سوودەکانی خەیار بۆ چاو

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-08-02-23:56:00 - کۆدی بابەت: 6151
سوودەکانی خەیار بۆ چاو

ناوه‌ڕۆك

خەیار 

خەیار یەکێکە لە گرنگترین سەوزەواتە بەسوودەکان، بەھۆی بوونی چەندین پێکھاتەی خۆراکی گرنگ، وەک ڕیشاڵ و ئاسن و ڤیتامینات بەتایبەت ڤیتامین C، و کۆمەڵە ماددەیەکی تایبەتمەند بە دژە ئۆکسید وەک بیتاکارۆتین تێدایە، لەگەڵ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو کە یارمەتی ئەم پێکھاتە کۆبووانە دەدات لە بەخشینی سوودێکی زۆر بە جەستە، گرنگترینیان پەیوەندی بە تەندروستی چاوەکانەوە ھەیە.

سوودەکانی خیار بۆ چاوەکان 

ئەمانە ھەندێک لە سوودەکانی خەیارن بۆ چاوەکان:

١- ھەڵئاوساوی پێڵوی چاو کەمدەکاتەوە، کە ھەندێک جار بەھۆی شەونخونی و نەخەوتن بە ڕێژەیەکی پێویست دروست دەبێت، یان ماندوبوونێکی زۆری چاو، یان نەخواردنی ژەمێکی تەندروست و تەواوکەر. 

٢- شاردنەوەی شوێنەواری ماندویی چاوەکان کە ڕۆڵی ھەیە لە کاریگەری لەسەر شێوەی دەرەوە، لێرەدا باشترە خەیار وەک ماسکێک بەکاربھێندرێت، لەجێی خواردنی تا ئەنجامێکی خێراتر و کاریگەرترت دەستبکەوێت.

٣- پاراستن لە ھەوکردنە جیاوازەکانی چاو، بەتایبەت لەو کەسانەی تووشی ھەستیاری دەبن لە چاوەکانیاندا بەھۆی بەرەکەوتنیان لەگەڵ تیشکی خۆر، کە کاریگەری ھەیە لەسەر شێداری ڕوخسارو توانای بینین بە شێوەیەکی باش.

٤- ڕزگاربوون لە ڕەشایی ژێر چاوەکان کە زۆربەی کەسەکان بە ڕێژەیەکی زۆر بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەھۆی شەونخونی بۆ کاتێکی درێژ دروست دەبێت، و ھەندێک کات بەھۆی ھۆکاری بۆماوەییەوە درەدەکەوێت، لێرەدا وا باشترە وەک ماسک بەکاربھێندرێت و پابەند ببن پێوەی ھەروەھا خواردنی خەیار بەشێوەیەکی ڕۆژانە.

٥- چارەسەری کێشەی گیرانی ئاو لە خواری پێڵوی چاودا، کە دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی و کاریگەری ھەیە لەسەر باری دەروونی کەسەکە.

٦- کەمکردنەوەی چرچییە دەرکەوتووەکانی دەوروبەری چاوەکان، بەتایبەت لەو قۆناغەی نیشانەکانی بەساڵاچوون دەست بە دەرکەوتن دەکەن، لەڕێی خواردنی ڕۆژانە و بەکارھێنانی وەک ماسکەوە ڕێگریان لێ دەکەین.

٧- شێداری و ڕەنگێکی کراوە دەبەخشێت بە پێستی دەوروبەری چاو، کە ڕەنگدانەوەی لەسەر ھەموو ڕوخسار ھەیە.

چەند ڕێگەیەک بۆ سوود وەرگرتن لە خەیار بۆ چاوەکان

ئەمانە ھەندێک ڕێگەن بۆ سوود وەرگرتن لە خەیار بۆ چاوەکان:

١- ھێنانی دوو خەیار و لەتکردنیان و بکرێتە نێو کەمێک ئاوەوە، پاشان تێکەڵکردنیان بە بەکارھێنانی خەڵاتە، و پاککردنەوەی گیراوەکە بە بەکارھێنانی ھێڵەکێک، یان بە بەکارھێنانی پارچە قوماشێکی دروستکراو لە لۆکە، پاشان تێکەڵکردنی گیراوەی خەیارەکە بە ڕێژەیەکی پێویست لەگەڵ ئاوی گوڵ و بدرێت لە ڕوخسار، ئەم گیراوەیە دوو جار لە ھەفتەیەکدا بەکاربھێندرێت.

٢- ھێنانی ئاوی سارد، و پارچە خەیارەکان بکرێتە نێو ئاوە ساردەکەوە، و بۆ ماوەی دە خولەک وازی لێ بھێندرێت، پاشان لەسەر چاوەکان دابنرێت بۆ ماوەی پازدە خولەک، دڵنیابەرەوە لە ھەبوونی شوێنێکی ھێمێن، و ھێشتنەوەی دەروون بە ھێمنی.

٣- تێکەڵ کردنی ئاوی خەیار لەگەڵ کەمێک ھەنگوین و ئارد، پاشان ئەم گیراوەی دروست بووە بدە لە ڕوخسار کە ڕەشایی ژێر چاوەکان ناھێڵێت، و وەک نەرمکەرەوەیەک و پاککەرەوەیەک بۆ ھەموو ڕوخسار بەکاردێت.


سەرچاوەکان



843 بینین