١٠ ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژێکدا دووجار وەرزش ئەنجام دەدەن

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-07-20:23:00 - کۆدی بابەت: 6827
١٠ ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژێکدا دووجار وەرزش ئەنجام دەدەن

ناوه‌ڕۆك

دووجار وەرزشکردن لە ڕۆژێکدا

دووجار وەرزشکردن لە ڕۆژێکدا بیرۆکەیەکی زۆر باشە، بەڵام بە مەرجێک کە شوێن پڕۆگرام و پلانێکی وەرزشی و خۆراکی تەندروست و پشوویەکی باش بکەویت، جەخت لەسەر ماددە خۆراکی و پڕۆتینەکانت بکەرەوە، بڕێک ئاوی باش بخۆرەوە، هاوسەنگی نێوان وەرزشەکانش ڕابگرە و زیاد لە پێوسیت وەرزشەکان ئەنجام مەدە.

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژێکدا دووجار وەرزش ئەنجام دەدەن

١- ڕاهێنانە سەخت و ئاست بەرزەکانی وەک بەرزکردنەوەی قورسایی لە جاری یەکەم و سەرەتای ڕۆژ ئەنجام بدە، و ڕاهێنانەکانی وەک کاردیۆ لە جاری دووەم ئەنجام بدە.

٢- زۆر گرنگە کە لە نێوان هەردوو وەرزشکردنەکەدا پشووی تەواو وەربگیرێت، بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان دەبێت وەرزشەوانان بە لایەنی کەمەوە ٤-٦ کاتژمێر پشوو وەربگرن لە نێوان هەردوو وەرزشەکاندا هەروەها لە نێوان ڕۆژەکاندا دەبێت پشوو بدەن بە گرووپە جیاوازەکانی ماسولکەی لەش واتە نابێت دوو ڕۆژ لەسەر یەک وەرزش بە هەمان ماسولکەی لەش بکەیت و دەبێت وەرزشەکان بگۆڕیت.

٣- دەبێت وەرزشەوانان بەلایەنی کەمەوە ڕۆژێک پشوو وەربگرن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر هەستت بە هەر نیشانەیەکی وەک نائاسوودەیی، ئازار، هەروەها ماندوویەتی کرد ئەوا دەبێت ماوەی پشووەکەت درێژ بکەیتەوە.

٤- خواردنەوەی بڕێکی زۆر باش ئاو لە نێوان هەردوو کۆمەڵەی وەرزشەکان، هەروەها زۆر گرنگە کە پاش وەرزشەکان کەمێک ئەو ڕاهێنانانە ئەنجامبدەیت کە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی ماسولکەکانت.

٥- دەبێت شێوازی خەوێکی باشت هەبێت، چونکە خەوی پێویست بنچینەیی دەسکەوتنی ئامانجەکانتە، کاتێک لە ڕۆژێکدا دووجار وەرزش ئەجام دەدەیت ئەگەر بۆت دەکرێت ئەوا زۆر گرنگە کە لە پشووی نێوان وەرزشەکاندا سەرخەوێک بشکێنیت چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی ماسولکەکان پشوو وەربگرن و زیاتر بەهێزتربن.

٦- سەرەتا بە هێواشی دەستپێبکە، ئه‌گه‌ر ده‌ستتكرد به‌ دووجار وه‌رزشكردن له‌ ڕۆژێكدا، ئه‌وا نابێت هه‌موو ڕۆژێك وەرزش بیكه‌یت به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌موو ڕۆژێك له‌ دوای وه‌رزشه‌كه‌ پشوو وه‌ربگریت، دواتر ده‌توانیت ژماره‌ی ڕاهێنانه‌كانت له‌ هه‌فته‌كه‌دا زیاد بكه‌یت تاکوو جه‌سته‌ت لەگەڵ ئه‌م خووه‌ نوێیه‌ ڕایەت.

٧- هاوسەنگی وەرزشەکان ڕابگرە، چونکە لە کاتێکدا تۆ دەتەوێت هەردوو وەرزشەکە بە ئاستێکی زۆر بەرز ئەنجام بدەیت ئەمە ڕێگایەکی گونجاو و تەندروست نییە، دەتوانیت وەرزش و ڕاهێنانەکانی قوورسایی و کاردیۆ تێکەڵ بەیەک بکەیت تاکوو یەکتر تەواو بکەن و هاوسەنگی ڕاگریت.

٨- دەتوانیت ئەو کۆمەڵە ڕاهێنانانەی کە کاتێکی زیاتریان پێ دەچێت لەسەرەتای ڕۆژەکەتدا ئەنجامبدەیت هەروەها ئەو کۆمەڵەیەی کە کاتێکی کەمتری دەوێت بیخەیتە کۆتایی ڕۆژەکەوە.

٩- ئەو ماددە خۆراکی و پڕۆتینانەی کە وەریدەگریت زیادیان بکە، هەروەها شێوازی خەوت زۆر بەباشی ڕێکبخە و فشارەکانت کەمبکەرەوە، و دەتوانیت مەساج بۆ ئارامبوونەوە وەربگریت.

١٠- ئاگاداربە کە زیاد لە پێویست وەرزشی قوورسایی ئەنجام نەدەیت، هەروەها ئەگەر هەستت بە ماندوویەتی، شەکەتی، ئازار، و نائاسوودەی کرد ئەمە ئاماژە بەوە دەکات کە تۆ زیاد لە پێویست فشارت لەسەر خۆت دروستکردووە و پێویستت بە پشووە.


سەرچاوەکان



613 بینین