سوپای عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-12-29-22:18:00 - کۆدی بابەت: 7433
سوپای عێراق

ناوه‌ڕۆك

سوپای عێراق

هێزە چەکدارەکانی عێراق یاخود سوپای عێراق (بە عەرەبی: القوات المسلحة العراقية، بە ئینگلیزی: Iraqi Armed Forces)، ناوێکی فەرمییە بۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری عێراقی فیدراڵ، بەسەر پێنج لقی سەرەکیدا دابەش دەبن کە بریتین لە: هێزی زەمینی، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، فڕۆکەی سوپا، بەرگری ئاسمانی، لەگەڵ چەندین یەکەی دیکە. سەرچاوەکانی پڕچەککردنی سوپای عێراق جیاوازن و ئەمریکا و ڕووسیا و چین، لە گرنگترین دابینکەرانی چەکی وڵاتەکەن.

سەرجەمی لقەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگری عێراقدان و لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە ئاڕاستە دەکرێن، بەڵام هەریەک لە دەزگای دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی ڕاستەوخۆ دەگەڕێنەوە بۆ سەرۆکایەتی وەزیران، کە سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە. سەرکۆماریش هەڵدەستێت بە ئاڕاستەکردنی کردە بەخێرهاتن و نمایشەکان.

مێژوو

مێژووی سەربازی لە عێراقدا دێرینە، لەو خاکەی کە ئێستا عێراقە یەکەمین سوپا لە سەدەی نۆیەمی پێش زایین دەرکەوتووە، سوپای ئێستای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢١ کە لەژێر دەسەڵاتی شانشینی عێراق و شا فەیسەڵی یەکەم دروست کرا، ئەوکات یەکەمین یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە سەردەمی داگیرکاری بەریتانی دروست کرا و وەزارەتی بەرگری عێراقیش بە سەرۆکایەتی سەردار جەعفەر عەسکەری دروست کرا، کە هەستا بە وەرگرتنی کەسانی خۆبەخشی عێراقی و بەتالیۆنی ئیمام موسای کازم دروست کرا، فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان بارەگای خۆی لە بەغدا پێکهێنا و یەکەم لەشکری پیادەیشی لە دیوانییە دروست کرد و دووەمیشی لە شاری کەرکووک جێگیر کرد، دواتر لە ساڵی ١٩٣١ هێزی ئاسمانی سوپا و ساڵی ١٩٣٧ـیش هێزی دەریایی سوپا دروست کران، سوپای عێراق یەکەمین جەنگی خۆی دژی دەسەڵاتدارانی داگیرکەری بەریتانیا کرد لە ساڵی ١٩٤١، دوای ئەویش چەند کودەتا و شەڕێکی دیکە دروست بوون.

لەگەڵ ڕووخانی شانشینی عێراق و دواتریش، سوپای عێراق بۆ چەندین کردەی کودەتا و کاری دیکە بەکارهێنران، لە سەردەمی حوکمڕانی حیزبی بەعسیش بەشێکی زۆری سوپاکە بوونە بەعسی و مۆرکی حیزبی بە سوپاوە لکێنرا، لە کۆتاییەکانی جەنگی عێراق و ئێران ژمارەی سەربازانی سوپای عێراق گەیشتە ١ ملیۆن کەس، لە ساڵی ١٩٩٠ـیش پلەی چوارەمی سوپاکانی جیهانی گرت لە ڕووی زۆریی ژمارەی سەربازەوە.

دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، بڕیاردەری مەدەنی ئەوکات پۆل بریمەر بڕیارێکی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق و دووبارە دامەزراندنەوە و پڕچەککردنی. دواتریش چەندین قۆناغی دیکەی بڕی لە جەنگی دژی تیرۆر و دواتریش لە ٢٠١٣ - ٢٠١٤ جەنگی داعش دروست بوو و سوپای عێراق لە زۆرینەی وڵاتانەوە هاوکاری دەکرا.

