گێلاس

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-12-15:19:00 - کۆدی بابەت: 5862
گێلاس

ناوه‌ڕۆك

میوەی گێلاس

لە تیرەی هەڵوژەیە ڕەنگی سوورێکی جگەریە و تامی خۆشە لە هەڵوژە بچووکترە و لە ئاڵوباڵو گەورەترە، میوەیەکی هاوینەیە و لە کوردستان بەرهەمێکی زۆر باشی هەیە، تام و بۆنێکی زۆرخۆشی هەیە، هەروەها سوودی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.

سوودەکانی گێلاس

  • خڵتە زیادەکانی لەش لادەبات و بزوێنەری ئارەزووی سێکسییە.
  • بۆ وشکی قوڕگ و سەفرا باشە و ڕەنگی ڕووخسار جوان دەکات.
  • تیماری برینی ناوەوە دەکات و بۆ کۆکە بەسوودە.
  • کوڵاندنی گەڵا و پەلکی جوانی گێلاس و ئاوەکەی بیخۆیتەوە بۆ بەردی گورچیلە و میزەڕۆ باشە خۆ ئەگەر بە ئەندازەی ئەویش دەنکە گەنمەشامی لەگەڵ بکوڵێت بەهێزتر دەبێت و ڕۆژی (٣) فنجان تا (٤) فنجان بخورێتەوە تا هەفتەیەک.

تێبینی: ئەگەر لە دوای نان خواردن بخورێت گەرمی پێ دروست دەبێت لە گەدەدا.


سەرچاوەکان



1160 بینین