منداڵ و سەیرکردنی ئاوێنە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-27-15:13:00 - کۆدی بابەت: 6417
منداڵ و سەیرکردنی ئاوێنە

ناوه‌ڕۆك

منداڵ و ئاوێنە

دوای لەدایکبوونی منداڵ چوار دەورەکەی دەست دەکەن بە کۆمەڵێک قسە کە لە کۆنەوە باو بووە، ئەویش ئەوەیە کە نابێت بهێڵن منداڵ سەیری خۆی بکات لە ئاوێنەدا تاکوو شێت نەبێت، بەڵام بە پێچەوانەی بیروباوەڕە کۆنەکانەوە سەیرکردنی ئاوێنە هیچ زیانێکی نییە و تەنها خورافیاتە، سەیرکردنی ئاوێنە بۆ منداڵ نەک تەنها زیانی نییە بەڵکوو سوودی زۆریشی هەیە.

سوودەکانی سەیرکردنی ئاوێنە بۆ منداڵ

گرنگی یاری کردن

لەڕاستیدا سەیرکردنی ئاوێنە بۆ منداڵ جۆرێکە لە یاری و منداڵەکە سەیری جل و ڕووخسار و قژی خۆی دەکات و چێژێکی پێ دەبەخشێت، بۆیە گرنگە کە دایکان کاتێک تەرخان بکەن لە ڕۆژدا و منداڵ ببەنە بەر ئاوێنە تاکوو یاری بکات.

ناسینەوەی خۆی

منداڵان لە کاتی سەیرکردنی ئاوێنەدا دەتوانن خۆیان بناسنەوە، هەروەها کاتێک منداڵێک سەیری خۆی دەکات توانای منداڵەکە زیاد دەبێت و زیاتر سەرنجی زیاد دەکات بەوەی کە سەیری خۆی دەکات و زووتر خۆی دەناسێتەوە، بە سەیرکردنی ئاوێنە دەتوانێت وێنای هەموو جەستەی بکێشێت لە مێشکیدا.

توانای جوڵەکردن

کاتێک ئاوێنەیەک دادەنێیت بۆ منداڵەکەت، منداڵەکەت دەست دەکات بە جوڵەکردن و توانی زیاد دەبێت و حەز دەکات بەرەو ئاوێنەکە بڕوات بەمەش زووتر فێری سنگە خشێ و یاخود گاگۆڵکێ دەبێت بە تایبەت دوای تەمەنی شەش مانگی.

فێربوون لە ئاوێنەوە

کاتێک منداڵ سەیری ئاوێنە دەکات شتی زیاتر فێردەبێت لە جوڵە و جەستەی خۆیەوە، بەمەش تواناکانی مێشکی زیاد دەکات و زیرەکتر دەبێت.

وەڵامدانەوەی منداڵ بۆ سەیرکردنی ئاوێنە لە تەمەنە جیاوازەکاندا

هەڵبەتە ئەمە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە دەگۆڕدرێت

- دوای ماوەیەک لەدایکبوون تاکوو هەشت مانگی سەیری وێنەی خۆی دەکات لە ئاوێنەکەدا

- شەش مانگی و هەشت مانگی دەتوانێت لە ئاوێنەدا زەردەخەنە بکات بۆ خۆی، یاخود کاتێک خۆی دەبینێت لە ئاوێنەکەدا هەندێک دەنگی لێوە دەربچێت لە خۆشیدا.

- لە پانزە مانگییەوە تاکوو سێ ساڵی بەرپەرچدانەوەی دەبێت بۆ خۆی کاتێک لە ئاوێنەدا خۆی دەبینێت، دەست دەدات لە سەر و مل و ڕووخساری خۆی لە ئاوێنەکەدا.

چەند ڕێنماییەک بۆ سەیرکردنی منداڵ لە ئاوێنەدا

- ئاوێنەکە بە دیوارەکەوە هەڵواسن و بە جۆرێک توند کە ئەگەر منداڵەکەش زۆر جوڵاندی نەکەوێتە خوارەوه و زیانی پێ نەگات.

- ئاگاداربیت کە شووشەکەی ئاوێنەکە بەهێز بێت و زوو نەشکێت، هەروەها ئاوێنەکە درز و شکاوی نەبێت.


سەرچاوەکان



2329 بینین