بەپێی دامەزراوەی گڵۆباڵ پاوەر، سوپای عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ پلەی ٥٧ـەمین سوپای جیهانی گرتووە.

سەربازی کردن

لە شانشینی عێراق تا کودەتای ساڵی ١٩٦٣ چوونە پاڵ سوپا خۆبەخشانە بوو، بەڵام دوای کودەتای ساڵی ١٩٦٣، چوونە نێو سوپا بوو بە ناچاری و دوای داگیرکردنی عێراق دووبارە سیستمی خۆویستانە گەڕایەوە و سەربازی بە ناچاری کۆتایی هات.

هێزی زەمینی

مێژوو

هێزی زەمینی عێراق گرنگترین و گەورەترین پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری عێراقە و لە ساڵی ١٩٢١ پێکهێنراوە و یەکەمین بەتالیۆنیشی بە ناوی ئیمام موسای کازم دامەزراوە، هێزی زەمینی عێراق لە جەنگەکانی ساڵی ١٩٤١ و جەنگی فەڵەستین لە ١٩٤٨ و جەنگی ١٩٦٧ بەشداری کردووە و ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پاراستنی دیمەشق لە کەوتن، هەروەها بەشداری لە جەنگی عێراق و ئێران و داگیرکردنی کوەیت و جەنگی کەنداودا کردووە.

هێز

سوپای عێراق لە ١٤ لەشکر پێکدێت و هەموویان لەشکری پیادەن، جگە لە لەشکری نۆیەم کە لەشکری پیادەی گوێزەرەوەیە (میکانیک)، لەشکری یەکەم لە ٤ تیپ پێکدێت کە کۆی گشتییان ١٤,٠٠٠ سەربازن.

دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، سوپای عێراق لە مانگی ئایاری ٢٠٠٥دا دووبارە پڕچەک کرایەوە و هەنگاریا ڕازی بوو بە پێدانی تانکی (تی-٧٢ ئێس)ـی بە بڕی ٤,٥ ملیۆن دۆلاری ڕەمزی. هەروەها عێراق بڕێکی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی لە پۆڵەندا کڕی و ١٠,٠٠٠ ئۆتۆمبێلی هامڤی گولـلەنبڕی کڕی بۆ بەکارهێنانیان لەلایەن سوپا و پۆلیسی فیدراڵییەوە.

هێزی زەمینی عێراق خاوەنی ٥٠٠ تانکی جەنگییە کە بە بەهای ٢,٢ ملیار دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کڕیووە. هەروەها عێراق و ڕووسیا لەسەر کڕینی چەندین چەکی گراد و هاوەن و دژەتانک ڕێک کەوتوون.

سوپاکە خاوەنی ١٦٥,٠٠٠ سەربازی چالاک و ٣ ملیۆن سەربازی یەدەگە و کۆی گشتی سەربازەکانی ٤,٨٠٠,٠٠٠ کەسن.

تانکەکان

  • T-55
  • T-72
  • M1 Abrams
  • Type 59
  • T-90
  • Lion of Babylon
  • M-88 Hercules
  • BREM-1
  • VT-55A

زرێپۆش

  • Bmp-1
  • Bmp-2
  • Bmp-3
  • BTR-D
  • BTR-80
  • BTR-90
  • EE-9 Cascavel
  • M1117 Guardian
  • M113
  • MT-LB
  • BRDM-2
  • Otokar Akrep
  • HMMWV
  • ATF Dingo
  • Mohafiz
  • Ain Jaria
  • Shorland APV
  • Cougar
  • Panhard
  • Panhard M3
  • Caiman
  • FV103 Spartan

