نیشانەکانی کەمی ڤیتامین A لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2021-12-17-18:00:00 - کۆدی بابەت: 7289
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین A لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

کەمی ڤیتامین A لە منداڵاندا

ڤیتامین A یەکێکە لە ڤیتامینە پێویستەکان بۆ جەستە، ڕۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی چالاکی سروشتی جەستە، ئەم ڤیتامینە پێش ئەوەی پچێتە خوێنەوە له جگەردا کۆدەبێتەوه، کەمی ڤیتامین A خودی خۆی باو نییە و بەهۆی هەندێک نەخۆشییەوە ڕوودەدات، کەمی ڤیتامین A لای منداڵان بابەتێکی زۆر گرنگە دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە بینایی منداڵ و دروست بوونی ناڕێکی لە سیستەمی بەرگری جەستە و سەلامەتی پێست.

ڕێژەی سروشتی ڤیتامین A لە منداڵاندا

بە شێوەیەکی سروشتی دەبێت لە هەر لیترێک خوێنی مرۆڤێکی پێگەشتوو نزیکەی 5.5 بۆ 7 میلیگرام ڤیتامین A هەبێت، ئەم ڕێژەیەش لە منداڵانی لەدایکبووی پێشوەختە و خوار تەمەن 17 ساڵ جیاوازە، ئەگەر ڕێژەی ڤیتامینەکە لای پێگەیشتووەکان لە لیترێک خوێندا کەمتر بێت لە 4 میلی گرام واتە کەسەکە تووشی کەمی ڤیتامین A بووە و دەبێت ژەمی تەواوکەر بەکار بهێنێت.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین A

کەمی ڤیتامین A هەندێک نیشانەی هەیە کە ئەگەر زوو سەرنج بدرێن و دیاریبکرێن دەکرێت ڕێگربن لە توشبوونی منداڵ بە چەندین جۆر نەخۆشی.

  • وشکبوونەوەی پێست: یەکێک لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین A دروستکردنی خانەی نوێ و نوێکردنەوەی خانە پێستییەکانە، ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەلامەتی پێستدا، له کاتی کەمبوونیدا جۆرەها نەخۆشی پێست لە جەستەدا دروست دەبن وەکوو، ئەگزیما، نەخۆشی پێستی ئەگزیما دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و سووربوونەوە و خوران و ئیلتیهابی پێست، یەکێک لەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشییەکە بەکاردێت له ڤیتامین A پێکدێت، دەکرێت وشکبوونەوەی پێست هۆکاری زۆری هەبێت بەڵام وشکبوونەوەکی زۆر بەتایبەتی لە منداڵاندا بەهۆی کەمی ئەم ڤیتامینەوەیە.
  • وشکی چاوەکان: یەکێک لە بەناوبانگترین نیشانەکانی بریتییە لە کێشەی چاوەکان، پێویستە ئەوە بزانن کە کەمی ڤیتامین A دەکرێت ببێتە هۆی کوێربوونی تەواوەتی لە منداڵاندا، ئەو منداڵانەی ڤیتامینەکەیان کەمە بەگشتی چاوەکانیان وشکە و ناتوانن فرمسێک بەرهەم بهێنن، ئەمەش یەکێکە له سەرەتایی ترین نیشانەکان و پێویستە گرنگی پێ بدرێت، تا بەرەو خراپتر و کێشەی زیاتر نەڕوات، وشکی چاو بەهۆی کەمی ئەم ڤیتامینەوە لە منداڵانی هیندستان و ئەفریقا و ئاسیای باشوور و ڕۆژهەڵاتی زیاترە بە بەراورد بەمنداڵانی شوێنەکانی تری جیهان، هەرچەندە ئەم کێشەیە کێشەیەکی جدییە بەڵام ئەگەر زوو پێی بزاندرێت دەکرێت بە بەکارهێنانی ژەمی تەواوکەری ڤیتامین A چارەسەر بکرێت.
  • شەو کوێری.
  • هەوکردنی قوڕگ و قەفەسەی سینگ. 
  • دواکەوتنی گەشە: ڤیتامین A بۆ گەشەی جەستە زۆر پێویستە و کەمبوونی دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشە.
  • درەنگ چاکبوونەوەی برین: ڤیتامین A ڕۆڵێکس گرنگی هەیە لە دروستکردنی کۆلاجین لە جەستەدا، ئەگەر کەم بێت دەبێتە هۆی درەنگ چاکبوونەوەی برین.

هۆکارە باوەکانی کەمی ڤیتامین A

ئەم هۆکارانە دەکرێن بە دوو بەشەوە:

بۆماوەیی: کەمی ڤیتامین A بەزۆری بۆماوەییە بۆ ئاسان دیاریکردن و ناسینەوەشی پێویستە لە پێشینەی خێزانەوە زانیاری وەربگیرێت.

نەخۆشی: یەکێکی تر لە هۆکارەکان بوونی هەندێک نەخۆشییە. کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی چەوری و ئەمەش کەمبوونەوەی ڤیتامین A بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆیە جەستە بۆ بەدەستهێنانی باشتری ڤیتامین A پێویستی بە چەورییە.

هەندێک لەو نەخۆشیانەی دەکرێت ببنە هۆی کەمی ڤیتامین A

  • هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس
  • نەخۆشی گەنم
  • بە ڕیشڵابوونی جگەر

ئەو ماددە خۆراکییانەی ڤیتامین A تێدایە


سەرچاوەکان



804 بینین