وشکبوونی چاو

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-09-15:31:00 - کۆدی بابەت: 5810
وشکبوونی چاو

ناوه‌ڕۆك

وشکبوونی چاو چییە؟

وشکبوونی چاو حاڵەتێکت نەخۆشی بەربڵاوە، ڕوودودات کاتێک فرمێسکەکان ناتوانن وەکو پێویست شێ یان تەڕی بۆ چاو دابین بکەن، هەروەها چەندین هۆکاری هەیە، کاردەکاتە سەر هەردوو چاوەکان، دەکرێت کاتێک ڕوو بدات کە فرمێسک کەم بێت یان جۆرییەتییەکەی خراپ بێت، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی چاو و تێکچوونی ڕووکەشی دەرەوەی، دەکرێت هەستکردن بە وشکی چاو لەکاتی سەرکەوتنی فڕۆکە یان پاسکیل یان دانیشتن لە ژورێکی وشک یان دانیشتن بەرامبەر شاشەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بێت.

پزیشکی چاو براین بۆکسر ویچلەر کە دانەری پەرتووکی بەڕێوەبردنی نوێ بۆ قووچی کۆرنیە دەڵێ: پێکهاتەی کاربۆکسیمەسیل سلولوز لە پێکهاتە یان ماددە هێورکەرەوەکان دادەنرێت کە لە دڵۆپەکانی چاودا هەیە کە تایبەتمەندە بە چارەسەری کێشەی وشکی چاو. 

خەڵکی توشی کێشەی وشکی چاو دەبن لە ئەنجامی کەمی دەردانی فرمێسک، لەبەر ئەوەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین نیشانەی ناخۆش لایان.

وشکبوونی چاوەکان حاڵەتێکی بڵاوە و نابێتە هۆی لێکەوتەی مەترسیدار لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، بەڵام لە حاڵەتە درێژخایەن و دوورمەوداکاندا دەکەێت ببێتە هۆی چەندین لێکەوتەی خراپ، وەکوو لەدەستدانی بینایی.

نیشانەکانی وشکبوونی چاو

  • هەستکردن بە فڕین و سوتانەوە و ڕوشانی چاوەکان. 
  • کۆبوونەوەی لینجی لە چاوەکان و دەوروپشتیان. 
  • سووربوونی چاوەکان.
  • هەستکردن بە هەبوونی تەنێکی نامۆ لە چاودا.
  • قورسی لەچاوکردنی هاوێنەی لکاو. 
  • قورسی شۆفێری کردن لە شەواندا. 
  • زۆر ڕشتنی فرمێسک لە چاوەکانەوە، ئەویش بە پێچەوانەوە کار دەکات بۆ هاندانی چاوەکان. 
  • ناڕوونی لە بینین و فشار کەوتنە سەر چاوەکان. 

کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟

دەکرێت چارەسەری وشکی چاو بکرێت بە بەکارهێنانی فرمێسکی دەستکرد بەبێ ڕەچەتەی پزیشکیش، وێڕای گۆڕینی شێوازی ژیان، بەڵام هەندێک حاڵەت هەیە کە پێویستی بە سەردانی پزیشک هەیە چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە کاری چاوەکان، لەوانەش:

  • باش نەبوونی نیشانەکان بە چارەسەرە ئاساییەکان.
  • هەست بە سووتانەوەیەکی بەردەوام لە چاوەکاندا و هەستیارییەکی زۆر بۆ ڕووناکی. 
  • وشکبوونی چاو بەشێک بێت لە نەخۆشییەک وەکوو دەردەڕێوی و نەخۆشی جۆگرن و هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی. 
  • بێ توانایی لە هێشتنەوەی چاوەکان بە کراوەیی.
  • ناڵاندن بەدەست قەلەقی و خەمۆکییەوە بەهۆی وشکی چاوەوە. 
  • هەبوونی نیشانەگەلێک کە ئاماژە بە برینێکی چاو، وەکو برینی کۆڕنییە کە دەبێتە هۆی ئازار، سوتانەوە و سووربوونی چاو. 

کەسی توشبوو بە وشکی چاو زۆرجار پێویستی بە سەردانی پزیشک نییە و دەکرێت کێشەکە چارەسەر بکرێت بە چارەسەرە ناسراوەکان، بەڵام هەندێک بارودۆخ هەیە پێویستی بە سەردانی پزیشکە چونکە ئەم حاڵەتانە پێویستین.

لێکەوتەکانی وشکی چاو

زۆربەی توشبووان بە وشکی چاو زۆرجار توشی لێکەوتەی مەترسیدار نابن، بەڵام لە حاڵەتە توندەکاندا دەکرێت ببنە هۆی ئەم لێکەوتە خراپانە:

  • هەوکردنی لینجە پەردەی چاو.
  • زۆر دەردانی فرمێسک بە تایبەتیش ئەو جۆرە فرمێسکەی دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی چاو لەڕێگەی هاندانییەوە، نەک جۆرە تەڕ و شێدارکە.
  • هەوکردنی چاوەکان.
  • برین و جێ برین لەسەر کۆڕنییە.
  • ڕەنگە بینایی لەدەست بدات، بەڵام زۆر بەربڵاو نییە. 
  • کەمبوونەوەی جۆرییەتی ژیان و قورسی جێبەجێکردنی چالاکییە ڕۆژانەکان. 


سەرچاوەکان



2131 بینین