەکانی هاوایدا ڕووبارێکی سروشتی هەیە کە پێی دەوترێت کوکوناهوا ستریم، هەروەها دەریاچەیەکی سروشتیشی لێیە پێی دەڵێن هالولو.

دیارترین دوورگەکانی هاوای

ناوی دورگە ڕووبەر (کیلۆمەتر چوارگۆشە)
هاوای  ١٠٤٥١
ماوی ١٩٠١
ئاواهو ١٥٩٨
کاوای ١٤٤٥
مولوکای ٦٤٨
لانای ٣٦٥
نیهاو ١٨٩
کاهولاوی ١١٧

گەشتیاریی لە دوورگەکانی هاوای

دورگەکانی هاوای یەکێکن لە گرنگترین دورگە گەشتیارییەکان لە جیهاندا، بەهۆی کەشە کەمەرەییە بەردەوامەکەیەوە ساڵانە نزیکەی 7 ملیۆن گەشتیار ڕووی تێدەکەن، سەردانە گەشتیارییەکانی دورگەکانی هاوای بە درێژایی ساڵ بەردەوامن، بەڵام زیاتر لە وەرزی زستاندا هەن، وڵاتانی کیشوەری ئاسیا زۆرترین سەردانیکەریان هەیە بۆ ئەم دورگانە بە بەراوارد بە هەموو وڵاتانی دیکەی جیهان، بە تایبەتی ژاپۆن و کۆریای باشوور و چین، ئەم جۆرە لە نەریت و زۆریی ڕێژەی سەردانیکەرە لە ئاسیاوە لەو کاتەوە هات کە لە ژاپۆن قەیرانێک ڕوویدا، بۆیە زۆربەی گەشتیارە ژاپۆنییەکان ڕوویاندەکردە دورگەکانی هاوای، بەم شێوەیە گەشتیارییە ژاپۆنییەکان بوونە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات بۆ کۆمەڵە دورگەکان، هەروەها قەرەباڵغترین دورگەی هاوای کە زۆرترین سەردانیکەری هەیە بریتییە لە دورگەی ئەواهۆ، ئەم دورگەیە لە بەرهەم و داهاتیدا پشت دەبەستێت بە هەناردەکردنی جل و بەرگ و بەرهەمەکانی پەموو.


سەرچاوەکان



1908 بینین