بەشی بیرکاری

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-08-05-01:25:00 - کۆدی بابەت: 6178
بەشی بیرکاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ماتماتیك یان بیرکاری (بە ئینگلیزی: Mathematic Science) یەکێکە لە باشترین بەشەکانی کۆلێژی زانست، ئەو زانستەیە کە بایەخ بە ژمارە و بڕ و پێوانەکردن دەدات.

بیرکاری سەرچاوە و بنچینەی هەموو زانستەکانی ترە، بەتایبەتی فیزیا و کیمیا و کۆمپیوتەر.

هەموو بوارەکانی ژیان پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە زانستی بیرکاریەوە، هەر بۆیە بە زمانی هەموو زانستەکانی تر ناسراوە، زانستی بیرکاری بایەخ بە ژماردن و ئەندازەش دەدات.
ئەم بەشە پێگەیەکی تایبەتی هەیە، ساڵانە خوێندکارانی بەشی زانستی هەوڵی بۆ دەدەن، و ژمارەیەکی دیاریکراو لە خوێندکاران وەردەگرێت. 

قۆناغەکانی خوێندن

خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی چوار ساڵە، لە ساڵەکانی سەرەتادا وانه‌ بنچینەییەکان دەخوێنرێت و خوێندکار ئاشنا دەکرێت بە وانەکانی وەکوو داتاشراو و تەواوکاری و ئامار وجەبر و ماترێکس هەروەها چەند وانەیەکی ئەندازەیی، پاشان لە ساڵانی کۆتایی وانە پسپۆڕییەکان بە قوڵی دەخوێنرێت ئەو وانانەی کە پەیوەستن بە زانستی فیزیا و ئامار و شیکارکردنی ئەندازیاریی هەیە.

خوێندنی ئەم بەشە زیاتر تیۆرییە، وشك و ئاڵۆزە ئەگەر بەتوانا نەبیت لە بیرکاری و ئاستێکی لاوازت لێی هەبێت ئەوە لەم پسپۆرییەدا سەرکەوتوو نابیت.

خوێندکار لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، پاشان دەتوانێت خوێندنی پلەی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا) بەدەستدەهێنێت. 

پسپۆڕی و بەشەکانی ماتماتیك 

کوردی ئینگلیزی
زانستی جەبر Algebra 
تەواوکاری و داتاشراوەکان Calculus 
جیۆمەتری Geometry 
زانستی سێگۆشەزانی Trigonometry 
ئامار و ئەگەرەکان  Statistics and Probability
بیرکاری کردارەکی Applied Mathematic

مەرج و سیفاتی خوێندکاری زانستی ماتماتیك

- توانا و کارامەیی لە وانە زانستییەکان بە تایبەت وانەکانی بیرکاری و فیزیا، هەبوونی حەز و خولیای تایبەتی بۆ بیرکاری.
- خاوەنی یادگەیەکی بەهێز و توانای تێگەیشتنی فراوان.
- خاوەنی هزر و تێڕوانینی لۆجیکی.
- توانای شیکارکردن و ڕاڤەکردن و چارەسەرکردنی هاوکێشەی ئاڵۆز.
- وردکار و گرنگیدان بە وردەکارییەکان.
- ئامادەیی هەبێت کە ئەم بەشە بخوێنێت، چونکە بەشێکی قورسە ، پێویستی بە پشوودرێژی و ئارامی هەیە 
- بەتوانا لە زمانی ئینگلیزی چونکە خوێندنی ئەم بەشە بە زمانی ئینگلیزییە. 

بوارەکانی کارکردن

هەلی کارکردنی زۆر و فراوانە، هەروەها بوارەکانی هەمەجۆرە، دەکرێت لە کەرتی تایبەت و حکومی کاربکەیت، نموونەی بوارەکانی کارکردن: 

- دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت لە کەرتی پەروەردە وانە بڵێتەوە وەکوو مامۆستای بیرکاری و فیزیا، بۆی هەیە وانەی تایبەتیش بڵێتەوە.
- دەتوانێت وەکوو ژمێریار لە کۆمپانیاکان و دامودەزگاکان دەستبەکار بێت.
- دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت لە بواری توێژینەوە و سەنتەری توێژینەوەکانی پەیوەست بە ماتماتیک و لقەکانی کاربکات.
-  دەتوانێت لە دامودەزگا پیشەسازی و ئابوورییەکان کاربکات.
- کارکردن لەو دامەزراوە و وەزارەتانەی کە پەیوەستن بە بوارەکانی ئامار و ژمێریاری وەکوو وەزارەتی دارایی. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت


سەرچاوەکان



10731 بینین