ئەو میوانەی کە پێست جوان دەکەن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-01-05-00:44:00 - کۆدی بابەت: 7498
ئەو میوانەی کە پێست جوان دەکەن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بوونی پێستێکی جوان و پاک و بێ پەڵە و زیپکە ئارەزووی هەر کەسێکە بەتایبەت کچان، کۆمەڵێک میوە کاریگەریی باشیان هەیە و پێست جوان دەکەن.

ئەو میوانە چین کە پێست جوان دەکەن؟

لیمۆ

لیمۆ لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر ڤیتامین C تێدایە دژەئۆکسانێکی بەهێزە، ئەگەر پەڵەی تۆخ و زیپکەت هەیە لیمۆ بەکاربهێنە.

بەکارهێنانی لیمۆ

 ١/٢ ئاوی لیمۆیەک و یەک کەوچکی چا خواردنەوە هەنگوین و هەمووی بکەرە ناو پەرداخێک ئاوەوە و بە برسێتی بیخۆرەوە تاکوو ژەهری جەستەت نەمێنێت، دەتوانیت ئەو لیمۆ بکەیتە زەڵاتەوە.

بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ بەپێی جۆری پێستت

  • ئەو پێستانەی کە چەورن و زیپکەیان هەیە ئاوی لیمۆ و ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت و دوای دە خولەک بیشۆ.
  • بۆ ئەو پێستانەی کە وشکن و پەڵەیان پێوەیە، ئاوی لیمۆ و زەیتی بادەم تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت و دوای دە خولەک بیشۆ.
  • بۆ ئەوەی ڕەشی ژێر چاوت نەمێنێت، یەک کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ و کەوچکێکی چا شیر تێکەڵ بکە و بیدە لە ژێر چاوت و دوای دە خولەک بیشۆ.

ئەڤۆکادۆ

ئەڤۆکادۆ لەبەرئەوەی چەوری سوودبەخشی تێدایە و ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی E,A,C,K,B6 و نیاسین و ماددەی ئاسن و ترشی پانتۆثینیک و دژەئۆکسان یارمەتی پێست دەدەن و دەیپارێزن لە تیشکی سەروبنەوشەیی، ئەم میوەیە بڕێکی زۆر لە دژەئۆکسان و بێتاکارۆتین دەدات بە جەستە و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین B7ـە، چەورییە سوودبەخشەکانی ناو ئەڤۆگادۆ یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و زوو ساڕێژبوونی برینەکان دەدەن.

بەکارهێنانی ئەڤۆگادۆ

تێکەڵەی ئەڤۆگادۆ و سپێناخ دروست بکەن و بیخۆنەوە، ئەڤۆگادۆ بدە لە پێستت و دوای دە خولەک بیشۆ، بۆ پێستی چەوریش لەتێک ئەڤۆگادۆ و ئاوی گوڵ و کافوور بشێلە و بیدە لە ڕووخسارت و دوای دە خولەک بیشۆ.

شووتی

شووتی پێکهاتووە لە ٠٫٤ گرام ڕیشاڵ و ٪٩٢ ئاو  ٧٫٥٥ گرام کاربۆهیدرات و ٦٫٢ گرام شەکر و ڤیتامینەکانی C,A,B1,B6 کارۆتینۆید و فڵاڤۆنیدەکان و لایکۆپێن کە ئەمانە پێست دەپارێزن و بەجوانی دەیهێڵنەوە.

بەکارهێنانی شووتی

  • ئاوی شووتییەکە بگرە و بیدە لە پێستت دوای دە خولەک بیشۆ.
  • بۆ پێستی چەور، سێ کەوچکی چێشت ئاوی شووتی و یەک کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ و یەک کەوچکی چا ئاوی گوڵ پێکەوە تێکەڵیان بکە و بیدە لە ڕووخسارت و دوای ئەوەی وشک بوویەوە بە ئاوی سارد بیشۆ.
  • بۆ پێستی وشک، سێ کەوچی چێشت ئاوی شووتی و یەک کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ و یەک کەوچکی چا هەنگوین و کەوچکێکی چا ئەلۆڤێرا، هەموو ئەمانە تێکەڵ بکە بۆ ماوەی دە خولەک و دواتر بیشۆ.

خەیار 

خەیاریش وەک شووتی ئاوێکی زۆری هەیە و ڕۆڵی فێنککەرەوەیەک دەبینێت بۆ پێست و جەستە و لەبەر تایبەتمەندی دژەئۆکسان و ڤیتامین C,K و ڕیشاڵ، بەسوودە بۆ سپی بوونەوەی پێست و لابردنی چرچ و لۆچی پێست.

بەکارهێنانی خەیار

  • خەیار بکەرە ناو زەڵاتە و لەفە و لەگەڵ خواردنەکانتدا بەکاریبهێنە.
  • خەیارێک و دڵۆپێک ئاوی لیمۆ بکەرە ناو پەرداخێک ئاوەوە و بیخۆرەوە.
  • ئێواران وەک ژەمێکی سووک خۆیار بخۆ.
  • خەیارێک بدە لە ڕنە و لەگەڵ یەک کەوچکی چێشت و تۆزی نۆک و کەوچکێکی چا ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت تاکوو زیپکەی نەمێنێت.
  • خەیارێکی لە ڕنەدراو و کەوچکێکی چێشت شیر و یەک کەوچکی چا زەیتی بادەم پێکەوە تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت تاکوو وشک دەبێتەوە.
  • خەیارێکی لە ڕنەدراو و کەوچکێکی چێشت ئاوی لیمۆ و شەکر پێکەوە تێکەڵ بکە و بەکاربهێنە.

