ئاوسانی مەمکی منداڵی تازە لەدایکبوو

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-15-14:11:00 - کۆدی بابەت: 6304
ئاوسانی مەمکی منداڵی تازە لەدایکبوو

ناوه‌ڕۆك

مەمکی منداڵی تازە لەدایکبوو

زۆرینەی منداڵان دوای لەدایکبوون تووشی ئاوسان و گەورەبوونی مەمک دەبن،  نزیکەی ٪٧٠ـی منداڵان تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، بە گشتی لە سێیەم ڕۆژەوە ڕوودەدات تاکوو پێنج هەفتە دوای لەدایکبوون بەڕدەوام دەبێت و هەڵبەتە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکەش دەگۆڕدرێت و دەکرێت بگاتە هەشت هەفتەش، هەروەها ٪٥ بۆ ٪۲۰ـی حاڵەتەکانیش لەگەڵیدا شیری لە مەمکی منداڵەکەوە دێتە دەرەوە کە ئەمەش ئاساییە و ئەو شیرە هەمان شیری دایکە.

هۆکاری ئاوسانی مەمکی منداڵی تازە لەدایکبوو

گۆڕانکاری کیمیایی

هەندێک کات منداڵ لەوانەیە هەندێک ماددەی کیمیایی وەرگرێت لە خوێنی دایکەکەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە منداڵەکە دێتە دونیاوە دەبێتە هۆی ئاوسانی مەمکی منداڵەکە.

گۆڕانکاری هۆڕمۆنی

دایکان لە ماوەی دووگیانیدا گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا دێت بە تایبەت کۆتاییەکانی دووگیانیاندا، و هەندێک کات ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەریشیان دەبێت لەسەر منداڵەکە و لە ئەنجامدا دوای لەدایکبوون دەبێتە هۆی ئاوسانی مەمکی منداڵەکە.

گوشینی مەمکی منداڵەکە

هەندێک لە دایک و باوکان دەیانەوێت بە گوشینی مەمکی منداڵەکەیان شیر و دەردراوەکەی تێدا بێتە دەرەوە و ئاوسانەکەی نەمێنێت، نازانن کە ئەمە حاڵەتەکە خراپتر دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردن و هەڵئاوسانی زیاتر، بۆیە بە هیچ شێوەیەک نابێت دەستکاری مەمکی منداڵەکە بکرێت، تەنانەت کاتی شۆردنی منداڵەکەش دەبێت زۆر بە هێواشی دەست بدرێت لە مەمکی، هەروەها ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان دەخۆن درەنگتر ئاوسانەکەیان چاک دەبێت، بەڵام ئەمە ئاساییە و جێگای نیگەرانی نییە.

چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت

  • کاتێک بەردەوام ئاوسانەکە زیاد بکات و تووشی سووربونەوە و تا و لەرز و ئازاریش ببێتەوە.
  • ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ ئاوسانی مەمکی منداڵەکە منداڵەکە لانەچوو و زیاتری دەکرد.


سەرچاوەکان



1939 بینین