ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش بەبێ ڕێجیم 

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-07-15-14:26:00 - کۆدی بابەت: 5901
ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش بەبێ ڕێجیم 

ناوه‌ڕۆك

ڕێجیم و دابەزاندنی کێش

زۆربەی خەڵک قورسە بە لایانەوە ڕێجیمی خۆراکی جێبەجێ بکەن بە زۆربەی جۆرەکانییەوە، و پابەند بن بە ھەنگاوەکانیەوە بە مەبەستی دابەزاندنی کێش، لەوەی تێیدایە وەک برسێتی و نەخواردنی خواردن، ڕێجیمی خۆراکی یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش، زۆربەی بە مانوکەر و بێزارکەر دادەنرێت.

چەندین ڕێوشوێن ھەیە دەتوانرێت پەیڕەو بکرێت بۆ دابەزاندنی کێش دوور لە ئەنجامدانی ڕێجیم، تەنھا چەند گۆڕانکارییەک لە شێوازی ژیانتدا دەبێتە ھۆی دابەزاندی کێش بە شێوەیەکی بەرچاو بەبێ ڕێجیم، ئەمانە ئەو ڕێوشوێنانەن کە پێویستە پەیڕەویان بکەیت.

ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش بەبێ ڕێجیم

خواردنی نانی بەیانیان

یەکێک لە نەریتە دیارەکانی ئەو کەسانەی کێشیان کەمکردووەتەوە، خواردنی نانی بەیانیانە ھەموو ڕۆژێک، و خواردنی میوە و بەرھەمی شیرەمەنی کەم چەوری بۆ دەستکردن بە ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی.

دوورکەوتنەوە لە خواردن بە شەودا

دیاریکردنی کات بۆ خواردن گرنگ و بەسوودە، بۆ ئەوەی بە شەودا ژەمی سووکە نەخورێت، یان خواردنی خێرا لە کاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن ئەوا کوپێک چای بخۆرەوە، ئەگەر حەزت بە خواردنێکی شیرین کرد لە دوای نانی ئێوارە پارچەیەک لە شیرینی، یان ڕێژەیەکی کەم لە ئایسکرێم یان ماستی بەستو بخۆ، دوای ئەوە ددانت بشۆ و واز لە خواردن و خواردنەوە بھێنە.

ھەڵبژاردنی شلەمەنی دروست

ئەو شلەمەنیانەی لە فرۆشگاکاندا ھەیە پڕن لە کالۆری، بەڵام برسێتی کەم دەکەنەوە، دڵنیا بەرەوە لە خواردنەوەی ئاو یان شیری بێ چەوری یان شیری کەم چەوری، و خواردنەوەی بەشێکی کەم لە شەربەتی ١٠٠٪‏ سروشتی ، خواردنەوەی کوپێک لە شەربەتی سەوزەی کەم کالۆری تاقیبکەرەوە لەو کاتانەی ھەست بە برسێتی دەکەیت.

خواردنی سەوزە و میوە

خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە سەوزە و میوەی کەم کالۆری، دوورت دەخاتەوە لەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە، پێویستە لە دوو ژەمدا زەڵاتە بخۆیت، چێشتخانەکەت پڕ بکە لە میوە و سەوزە، ھەروەھا خواردنی لە ژەمەکاندا جا ژەمی سەرەکی بێت یان ژەمێکی سووکە بێت، بەم شێوەیە سیستمە خۆراکییەکەت پڕ دەبێت لە ڤیتامین، و ئاسن و ڕیشاڵ.

پابەند بوون بە خۆراکی کەم کالۆرییەوە

چەند ڕێوشوێنێکی سادەی دیکە ھەن بۆ یارمەتیدان لە دابەزاندی کێش، و دەستگرتن بەسەر ئەو خواردن و خورادنەوانەی دەیانخۆیت، چێشتخانەکەت پڕ بکە لە خواردنی تەندروست، تا دوور بەکەویتەوە لەو خواردنانەی کالۆریان بەرزە.

پیاسە کردن

پیاسە کردن یارمەتیدەرە لە سوتاندنی کالۆری کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزاندی کێش، ژمارەی ڕۆشتنەکەت بژمێرە تا دەگەیتە ١٠٠٠٠ هەنگاو لە ڕۆژێکدا، ئەوەی لە تواناتدایە ئەنجامی بدە تا چالاکتر بیت.

خواردنی پڕۆتین لە ژەمەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار: کاریگەری پڕۆتینەکان لەسەر لەشی مرۆڤ

زیادکردنی پرۆتینی کەم چەوری بۆ ھەموو ژەمەکان سوودبەخشە، تا خواردنی ژەمی پڕ چەوری کەم بکرێتەوە، ماستی کەم چەوری تاقیبکەرەوە یان ڕێژەیەکی کەم لە چەرەس یان ھێلەکە، یاخود گۆشتی بێ چەوری بخۆ.


سەرچاوەکان



1645 بینین