هەنار

هەنار بەهۆی بوونی ڤیتامین C,K و ئاسن و ماددەکانی وەک کالسیۆم، مەگنیسیۆم، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم و دژەئۆکسان پارێزگاری لە پێست دەکات لە تیشکی سەروبنەوشەیی.

بەکارهێنانی هەنار

  • ئاوی هەنار بدە لەو بەشەی پێستت کە تێکچووە و دوای دە خولەک بیشۆ.
  • بۆ پێستی چەور کەوچکێکی چێشت تۆزی نۆک و کەوچکێکی چا ئاوی لیمۆ و دوو کەوچکی چێشت ئاوی هەنار تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت.
  • هەمان گیراوە بۆ پێستی وشک بەکاربهێنە و شیر یاخود هەنگوینی بۆ زیاد بکە.

قۆخ 

قۆخ بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A,C,E,K و ماددەکانی کالسیۆم، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، ڕیشاڵ و دژەئۆکسان پارێزگاری لە پێست دەکات.

بەکارهێنانی قۆخ

  • ئاوی قۆخ بخۆرەوە.
  • قۆخ بدە لە ڕووخسارت و دوای دە خولەک بە پەڕۆیەکی پاکی شێدار بیسڕەوە.

گێلاس

گێلاس پێکهاتووە له ڕیشاڵ، ڤیتامینەکانی A,C,K و ماددەی ئاسن، کالسیۆم، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، دژەئۆکسان و دژەهەوکردن و پارێزگاری لە پێست دەکات و یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برین دەدات.

بەکارهێنانی گێلاس

  • گێلاس بکەرە ناو زەڵاتەوە.
  • گێلاس بدە لە ڕووخسارت و دوای دە خولەک بیشۆ.

سێو

سێو پێکهاتووە لە ڤیتامینەکانی A,C و ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم، کالسیۆم، مەگنیسیۆم، و دژەئۆکسانە کە ژەهرەکانی جەستە لەناودەبات، هەروەها پێستی سێو پڕە لە دژەئۆکسان هەر بۆیە لەکاتی خواردنی سێودا پێستەکەی لێ مەکەرەوە بەڵام بە باشی بیشۆ.

بەکارهێنانی سێو

  • ڕۆژانە سێوێک بخۆ.
  • قاشە سێو زیاد بکە بۆ ژەمی بەیانیانت.
  • شەربەتی سێو بخۆرەوە.
  • سێوێک بدە لە ڕنە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی دە خولەک و دواتر بیشۆ.
  • بۆ پێستی وشک سێوە لە ڕنەدراوەکە لەگەڵ کەوچکێکی چا هەنگوین تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت و دوای دە خولەک بە ئاوی گەرم بیشۆ.

ئەنەناس

ئەنەناس ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی A,C,K و ماددەی ئاسن و کالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، و ئەنزیمێک بە ناوی بڕۆملین کە تایبەتمەندی دژەهەوکردنی و دژەشێرپەنجەی تێدایە و یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برین دەدات، ئەنەناس خانە مردووەکانی پێست لادەبات و نوێی دەکاتەوە.

بەکارهێنانی ئەنەناس

  • ئەنەناس و سپێناخ و خەیار و هەنار و گژنیژ پێکەوە تێکەڵ بکە بۆ زەڵایەتەیەکی بەسوود و بەتام.
  • ئاوی ئەنەناس تێکەڵی کەوچکێکی چا شیر بکە و بیدە لە پێستت و دوای دە خولەک بیشۆ.

خربزە

خربزە ڤیتامینەکانی A,C تێدایە، ڤیتامین C دژەئۆکسانێکی بەهێزە و هەربۆیە دەجەنگێت لەگەڵ تەنۆلکە سەربەستەکانی جەستەدا، کە ئەم تەنۆلکانە زیان دەگەیەنن بە پێست و دەبنە هۆی پیربوونی پێش وەختە.

بەکارهێنانی خربزە

  • خربزە و ماست تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستت و دوای ١٥ خولەک بیشۆ.
  • خربزە و ماست و تۆزی جۆ تێکەڵ بکە و بیکە بە هەویرێک و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

قەیسی

قەیسی ڤیتامینەکانی A,C,K و ماددەی ئاسن و ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات، هەروەها یارمەتی باشتربوونی جووڵەی ڕیخۆڵە دەدات و جەستە دەپارێزێت لە تەنۆلکە سەربەستەکان. 

بەکارهێنانی قەیسی

  • قەیسی ورد بکە و بیکە ئاوەوە و ڕۆژانە بیخۆرەوە.
  • قەیسی بکەرە زەڵاتەوە.
  • ئێواران دوو بۆ سێ قەیسی بخۆ.
  • قەیسی لەت بکە و بیهێنە بە ڕووخسارتدا و دوای دە خولەک ڕووخسارت بشۆ.


سەرچاوەکان



1177 بینین