هەستیاری

له‌لایه‌ن: مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-21-03:35:00 - کۆدی بابەت: 5442
هەستیاری

ناوه‌ڕۆك

هەستیاری چییە؟

هەستیاری کاتێک ڕوودەدات کە سیستمی بەرگری جەستەت وەڵامدانەوەی هەبێت بۆ تەنێکی نامۆ کە دێتە ناو جەستەتەوە وەک (تۆز، ژەهری هەنگ یان گیانداری ماڵی، یان خواردنێک کە پێت نەکەوێت و هەستیار بیت پێی).

سیستمی بەرگری جەستەت ماددەیەک بەرهەم دەهێنێت بەناوی (ئەنتی بەدی) واتە دژە تەن، کاتێک کە هەستیاریت هەیە سیستمی بەرگری جەستەت دژە تەنی تایبەت دەنێرێت کە هەستیاریەکە بە زیانبەخش دەزانن،  وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگری لەش کاتێک تەنێکی نامۆ یەتە ناو جەستەوە دەتوانێت چاو و پێست و کۆئەندامی هەرس چالاک بکات.

توندی هەستیاری لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، دەتوانێت لە جوڵەیەکی بچوکەوە تا هەستیاری توند (Anaphylaxis) کە هەستیارێکی زۆر قورسە و دەکرێت ببێتە هۆی مردنی کەسەکە، لەکاتێکدا کە زۆرینەی هەستیارییەکان دەرمانیان نییە، دەرمانەکان تەنها نیشانەی هەستیارییەکە کەم دەکەنەوە و نایهێڵن.

نیشانەکانی هەستیاری

نیشانەکانی هەستیاری، پەیوەندی هەیە بەو ماددەیەوە کە تووشی هەستیاریت دەکات، لە ڕێڕەوی هەوا و لووت و کەلێنەکانی ڕووخسار و پێست و کۆئەندامی هەرس، وەڵامدانەوەی هەستیاری دەکرێت سووک بێت و یان ئەوەندە قورس کە ببێتە هۆی حاڵەتی هەستیاری توند.

کاتێک کەسێک تووشی هەستیاری بوو بە ماددەیەک یان مێروەکان لەوانەیە دوای ئەوەی کە خۆی نیشانەی خوران و سووربوونەوەی هەبوو چەند نیشانەیەکی تریش هەست پێ بکات بۆ ماوەی چوار تا هەشت کاتژمێر ئەوانیش.

نیشانەکانی هەستیاری ڕێڕەوی هەوا

  • پژمە.
  • خورانی لوت و چاوەکان و دەم.
  • ئاوی لووت.
  • ئاوکردنی چاو، سووربوونەوەی چاو.

نیشانەکانی هەستیاری بە خواردن

  • سووتانەوە لە دەمدا.
  •  بڵقی ناوم دەم و زمان یاخود گەروو.
  • دروستبوونی لیرگ و سووربوونەوەی پێست.
  • هەستیاری توند (خراپترین هەستیارییە کە دەبێتە هۆی مردن هەندێک جار).

نیشانەکانی هەستیاری بە مێرووەکان

  •  دروستبوونی بڵقی گەورە لەسەر شوێنی پێوەدانی مێروەکەوە.
  •  خوران یان سووربوونەوە لە تەواوی جەستەدا.
  • کۆکە، قورسی سەر سنگ، خیزە خیزی سنگ یان هەناسەتوندی.
  •  هەستیاری توند.

نیشانەکانی هەستیاری بە دەرمان

  • لیرگ.
  •  خورانی پێست.
  • خوران و لیرگ.
  •  ئاوسانی ڕووخسار.
  •  خیزە خیزی سەر سنگ.
  •  هەستیاری توند.

ئەگزیما نەخۆشیەکی پێستە کە نیشانەکانی ئەمانەن

  • خوران
  •  سووربوونەوە
  •  پێستەکە هەڵدەدات
  • هەستیاری توند

هەستیاری توند

هەندێک جۆری هەستییاریەکان وەک هەستیاری بە خواردن یان پێوەدانی مێرووەکان دەتوانن وەڵامدانەوەیەکی زۆر توندیان هەبێت کە پێی دەوترێت هەستیاری توند کە دەتوانێت ببێتە هۆی مردنیش

نیشانەکانی هەستیاری توند

  •  لەدەستدانی بیر و هۆش
  • دابەزینی فشاری خوێن
  •  هەناسە توندییەکی زۆر
  • خوران و لیرگی پێست
  •  سەرسوڕانێکی زۆر
  •  لێدانی دڵی خێرا یان خاو
  •  دڵتێکچوون و ڕشانەوه