تۆپهاوێژ

  • M109
  • M198
  • TOS-1
  • Type 63

چەکەکان

Beretta M9

AK 47 - Ak 12

Glock

AKM

M16 rifle

M4 carbine

S&T Motiv K2C

M249 machine gun

PK machine gun

M240 machine gun

M2 Browning

DShK

Dragunov

S&T Motiv K14

M24 SWS

Orsis T-5000

Mk 14 Enhanced Battle Rifle

Barrett M82

M203 grenade launcher

RPG-7

AT4

Mk 19 grenade launcher

Daewoo Precision Industries K4

نیشانە

Iraqi Ground Forces Emblem.svg

پلەکانی هێزی زەمینی

فەرماندەکان

جێدار جێداری یەکەم پێشەنگ پێشڕەو پێشکار سەرهەنگ سەرتیپ سالار سەردار سەرداری یەکەم شکۆدار (ئێستا نەماوە)
IraqArmyRankInsignia-11.png
IraqArmyRankInsignia-10.png
IraqArmyRankInsignia-9.png
IraqArmyRankInsignia-8.png
IraqArmyRankInsignia-7.png
IraqArmyRankInsignia-6.png
IraqArmyRankInsignia-5.png
IraqArmyRankInsignia-4.png
IraqArmyRankInsignia-3.png
IraqArmyRankInsignia-2.png
IraqArmyRankInsignia-1.png

سەرباز

سەرباز سەربازی یەکەم جێگری پۆلەوان پۆلەوان سەرۆک پۆلەوان
نییەتی
رتبة جندي اول في العراق.jpg
رتبة نائب عريف في العراق.jpg
رتبة عريف في العراق.jpg
رتبة رئيس عرفاء في العراق.jpg

هێزی ئاسمانی عێراق

مێژوو

هێزی ئاسمانی عێراق لقی ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی عێراقە کە بەرپرسی پاراستنی ئاسمانی عێراق و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و موڵکی نیشتیمانی و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییە، مێژووی سەرهەڵدانی هێزی ئاسمانی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢ـی نیسانی ١٩٣١ کە عێراق لەژێر داگیرکاری بەریتانیادا بوو. ئەم هێزەی سوپا کاتێک دامەزرا کە کۆمەڵێک فڕۆکەوانی عێراقی لە ڕاهێنانی فڕۆکەوانی بە فڕۆکەی دروستکراوی بەریتانی لە بەریتانیا گەڕانەوە بۆ فڕۆکەخانەی وەشاش، ئەمەش لە ٢٢ـی نیسانی ١٩٣١ کە دواتر کرا بە ڕۆژی هێزی ئاسمانی عێراق.

گەشەی هێزی ئاسمانی لە ساڵی ١٩٥٨دا لەگەڵ پەیوەندییە سیاسییەکاندا گۆڕا کاتێک پاشایەتی لە عێراقدا هەڵوەشایەوە و حکوومەتی نوێی عێراق دەستی کرد بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت و پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوادا تێکدا، لە پەنجا و شەستەکان عێراق زیاتر فڕۆکەی سۆڤیەتی و فەڕەنسی بەکاردەهێنا، کاتێک سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٧٩ هاتە سەر دەسەڵات، هێزی ئاسمانی زۆر بەخێرایی گەشەی کرد و عێراق ژمارەیەک فڕۆکەی فەڕەنسی کڕی.

هێزی ئاسمانی عێراق دوای جەنگی ئێران و عێراق گەیشتە لوتکە و لە ساڵی ١٩٨٨ نزیکەی ١٠٥٠ فڕۆکەی هەبوو کە بەوەش بوو بە یەکێک لە گەورەترین هێزە ئاسمانییەکانی ناوچەکە، بەڵام زۆری نەبرد و نزیکەی ٥٠٠ فڕۆکەی لە جەنگی کەنداو وێران کران، یان نێردرانە ئێران بۆ ئەوەی لە مووشەکبارانی ئەمریکا بپارێزرێن، دواتریش بەهۆی قەدەغەی فڕینەوە ڕێگری لە فڕینیان کرا. دوای جەنگەکەش ئێران فڕۆکەکانی نەگەڕاندەوە بۆ عێراق و وەک قەرەبووی جەنگی هەشت ساڵە لەلای خۆی فڕۆکەکانی هێشتەوە کە نزیکەی ١٦٠ فڕۆکە دەبوون. دواتریش زۆرینەی ئەوەی مابوویەوە لە مووشەکبارانی ٢٠٠٣ لەناوبران.

