تەڕبوونی مۆبایل

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-10-29-21:05:00 - کۆدی بابەت: 7034
تەڕبوونی مۆبایل

ناوه‌ڕۆك

مۆبایل تەڕبوون

ناخۆشترین ڕووداو تەڕبوونی مۆبایلە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە ئێمە بۆ هەر شوێنێک دەچین مۆبایلەکانمان لەگەڵ خۆماندا دەبەین، ئەمەش وا دەکات مۆبایلەکەمان بە ئاسانی بکەوێت یاخود تەڕببێت، هەندێک جار لەوانەیە بکەوێتە ناو دەستشۆر یان حەمام یان تەنانەت ناو تەوالێتیش، تەڕبوونی مۆبایل بۆ ئەو کەسانەی کە مۆبایلەکانیان دژە ئاوە و لە جۆرە زیرەکەکانە لەوانەیە ئاسایی بێت چونکە لە ئەگەری تەڕبوونیشیاندا تووشی هیچ زیانێک نابن، بەم ڕێگایەی خوارەوە دەتوانیت مۆبایلەکەت ڕزگار بکەیت کاتێک تەڕدەبێت.

چی دەکەیت لەکاتی تەڕبوونی مۆبایلەکەتدا؟

  1. بە خێرایی مۆبایلەکەت لە ئاوەکە دەربهێنە و بە پارچە قوماشێکی خاوێن بە تەواوی ووشکی بکەرەوە.
  2. مۆبایلەکە بەتەواوی بە پارچە قوماشەکە دابپۆشە بۆ ئەوەی ئەو ئاوە هەڵبمژێت کە چووەتە ناو بڵندگۆکانی مۆبایلەکە و شوێنی هێدفۆن و شوێنی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەوە.
  3. ئەگەر مۆبایلەکە هەڵکراوە، ڕاستەوخۆ بیکوژێنەرەوە، ئەگەر کوژاوەتەوە وازی لێبهێنە.
  4. ئەگەر مۆبایلەکە بتوانرێت بکرێتەوە ئەوا بیکەرەوە و پاتریەکەی دەربهێنە بەڵام بەداخەوە ناتوانیت ئەم کارە بکەیت ئەگەر مۆبایلەکە ئایفۆن بێت یان یەکێک بێت لە مۆبایلە زیرەکە ئاست بەرزەکانی دیکە، ئەگەر سیمکارت یان میمۆری تێدا بوو دەریبهێنە.
  5. لە قاپێکی قوڵ برنجی وشکدا مۆبایلەکەت بە تەواوی دابپۆشە، وە دەبێت بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر لەناویدا بمێنێتەوە.
  6. دوای تەواوبوونی ٤٨ کاتژمێرەکە، شوێنی هێدفۆن و شوێنی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکە بپشکنە و بۆ دەنکە برنج بگەڕێ تیایدا، دواتر دەتوانیت مۆبایلەکە بەکاربهێنیت.
  7. ئەگەر کاری کرد پێویستە دڵنیابیتەوە کە بڵندگۆی مۆبایلەکە کاردەکات یاخود نا، گۆرانی پێبکە ئەگەر دەنگی هەبوو ئەوا هەمووشتێک باشە، بەڵام ئەگەر دەنگی نەبوو پێویستە سەردانی دوکانی چاککردنەوەی مۆبایل بکەیت.
  8. ئەگەر مۆبایلەکە لەدوای خستنە ناو برنج بەهیچ جۆرێک کاری نەکرد ئەگەری هەیە زیان بە پارچەکانی ناوەوەی مۆبایلەکە کەوتبێت یاخود پاترییەکەی سووتا بێت، بۆیە سەردانی دوکانی چاککردنەوەی مۆبایل بکە.

ئەو کارانەی لە کاتی تەڕبوونی مۆبایلەکەتدا نابێت ئەنجامی بدەیت

  1. بەهیچ جۆرێک نابێت بە پارچە قوماشەکە بەشەکانی ناوەوەی مۆبایلەکە وشک بکەیتەوە یاخود پارچە قوماشەکە بکەیت بە شوێنی هێدفۆنەکە یاخود شوێنی بارگاوی کردنەوەکەدا.
  2. فشار مەخەرەسەر هیچ دوگمەیەکی مۆبایلەکە.
  3. مۆبایلەکە ڕامەوەشێنە و پیای مەکێشە بە مەبەستی دەرهێنانی ئاوەکە تیایدا.
  4. هەوڵ مەدە بە ئامێری هەوایی وشکی بکەیتەوە و فوو مەکە بە هیچ شوێنێکیدا.
  5. نابێت بخریتە بەر تیشکی خۆر بۆ ئەوەی وشک ببێتەوە.
  6. نابێت مۆبایلەکە بارگاوی بکرێتەوە.
  7. نابێت هێدفۆن بۆ مۆبایلەکە بەکاربهێنرێت.


سەرچاوەکان



863 بینین