کوتانەکانی ماوەی دووگیانی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-20-10:01:00 - کۆدی بابەت: 6650
کوتانەکانی ماوەی دووگیانی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دووگیانی کۆئەندامی بەرگری خانمان لاواز دەکات، بۆیە جەستەی دایکەکە زیاتر ئەگەری توشبوونی هەیە بە نەخۆشییەکان، هەر بۆیە گرنگە پێش و لە ماوەی دووگیانیدا کوتان بکرێت بۆ دایکان، کە ئەم کوتانانە هەم دایک و هەم کۆرپەکە دەپارێزن لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان.

ئایا کوتان بێ مەترسییە؟

هەموو کوتاوەکان سەلامەت و بێ مەترسین و لە شوێنی گونجاودا هەڵگیراون و پاکن و تووشی هیچ جۆرە کێشەیەکی مەترسیدارت ناکاتەوە، ئەگەری زۆرە کە دوای هەر ڤاکسینێک تووشی هەستیاری ببیتەوە بۆ نموونە سووربوونەوەی شوێنی دەرزییەکە و تا و سەرئێشە بەڵام ئەمانە کاتین و نامێنن.

ئایا کوتان زیان دەگەیەنێت بە منداڵەکە؟

زۆرینەی کوتانەکانی ماوەی دووگیانی سوودیان زۆرە بۆ خانمان و پێویستە بکوترێن و هیچ کاریگەرییەکی خراپ دروست ناکەن لەسەر منداڵەکە، بەڵام هەندێک جۆری کوتان هەیە کە هەرگیز نابێت خانمانی دووگیان وەریبگرن، بۆیە دەبێت خانمان دڵنیابن و گوومانیان نەبێت لەوەی کە پزیشک خۆی دەزانێت چ جۆرە کوتانێک باشە و چ جۆرێک خراپە بۆ دایک و منداڵەکە.

کوتانەکانی ماوەی دووگیانی

کوتاوی ئەنفلۆنزا

ئەنفلۆنزا زۆر بێزارکەرە و بە تایبەت بۆ دایکانی دووگیان و کۆرپەکەیان دەکرێت هەندێک جار کوشندەش بێت چونکە کۆئەندامی بەرگری دایکەکە دابەزیووە بەهۆی دووگیانییەوە، گرنگە کە خانمان لە ماوەی دووگیانیدا ئەم کوتانە بکەن، جگە لە ماوەی دووگیانی ئەم کوتانە تاکوو ٦ مانگ دوای لەدایکبوونی منداڵەکەش منداڵ و دایکەکە دەپارێزێت لە توشبوون بەم ڤایرۆسە.

کوتاوی کۆکە ڕەشە و دەردەکۆپان

دەردەکۆپان نەخۆشییەکی بەکتریاییە و بە هۆی کۆمەڵێک بەکترییاوە دروست دەبێت کە دەتوانێت لە ڕێگەی هەوکردنی پێستەوە بڕواتە ناو جەستەوە، هەروەها کۆکە ڕەشە لە ڕێگای پژمین و کۆکەوە دەگوازرێتەوە، دەردەکۆپان کە ژەهرێکی دروستکراوە لە ڕێگەی بەکتریاکانەوە کە دەبێتە هۆی کەشەنگبوونێکی توندی ماسولکەکان و ڕەقبوونی جەستە.
هەموو خانمەکان دەبێت لە نێوان هەفتەکانی ٢٧ بۆ ٣٦ـی ماوەی دووگیانی ئەم کوتاوانە سێ جار وەربگرن.

کوتاوی هەوکردنی جگەری جۆری B

هەوکردنی جگەری جۆری B لە ڕێگای شلەی جەستەوە و پەیوەندی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە لە کەسی توشبوووەوە بۆ کەسە ساغەکە، دەکرێت ساڵانێکی زۆر لە جەستەدا هەبێت و بەڵام هیچ نیشانەیەی نەبێت، ئەگەر هاتوو مەترسی ئەوەت لەسەرە کە تووشی ئەم ڤایرۆسە ببیتەوە بۆ نموونە لە نەخۆشخانەدا کار دەکەیت یاخود نەخۆشی شەکرەت هەیە و تەمەنت هەیە واباشترە کە دووگیان بوویت خۆت بوکتیت بە ئەم کوتاوە.

ئەو کوتاوانەی کە دەبێت لە ماوەی دووگیانیدا لێیان دووربکەویتەوە

لەوانەیە ئەم کوتانانە توانای ئەوەیان هەبێت کە نەخۆشییەکە بگوازنەوە بۆ منداڵەکە و ببنە هۆی لەبارچوونی منداڵ یاخود کێشەی زگماکی منداڵەکە 

کوتاوی هەوکردنی سییەکان

ئەم کوتاوە هێشتا یەکلای نەبووەتەوە کە زیانی نەبێت بۆ دایک و منداڵەکە و لەوانەشە ببێتە هۆی تووشبوونی دایکەکە بە نەخۆشی درێژخایەن.

کوتاوی هەوکردنی جگەر جۆری A

هەوکردنی جگەر لە جۆری A لە ڕێگای ماددەی خۆراکی پیسەوە تووشی کەسەکە دەبێت، بێ زیانی ئەم کوتانە هێشتا یەکلای نەبووەتەوە و دەبێت لە ماوەی دووگیانیدا بەم کوتراوە خۆت نەکوتیت.

کوتاوی ملەخڕە و سورێژە و سورێژەی ئەڵمانی

ئەم کوتاوانە زۆر مەترسیدارن لە ماوەی دووگیانیدا و نابێت بدرێن لە خانمە دووگیانەکە، وە ئەگەر خانمێک ئەم کوتاوانەی بەکارهێنا دەبێت تاکوو سێ مانگ دوای ئەوە دووگیان نەبێت.

کوتاوی دڕکە و مێکوتە

نابێت لە ماوەی دووگیانیدا خۆت بکوتیت بەم کوتاوە چونکە زیانی هەیە چونکە وەک ڤایرۆسێکی زیندوو کار دەکات لە جەستەدا و زیانی هەیە بۆ دایک و منداڵەکەش.


سەرچاوەکان



5890 بینین