هێز

هێزی ئاسمانی عێراق ناسناوی "هەڵۆی ئاسمان"ـە و عێراق خاوەنی زیاتر لە ٣٤٨ فڕۆکە و ٥٠٠٠ سەربازە.

فڕۆکەکان

هێرشبەر

Su-25, Aero L-159 Alca, KAI T-50, CH-4B, L-39 Albatros

شەڕکەر

F-16 Fighting Falcon

هەلی کۆپتەر

Mil Mi-17, Bell 412, Bell 212, Mil Mi-8

هەلی کۆپتەری هێرشبەر

Bell OH-58 Kiowa, Mil Mi-24, Mil Mi-28, Aérospatiale Gazelle

چاودێری

CH 2000, Ce 208 ISR, KA 350 ISR, ScanEagle, Raven RQ-11B

ڕاهێنان

Cessna 172, Cessna 208, T-6A, Utva Lasta 95, Boeing 727, An-26

گواستنەوە

C-130 Hercules, C-130J, An-32B, KA 350ER

نیشانە

Roundel of Iraq.svg

پلەی سەربازی ئاسمانی

IraqAirForceRankInsignia-11.png IraqAirForceRankInsignia-10.png IraqAirForceRankInsignia-9.png IraqAirForceRankInsignia-8.png IraqAirForceRankInsignia-7.png IraqAirForceRankInsignia-6.png IraqAirForceRankInsignia-5.png IraqAirForceRankInsignia-4.png IraqAirForceRankInsignia-3.png IraqAirForceRankInsignia-2.png
جێدار جێداری یەکەم پێشەنگ پێشڕەو پێشکار سەرهەنگ سەرتیپ سالار سەردار سەرداری یەکەم

لە هێزی ئاسمانی عێراقدا پلەی سەرباز بوونی نییە.

هێزی دەریایی

هێزی دەریایی یەکێکە لە هێزەکانی سوپای عێراق و لە ١٩٣٧/٨/١٢ دامەزراوە، سەرەتا بە چوار بەلەم دەستی پێ کردووە و دواتر لە شەستەکانی سەدەی بیست لەگەڵ گەیشتنی بەلەمی تۆرپێدۆ پەرەی سەندووە.

هێزی دەریایی عێراق لە کاتی جەنگی ئێران و عێراقدا گەیشتە لوتکە و خاوەنی ٥,٠٠٠ سەرباز بوو، بارەگای سەرەکی هێزەکە لە بەسڕەیە و یەکەمین کەشتیگەلی لە بنکەی ئوم قەسڕ دروست بووە کە لە هەشت بەلەمی مووشەکدار پێک هاتووە لە جۆری ئۆسا کە عێراق لە یەکێتیی سۆڤیەت وەریگرتبوو، ئەرکی سەرەکی هێزەکە پاراستنی ئاوی کەناراوەکان و وەستاندنی قاچاخی مرۆڤ و نەوت و چەک و پاراستنی سەکۆ نەوتییەکانی وڵاتە، سەرەتا ناوی هێزی بەرگریی کەناراوی عێراق بوو بەڵام لە ٢٠٠٥/٥/١٢ ناوی گۆڕا بۆ هێزی دەریایی عێراق و بەرگری کەناراوەکان.

هێز

لە ساڵی ٢٠١١ ژمارەی سەربازانی هێزەکە ٥,٠٠٠ کەس بووە کە لە پێنج یەکەی دەریایی جیاکراونەتەوە. 

