ناوهڕۆك
ناساندن
ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی ئەو بەشەی ئەندازیارییە کە بەرپرسە لە دیزاینکردن و بەرەو پێشبردنی سیستەم و پڕۆگرامەکان، مامەڵە دەکات لەگەڵ کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت.
پڕۆگرامسازی بریتییە لە زنجیرە فەرمانێك کە دەدرێتە کۆمپیوتەر، ئەم فەرمانانە چەند کردارێکی گرنگن وەکوو پیشاندانی زانیاری و کۆگاکرنی داتاکان.
هەروەها ئەم بەشە لە پسپۆڕییەکانی ئای تییە (IT)، کە لەسەر بنچینەی کۆمەڵێك یاسا و ڕێسا دانراوە ئامانجیان دیزاینکردن و بەرەو پێشبردنی پڕۆگرامسازی و ئەو پڕۆگرامانەن بە کوالێتییەکی باش، و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤی ئەمڕۆ. 
تایبەتمەندی و مەرجەکانی بوون بە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی
- لێهاتوویی لە دیزاین و شیکارکردن.
 - لێهاتوویی لە نوسینەوەی کۆد و شارەزایی لەو بوارەدا.
 - پەیوەست بوون بە کاتەوە.
 - توانایی لە بەرەوپێشبردنی سیستمە جیاوازەکان.
 - جیاکاری بکات لە نێوان ئەندازیاریی و پڕۆگرامسازی.
 - وردکار و کارامە بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ تەکنەلۆژیا.
 - بەتوانا بێت لە زمانی ئینگلیزیدا، چونکە ئەم بەشە بڕێکی زۆر لە زاراوە تەکنیکییە ئینگلیزییەکان لە خۆدەگرێت و خوێندن لەم بەشە بە زمانی ئینگلیزییە.
 - بەتوانا بێت لە بەرهەمهێنان و دیزاینکردنی پڕۆگرام و سیستەمەکان.
 - کارامەیی هەبێت لە STEAM واتا لێهاتوویی لە زانست و تەکنەلۆژیا، ئەندازیاریی و بیرکاری.
 - توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.
 - حەزی نوێگەری و داهێنانی هەبێت.
 - گرنگیدان بە وردەکارییەکان.
 - کارامە بێت لە ئاسانکردنەوەی بابەتە ئاڵۆز و قورسەکان.
 - توانای بڕیاردان و بەڕێوەبردنی هەبێت.
 - بە توانا بێت لە زمانە جیهانییەکانی پڕۆگرامسازی.
 
جیاوازی نێوان ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی و ئەندازیاریی کۆمپیوتەر
ههردوو بەشی ئەندازیاریی كۆمپیوتهر و پڕۆگرامسازی پهیوهندی به كۆمپیوتهرەوە ههیه بهڵام جیاوازن، چونكه ئهندازیاریی كۆمپیوتهر له ئامێری كۆمپیوتهر (واته بهشه ڕهقهكهی كه هاردوێره) دهكۆڵێتهوه، ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی له پڕۆگرامەکانی كۆمپیوتهر و وێبسایت و شتی تر (واته بهشه نهرمهكهی كه سۆفتوێره) دهكۆڵێتهوه.
وانە سەرەکییەکانی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی
| کوردی | ئینگلیزی | 
|---|---|
| داتاشراوەکان و تەواوکاری | Calculus | 
| دیزاینکردن و شیکارکردنی سیستەمەکان | System Analysis and Design | 
| تێستی سۆفتوێر | Software Tasting | 
| بەڕێوەبردنی پڕۆژە تەکنەلۆژییەکان | IT project Management | 
| داتا سترەکچەر | Data Structure | 
| بنچینەی داتاکان | Data base | 
| دیزاینکردن و شیکارکردنی ئەلگۆریزمەکان | Algorithms Design and Analysis | 
| سیستەمە کارپێکەرەکان | Operation Systems | 
| پڕۆگرامسازی ئینتەرنێت | Internet Programming | 
| پڕۆگرامسازی بینراو | Visual Programming | 
| بازرگانی ئەلیکترۆنی | E-commerce | 
| بەڕێوەبردنی نموونە پڕۆگرامسازییەکان | Software Configuration Management | 
| زیرەکی دەستکرد | Artificial Intelligence | 
| مرۆڤ و کۆمپیوتەر | Human- Computer-Interaction | 
| سیکوریتی زانیارییەکان | Information and Network Security | 
- ئەم وانانە بە شێوازی تیۆری و کرداەکی دەخوێنرێت، لەگەڵ چەندین وانەی لاوەکی تریش.
 - ماوەی خوێندن لەم بەشە چوار ساڵە و بە زمانی ئینگلیزییە.
 - دەکرێت بڵێین ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی تێکەڵەیەكە لە تەکنەلۆژیای زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر و پسپۆڕییە ئەندازیارییەکان، بە ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بەو بوارانەوە.
 
لایەنە ئەرێنییەکانی خوێندنی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی
- بۆ بوون بە خاوەنی پڕۆژەی خۆت پێویستی بە سەرمایەی گەورە نییە.
 - بڕی زیان کەمترە بەراورد بە قازانج و دەستکەوت.
 - ئەندازیاری دەرچووی ئەم بەشە توانای جیاکاریی و ناسینەوەی پڕۆگرامەکان و سیستەمەکانی هەیە.
 - ئەندازیاری دەرچوو زۆر بە ئاسانی توانای لێکۆڵینەوە و شیکارکردنی هەیە .
 - بەهۆی ئەوەی ئیستا تەکنەلۆژیا لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا زاڵە، بۆیە بوار و هەلی کارکردن لەم بەشە زۆر فراوانە.
 - بەدەستهێنانی داهات و مووچەیەکی بەرز.
 - بوارەکانی کارکردن هەمەچەشن و فراوانە.
 - ئەم پسپۆڕییە ئاسانترە بەراورد بە بەشە ئەندازیارییەکانی تر.
 - شوێنی کارکردن سنوردار نییە و تەنها لە ئۆفیس و شوێنە داخراوەکان نییە، بەڵکو ئەندازیار لە هەر جێگەیەك بێت دەتوانێت کاری خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت تەنها پێویستی بە لاپتۆپێك و هێڵی ئینتەرنێت هەیە.
 
لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی
- کارێکی وورد و ئاڵۆزە پێویستی بە ئاگایی زۆرە.
 - کارکردن بۆ ماوەیەکی درێژ کە دەگاتە پتر لە 40 کاژێر لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی ماندووبوون و بێزاری.
 - دەبێت بە بەردەوامی کار لەسەر توانا و لێهاتووییەکانت بکەیت و بەرەویان پێ بدەیت.
 - بەکارهێنان و کارکردن لە سەر لاپتۆپ و کۆمپیوتەر بە بەردەوامی کە دەبێتە هۆی ماندووبوون و زیانگەیاندن بە تەندروستی چاو و جەستەت.
 - کارەکان تاڕادەیەك لەیەکدەچن و چەند خاڵێکی ورد جیایان دەکاتەوە.
 
گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت
- زانکۆی کۆیە
 - زانکۆی سەڵاحەدین
 - زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی