لایچی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2024-03-30-19:46:00 - کۆدی بابەت: 12386
لایچی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لایچی (بە ئینگلیزی: Lychee، بە عەرەبی: لیتشي)، میوەیەکی تامخۆشە، شێوەیەکی جوان و جیاوازی هەیە، قەبارەکەی بە هێندەی قەبارەی گوێزێک دەبێت، لە سێ بەش پێکدێت، بەشی دەرەوەی توێکڵێکی ڕەنگ سوور یان قاوەییە، بەشی ناوەوەی لە پێکهاتەیەکی نەرم و شیرین پێکدێت، بەشی دواتر بریتییە لە ناوکێکی ڕەق کە ئەوەش تۆوەکەیەتی، ئەم میوەیە لە نێوان مانگی ئایار بۆ مانگی تەممووز پێدەگات و ناوچەی گەشەکردنی وڵاتی چینە.

مێژووەکەی

سەرەتای بەرهەمهێنانی میوەی لایچی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین کە لەلایەن چینییەکانەوە بەرهەمهێنراوە و دواتر لە ڕێگەی ئەسپەوە هەناردەی دەرەوەی وڵاتی چین کراوە، یەکەم داری لایچی لە ناوچەی گوانگژۆیە کە تەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵ دەبێت و تا ئەمڕۆش بەرهەمی هەیە، دواتر و لە ساڵانی داهاتوودا ئەم میوەیە لە زۆربەی وڵاتان بەرهەم هێنرا و لە ئێستادا لە وڵاتی هیندستان، فلۆریدا و ناوچەکانی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست بەرهەم دەهێنرێت و هەناردەی وڵاتانی جیهان دەکرێت.

ماددە خۆراکییەکانی

میوەی لایچی لە جۆرەها ڤیتامین، کانزا و ماددەی خۆراکی پێکدێت کە چەندین سوودی تەندروستییان بۆ لەشی مرۆڤ هەیە لەوانەش:

سوودە تەندروستییەکانی

لایچی میوەیەکە چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ بەشە جیاوازەکانی لەشی مرۆڤ لەوانەش:

  • ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لەسەر ڕووخسار.
  • گەشەی قژ زیاد دەکات و تاڵەکان بەهیز دەکات، هەروەها بەکاردێت بۆ چارەسەری ئەو جۆرە قژانەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانی بەرکەوتووە.
  • میوەی لایچی تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە و خواردنی ڕۆژانەی میوەکە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
  • هۆکارە بۆ بەهێزکردن و پاراستنی دڵ لە توشبوون بە نەخۆشییەکان.
  • یارمەتی باشتر هەرسکردنی خۆراک دەدات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی و وشک بوونەوەی ڕیخۆڵەکان.
  • تەندروستی چاوەکان باشتر دەکات و ڕێگر دەبێت لە دروستبوونی ئاوی سپی.
  • لایچی میوەیەکە دەتوانێت دژی ڤایرۆسەکان بوەستێت و بەرهەڵستی دەکات لە توشبوون بە ئەنفلۆنزا.
  • میوەی لایچی کەم کالۆرییە و یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان کەم بکات.
  • یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی سووڕی خوێن لە لەشدا.
  • ساڕێژبوونی برین باشتر و خێراتر دەکات.
  • وزەیەکی زۆر بۆ جەستە دابین دەکات و کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەر کەم کردنەوەی فشاری دەروونی.
  • بەرگری جەستە زیاد دەکات و یارمەتی لەش دەدات بەرهەڵستی توشبوون بە نەخۆشییە جیاوازەکان بکات.
  • هۆکارە بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان.
  • ڕێگری دەکات لە توشبوون بە کەمخوێنی.
  • توانای زیادکردنی ئارەزووی سێکسی هەیە.


سەرچاوەکان



68 بینین