ناو

ژمارە

کەشتی پارێزەر (Frigate)

٢

کەشتی نۆبەدار (Patrol boat)

٢٥

کەشتی پشتیوانی

٢

بەلەمی بچووک

زیاتر لە ٣٤

هێرشبەری خێرا (FAC)

٢٠

نیشانە

Emblem of the Iraqi Navy.svg

پلەی سەربازی

فەرماندەکان

پلەکانی ناتۆ \OF-1

OF-2

OF-3

OF-4

OF-5

OF-6

OF-7

OF-8

OF-9

IraqNavyRankInsignia-11.png IraqNavyRankInsignia-10.png IraqNavyRankInsignia-9.png IraqNavyRankInsignia-8.png IraqNavyRankInsignia-7.png IraqNavyRankInsignia-6.png IraqNavyRankInsignia-5.png IraqNavyRankInsignia-4.png IraqNavyRankInsignia-3.png IraqNavyRankInsignia-2.png

جێداری دەریایی

جێداری یەکەمی دەریایی

پێشەنگی دەریایی

پێشڕەوی دەریایی

پێشکاری دەریایی

سەرهەنگی دەریایی

سەرتیپی دەریایی

سالاری دەریایی

سەرداری دەریایی

سەرداری یەکەمی دەریایی

سەرباز

QR-1 

QR-2

QR-5

QR-6

QR-7

IraqNCONavyRankInsignia-4.png IraqNCONavyRankInsignia-4.png IraqNCONavyRankInsignia-3.png IraqNCONavyRankInsignia-2.png IraqNCONavyRankInsignia-1.png

سەرباز

سەربازی یەکەم

جێگری پۆلەوان

پۆلەوان

سەرۆک پۆلەوان

هێزی بەرگری ئاسمانی

یەکێک لە پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ هەڵوەشاوەتەوە و دووبارە لە ساڵی ٢٠١١ دروست کراوەتەوە، ئەرکی پاراستنی ئاسمانی عێراق و ئامانج و پێگە گرنگەکانیەتی، لەگەڵ ڕێگەدان بە فڕۆکە بۆ تێپەڕاندنی ئاسمانی ئەو وڵاتە، ئەو هێزە پاش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕیاکتەری ناوکی عێراق دامەزرا.

لە ساڵانی هەشتاکاندا، بەرگری ئاسمانی عێراق خاوەنی جۆرەها مووشەکی دژەفڕۆکەی سەر زەوی بوو، وەک سام (٢ و ٣ و ٦ و ٨ و ٩ و ١٣)ـی ڕووسی و ڕۆلاندی فەڕەنسی. دواتریش لیژنەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق توانی مووشەکێکی دژەفڕۆکە بەناوی فاو دروست بکات.

لە جەنگی کەنداودا هێزی هاوپەیمانان توانییان بنکەکانی بەرگری ئاسمانی لەناوببەن و بەمەش بە ئاسانی لە ئاسمانی عێراقدا هاتووچۆیان دەکرد.

هێز

هێزەکە خاوەنی ٤٠١٤ سەربازە.

نیشانە

Iraqi Air Defence Command Emblem.svg

هێزی فڕۆکەی سوپا

یەکێکە لە پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە، ئەرکی بەڕێوەبردن و فەرماندەیی هەلیکۆپتەرەکانی عێراقە و بە تەواوی جیاوازە لە هێزی ئاسمانی عێراق، لە زۆربەی شەڕەکانی سوپای عێراق ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە، وەک جەنگی عێراق و ئێران و داگیرکردنی کوەیت، جگە لە ڕۆڵی خۆی لە جەنگی عێراق دژی تیرۆر و پشتیوانی لە کەرتی زەمینی، لەگەڵ دروستکردنی پارێزەرێکی ئاسمانی لە شەڕەکاندا و ئامانجگرتنی جووڵەی تیرۆرستان.

هێز

پێشتر لە جەنگی ئـێران و عێراق خاوەنی ٩٠٠ هەلیکۆپتەر بوو، لە ئێستادا خاوەنی ١٧٥ هەلیکۆپتەرە کە ١٥ـیان هێرشبەرن.