هۆکاری دروستبونی هەستیاری

هەستیاری کاتێک دروست دەبێت کە جەستەت لێی تێک بچێت و تەنێکی بێ زیانی لێ ببێت بە تەنێکی تەواو ترسناک، سیستمی بەرگری لەش کۆمەڵێک دژەتەن دروست دەکات کە هێرشدەکەنە سەر هەستیاریەکە، کاتێک دووبارە تووشی هەستیاری دەبیتەوە ئەم دژە تەنانە دەتوانن کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی سیستمی بەرگری لەش بەرەڵا بکەن وەک (هیستامین) کە نیشانەکانی هەستیاری دەردەخات.

هۆکارەکانی زیادبوونی توشبوونی هەستیاری

  • پێشینەی هەستیاریت هەبێت بە شتێک یان ڕەبۆ یان لیرگی پێست و ئەگزیما
  • ئەگەر کەسەکە منداڵ بێت
  •  ڕەبۆ یان نەخۆشیەکی تری هەستیاریت لەگەڵدا بێت.

کاریگەرییە خراپەکانی هەستیاری لەسەر جەستە چییە؟

  • بوونی هەستیاری مەترسی تووشبوون بە هەندێک کێشەی تری جەستە زیاد دەکات.
  • ئەگەر هەستیاریەکی توندت هەیە، زیاتر ئەگەری هەیە تووشی ئەم حاڵەتە مەترسیدارە ببیت، ماددە خۆراکیەکان و دەرمان و مێروەکان بەربڵاوترین شتن بۆ توشبوون بە هەستیاری توند.
  • ئەگەر هەستیاریت هەیە، بە ئەگەری زۆرەوە تووشی ڕەبۆ دەبیت کە وەڵامدانەوەیەکی سیستمی بەرگری لەشە کە کاریگەری دەخاتە سەر کۆئەندامی هەناسە.
  • جیوب و هەوکردنی گوێیەکان یان سییەکان.
  • ئەگەر توشبووی ڕەبۆ یان پژمینی زۆرت هەیە ئەوا ئەگەری زۆرە تووشی ئەم چەند حاڵەتەش ببیت.

ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە هەستیاری

  • دوورکەوەرەوە لەو شتانەی کە هەستیاریت پێیان
  • تەنانەت ئەگەریش چارەسەری هەستیاریەکەتت کردووە و لەژێر دەرماندایت ئەوا هەر دوورکەوە لەوەی هەستیاریت پێی هەیە، بۆ نموونە هەستیاریت بە تۆز هەیە ئەوا ڕۆژانی تۆز لەماڵ مەڕۆ دەرەوە و دەرگا و پەنججەرەکان دابخە.
  • نیشانەکانی خۆتان بناسنەوە
  • ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی هەستیاریت، یان ئەو هۆکارانەی کە هەستیاریەکەت زیاد دەکەن، ئەوانەی کە هەستیاریت کەم دەکەنەوە چ کاتێک زیاتر ڕوودەدات و چ کاتێک کەمتر و چ خواردنێک و دەرمانێکە و هتد، هەموو ئەمانە بناسەرەوە و ئاگاداریانبە

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی هەستیاری

  • پزیشک یارمەتیت دەدات تا هۆکاری هەستیاریەکەت بدۆزیتەوە و ڕێگاکانی خۆپارێزی و دوورکەتنەوە لە هۆکارەکەی، ئەمە بە گرنگترین ڕێگاچارە دادەنرێت بۆ چارەسەری هەستیاری.
  • دەرمانی Immunotherapy‎ بۆ هەستیاری زۆر توند یان هەستیاریەک زۆر جۆر دەرمانی بۆ بەکارهاتووە و بەڵام چارەسەر نەبووە، پزیشک لەوانەیە لەم حاڵەتەدا ئەم ڕێگایە بەکاربهێنێت، ئەم دەرمانە بەشێوەی دەرزی لەماوەی چەند ساڵێکدا وەریدەگرێت، بەشێوەی حەبیش هەیە کە دەخرێتە ژێر زمانەوە.
  • ئەگەر حاڵەتەکە خێرا بێت دەتوانی لەڕێگەی دەرزی ئەدریناڵینەوە نیشانەکانی هەستیاریەکە کەم بکەیتەوە تا ئەوکاتەی دەچیتە لای پزیشکی پسپۆڕ.


سەرچاوەکان

289 بینین