هەوکردنی جومگەی شەویلگە

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-17-21:56:00 - کۆدی بابەت: 6332
هەوکردنی جومگەی شەویلگە

ناوه‌ڕۆك

هەوکردنی جومگەی شەویلگە چییە؟

جومگەی شەویلگە بەرپرسە لە بەستنەوەی شەویلگە بە کەلەی سەرەوە، لەکاتی پێکران یان تێکچوونی ئەم جومگەیە ڕەنگە ببێتە هۆی ئازارێکی ناوچەیی و هەندێک جار هەوکردنی جومگەکە، هەوکردنی شەویلگە لە ئەنجامی بەرکەوتن یان هەوکردنی جومگەی شەویلگەی لاجەنکی ڕوودەدات، کە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر لەکاتی جوینی خۆراک یان دەستلێدانی شەویلگە، ڕەنگە هەندێک جار ببێتە هۆی هەوکردنی دەمارەکان، دەکرێت ببێتە هۆی ژانە سەر بۆنموونە شەقیقە (لاسەرئێشە). 

هۆکارەکانی هەوکردنی جومگەی شەویلگە

زۆرجار جومگەی شەویلگە دووجۆر جوڵە لە خۆیدا کۆدەکاتەوە، جوڵەی خزانی و جوڵەی جومگەیی، ئەو بەشانەی ئێسک بە کڕکڕاگە داپۆشراون کە شریتێکی هەڵمژەری بەرکەوتنی لە نێواندایە، کە هاوکارە لە هێشتنەوەی جوڵە سروشتی و ئاسان و بێئازارەکەی، ڕەنگە هەوکردنی جومگەکە چەندین هۆکاری هەبێت، لەو هۆکارانەش:

- دەکرێت هەوکردنی جومگەی شەویلگە لە ئەنجامی لاوازی شریتی هەڵمژەری بەرکەوتنەکان بێت، یان گۆڕانکاری لە شوێنی ئاسایی خۆی، کە کاردەکاتە سەر جوڵەی جومگەکە و دەبێتە هۆی ئازار و هەوکردن.

- لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە هەوکردنی جومگەی شەویلگە لە ئەنجامی هەوکردنی ئەو جومگانە بێت کە دەبنە هۆی تێکچوونی کڕکڕاگەی نێوان ئێسکەکان، کە دەبێتە هۆی ئازار. 

- دەکرێت ئەم هەوکردنە لە ئەنجامی لێدانێک بێت بۆ شەویلگە یان بەرکەوتنێک، کە کاردەکاتە سەر کڕکڕاگەکان و پەپکەکان و ببێتە هۆی خزانیان.

- ڕەنگە ئەگەری زیادبوونی توشبوون بەم هەوکردنە بەهۆی نەخۆشی جیاوازەوە بێت، وەکوو هەوکردنی جومگەکان و ڕۆماتیزم.

- دەکرێت ڕاکێشانی زۆر و شکانی ددانەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ ببێتە هۆی هەوکردنی جومگەی شەویلگە.

- هەندێک نەخۆشی کە کار دەکاتە سەر بەستەرەشانەکان لە جومگەی شەویلگە و لاجەنک ببێتە هۆی هەوکردنی جومگەی شەویلگە.

چارەسەری هەوکردنی جومگەی شەویلگە

چارەسەرەکان خۆیان دەبیننەوە لە دەرمانە ئازارشکێنەکان و چارەسەری پیشەیی ئەویش بۆ گێڕانەوەی ئەرکەکانی جومگەی شەویلگە، چارەسەری سروشتی، هەروەها ڕەنگە چارەسەرە چینییەکانی وەکوو دەرزی ئاژنین بەکاربێت بۆ چارەسەری هەوکردنی جومگەی شەویلگە، چارەسەرەکان بریتین لە:

- دەرمانەکان: پزیشک هەندێک دەرمان پیشنیار دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکە، لە هەندێک حاڵەتیشدا ڕەنگە نەخۆشەکان توشی ڕاکێشانی ماسولکەکانی دەوروبەری شەویلگە ببن، بۆیە ڕەنگە دەرمانی خاوکەرەوەی ماسولکەکان پێشنیار بکات بۆ کەمکردنەوەی ڕاکێشانی ماسولکەکانی دەوری شەویلگە. 

- شەپکە: چەندین جۆری شەپکە دروستکراوە کە یارمەتیدەرە لە دووبارە دابەشکردنەوەی پەستانی سەر ددانەکانی لەکاتی گەستن، لە بەناوبانگترین نموونەکانیشی شەپکەی پلاستیکییە کە تەواوکەری ددانەکانی سەرەوە و خوارەوەیە، کە ئەمەش هاوکارە لە کەمکردنەوەی ڕاکێشانی ددانەکان، هەروەها کەمکردنەوەی فشار و ڕاکێشانی ماسولکەکانی دەوری شەویلگە.

- نەشتەرگەری: بە هێڵی یەکەمی چارەسەری هەوکردنی جومگەی شەویلگە دانانرێت، بەڵام هەندێک جار پێویستی بە ناوبین هەیە بۆ سەیرکردنی ناوەوەی جومگەکە بەتایبەت گەر گومانی هەبوو لە هەبوونی کێشەی ناو جومگەی شەویلگە. 

- چارەسەری سروشتی و پیشەیی: باشترە پەنا ببرێتە بەر ئەم چارەسەرانە لە هەوکردنی درێژخایەنی جومگەی شەویلگە، کە هاوکارە لە بەهێزکردنی ماسولکەکانی دەوری جومگەکە و کەمکردنەوەی ئازار. 


سەرچاوەکان



1191 بینین