Bell 206

١٠

Bell 407

٢٧

Bell OH-58 Kiowa

٨

Eurocopter EC 635

٢٤

Bell UH-1 Iroquois

١٥

Mil mi 8

نەزانراو

Mil mi 17

٢٢

Mil mi 24

١٥

Mil mi 35

١٨

Mil mi 28

١٤

نیشانە

Army aviation.png

پلەکان

فەرماندەکان

IraqAirForceRankInsignia-11.png IraqAirForceRankInsignia-10.png IraqAirForceRankInsignia-9.png IraqAirForceRankInsignia-8.png IraqAirForceRankInsignia-7.png IraqAirForceRankInsignia-6.png IraqAirForceRankInsignia-5.png IraqAirForceRankInsignia-4.png IraqAirForceRankInsignia-3.png IraqAirForceRankInsignia-2.png
جێدار جێداری یەکەم پێشەنگ پێشڕەو پێشکار سەرهەنگ سەرتیپ سالار سەردار سەرداری یەکەم

سەرباز

سەرباز

سەربازی یەکەم

جێگری پۆلەوان

پۆلەوان

سەرۆک پۆلەوان

IraqNCOAirForceRankInsignia-5.png IraqNCOAirForceRankInsignia-4.png IraqNCOAirForceRankInsignia-3.png IraqNCOAirForceRankInsignia-2.png IraqNCOAirForceRankInsignia-1.png

هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان

هێزە تایبەتەکانی عێراق یان هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان یاخود ئەوەی بە دژەتیرۆر دەناسرێت، یەکەی هێزە تایبەتەکانی عێراقن کە لە دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دامەزراوە و بووەتە بەشێک لە نووسینگەی بەگژداچوونەوەی تیرۆری عێراق، هێزە تایبەتەکانی عێراق لە چەندین شەڕدا بەشدارییان کردووە، لەوانە ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆر بۆ ڕزگارکردنی ئەو شارانەی لەلایەن داعشەوە داگیرکراون،  لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣دا لەسەر داوای ئەنجوومەنی بڕیاردانی عێراق لە بنکەی (جرف الصخر) بە ناوی بەتالیۆنی بەغداد بە سەرۆکایەتی فازیل بەرواری دامەزرا.

دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ کەرتی ٣٦ـی کۆماندۆ، دواتر لە ٢٠٠٥/١٢/٢٢ ناوەکەی گۆڕا بۆ هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق.

ئەم هێزە لەلایەن هەریەک لە ئوردن و ئەمریکا و ئوستوڕالیا و ئەڵمانیاوە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت و لە ساڵی ٢٠٢١ پلەی ١٢ـیەمینی جیهانی گرتووە. دیارترین سەرکردەی ئەم هێزەش سەرداری یەکەم (عەبدولوەهاب ساعدی)ـیە کە لە جەنگی دژی داعش ڕۆڵێکی کاریگەری بینی و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست دەهێنا.

هێز

هێزەکە لە ٥٠,٠٠٠ سەرباز پێک دێت و بنکەی سەرەکی لە بەغدادە، ناسناوەکەی (IOSF) و لەسەر جلوبەرگیان نیشانەی (ICTB) هەیە، هەریەک لە چەکەکانی کڵاشینکۆف و ئێم فۆڕ چەکی سەرەکی هێزەکەن.

نیشانە

Special Operations Iraq SSI.svg

لەشکری کاردانەوەی خێرا

لەشکری یاخود بەشی کاردانەوەی خێرا یەکێکە لە یەکەم تیمە سەربازییەکانی عێراق کە لە ساڵی ١٩٤٢ دامەزراوە و لە چوار لیوا پێکهاتووە، بەشەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەشداری لە چەندین شەڕدا کردووە کە سوپای عێراق بەشداری کردووە، بەشەکە چەند جارێک هەڵوەشاوەتەوە و دووبارە لە ٢٠٠٥ دروست کراوەتەوە.

نیشانە

Emblem of the 1st Division (Iraq).svg

 


سەرچاوەکان



2191 بینین